بانکى زانیارى ... سەرچاوەیەک بۆ شرۆڤە و بڕیارى دروست >>> بنك معلومات ... مصدر للتحليل والقرار الصائب >>> INFORMATION BANK ... SOURCE FOR ANALYZE AND THE RIGHT DESCRIPTION

پیرۆز بێت لەخەڵكی كوردستان وعیراق ئازادكردنی ناوچەكانی سەعدیە وجەلەولا “ئەم ئیرادەیە بۆتە سونبولی ئازایەتی هێزی پێشمەرگە وكورد وكوردستان”

بەیانامەی فراكسێۆنی یەكێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

 


بە داخ‌و پەژارەیەكی زۆرەوە  هەواڵی شەهید بوونی  پۆلێك لە پێشمەرگەی كوردستانمان لە شەڕی دژ بە تیرۆر وبەرگریی لە كوردو وخاكی كوردستان‌ ومرۆڤایەتییمان پێ گەیشت، وەك فراكسێۆنی یەكێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

پرسە وسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی كەسوكار وگەلی كورد دەكەین بەشەهید بوونی ئەو پۆلە  پێشمەرگە قارەمانە لەكاتی ئازادكردنی خاكی كوردستان لە هەردوو ناحیەی جەلەولا وسەعدیە، هیوای زوو باش بوونی تەندروستی بریندارەكانیش دەخوازین.
لەم قۆناغەدا ئیرادەو خواستی گەلی  كوردو تونێتی بۆ ئازادی، وای كردووە كە هەمیشە لەیەك بستی خاكی كوردستان خۆش نەبین وبەرگری لە دەستكەوتەكانمان بكەین، ئەم ئیرادەیە بۆتە سونبولی ئازایەتی هێزی پێشمەرگە وكورد وكوردستان.
لە  پەروەردگاری مەزن داواكارین گیانی ئەم پۆلە شەهیدة وشەهیدانی ترمان بە بەهەشتی نەمران شاد بكات، سەبوریی ‌وئۆقرەییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
لەهەمان كاتدا پیرۆزبایی لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكەین بەو سەركەوتنە گەورەیەی بەرامبەر بە شەمشەمەكوێران ودۆزەخ چارەنوسەكانی داعش.. ئەم سەركەوتنە بڵندە داستانێكی تری هێزە قارەمانەكانمانە كە وەك داستانەكانی تر توانیان لە مێژووی پر سەروەری خۆیان تۆماری بكەن..
دەستان خۆش وهەمیشە بەرز وسەركەوتوو بێت هێزی پێشمەرگە..
پیرۆز بێت لەخەڵكی كوردستان وعیراق ئازادكردنی ناوچەكانی سەعدیە وجەلەولا..
ئاڵا تاڵەبانی
سەرۆكی لیستی یەكێتیی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
25/11/2014

One comment

وەڵام دانەوە

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Scroll To Top