بانکى زانیارى ... سەرچاوەیەک بۆ شرۆڤە و بڕیارى دروست >>> بنك معلومات ... مصدر للتحليل والقرار الصائب >>> INFORMATION BANK ... SOURCE FOR ANALYZE AND THE RIGHT DESCRIPTION

راگەیاندراوی راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی بۆ نەورۆزی كۆڵنەدان‌و عەفرینی بریندارو خۆراگر

مەكتەبی سیاسی: ئەگەرچی عەفرین داگیركراوەو گەلەكەمان لەڕۆژئاوا رووبەڕووی نەهامەتی بووەتەوە، بەڵام ئایندە هەر بۆ مافی رەوای گەلانە

نەورۆزی كۆڵنەدان !
گەلی كوردستان هەموو ساڵێك لەساڵیادی جەژنی نەورۆزدا، یادی خەبات‌و سەركەوتنی گەلێكی بندەست‌و، بۆ ئازادی‌و سەرفرازی‌و بەهاری ئازادی‌و راپەرین‌و یادی ڕزگاركردنی كەركوكی كوردستان دەكاتەوە. هاوكاتیش وەك بۆنەی جۆشدانەوەی خەبات بۆ ڕزگاری‌و ئازادی بەرز رادەگیرێی.

بەڵام بەداخەوە ئەمساڵ هاوكاتی جەژنەكانی نەورۆز‌و راپەرین، بەهۆی پیلان‌و سیاسەتی بەرژەوەندیخوازانەی هەندێك لەوڵاتان‌و هاوكات، خۆ بێدەنگ كردن‌و بێ‌ هەڵوێستی نێودەوڵەتی‌و بە بەرچاوی ئازادیخوازو دیموكراسیخوازو مرۆڤدۆستانی دونیاوە، كانتۆنی عەفرین‌و گەلی رۆژئاوای كوردستان رووبەروی داگیركاری‌و كۆمەڵكوژی سوپای توركیا‌و ملیشیا توندڕەوەكان‌و پیلانێكی ڕەشی ناوچەیی‌و نێودەوڵەتی دەبێتەوە، بەمەش پێدەچێت مێژوو راستی گووتبێت ” گەلی كوردستان تەنها چیاكان دۆستیانن.”

وێرای ئەوەی هەرچی جۆرە شەڕو پێكدادن‌و خوێنرشتنێك هەیە بە ناڕەواو نادروست دەزانین، جەختیش لەوە دەكەینەوە، خوازیاری چارەسەری ئاشتیانەو گفتوگۆی بنیاتنەرانەین بۆ چارەسەركردنی كێشەكان. دڵنیاشین، كە خەباتی ڕزگاریخوازانە‌و دیموكراسیانە‌و گیانی بەرگری‌و ئێرادەی بەهێزی گەلەكەمان لەرۆژئاوا، درێژەی دەبێت. مێژوویش سەڵماندوویەتی، كە بەپیلان‌و شكستی سەربازی، دۆزی ڕەوای گەلانی بندەست چارەسەر ناكرێ‌، بەڵكو سەڵماندنی مافە نەتەوەیی‌و دیموكراسیەكانیان‌و رێگاچارەی ئاشتیانە تاكە چارەسەرە.

ئەگەرچی لە ئێستا‌دا عەفرین داگیركراوەو گەلەكەمان لەرۆژئاوا رووبەروی پەلامارو نەهامەتیی بۆتەوە، بەڵام ئایندە هەر بۆ مافی ڕەوای گەلانی بندەست‌و چەسپاندنی مافی چارەی خۆنووسینی گەلە ئازاد‌و دیموكراسیخوازەكان دەبێت.

گەلی رۆژئاوای كوردستان‌و هێزە تێكۆشەرەكانی، لە چوار ساڵی ڕابوردودا، جوامێرانە رووبەروی تیرۆریستانی داعش‌و بەرەی نوسرەو هەموو ئەو توندڕەوانە بوونەوە، كە ئەمڕۆ بەشێكیان بەناو و ناسنامەی تر پەلاماری عەفرین دەدەن، كە مەترسی ڕاستەقینەن بۆ سەر تەواوی مرۆڤایەتی. ئەوكاتیش یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، كە گەلی كوردستان خوازیارە تەنها وەك جەنگاوەرێكی ئازا تەماشا نەكرێ‌، بەڵكو لە سەڵماندنی مافە دیموكراسیەكانیشیدا پاڵپشتی بكرێ‌.
داواكارین كۆمەڵی نێودەوڵەتی‌و نەتەوەیەكگرتووەكان، لەبەرامبەر پێشلكارییەكان‌و داگیركردن‌و پەلاماردانی عەفرین‌و گەلی رۆژئاوای كوردستان بێنە دەنگ. لەرووی مرۆییەوە بەهانای ئاوارە‌و بریندارەكان بچن. فشاری ڕاستەقینە بكەن بۆ راگرتنی پەلامارەكان‌و لێكۆلینەوەی ڕاستەقینەش لە پێشلكاریی‌و تاوانەكانی جەنگ بكەن.

خوازیارین، گەلەكەمان‌و هێزە سیاسیەكانی، نەورۆزی ئەمساڵ بكەین بە نەورۆزی كۆڵنەدان‌و بۆنەی رێكخستنەوەو یەكخستنەوەی رێزەكانمان، بۆ بەردەوامیدان بە خەباتی دیموكراسیانە، بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافە ڕەواكانی گەلەكەمان.

لە نەورۆزی كۆڵنەداندا، سڵاو بۆ (عەفرین)ی بریندارو ‌و خۆڕاگر دەنێرین. سڵاو بۆ كەركوكی كوردستان، كە نەورۆز هاوكاتی یادی (27) ساڵەی رزگاركردنێتی، سڵاو بۆ خانەقین‌و خورماتوو و شەنگال‌و هەموو ناوچە كوردستانیە دابرێنراوەكان، كە هەمیشە بە كوردستانی دەمێننەوە. سڵاو لەگەلی كوردستان، لە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان‌و ئەنفالكراوەكان‌و پێشمەرگە‌و تێكۆشەرە قارەمانەكانی گەلەكەمان.

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
19/3/2018

وەڵام دانەوە

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Scroll To Top