بانکى زانیارى ... سەرچاوەیەک بۆ شرۆڤە و بڕیارى دروست >>> بنك معلومات ... مصدر للتحليل والقرار الصائب >>> INFORMATION BANK ... SOURCE FOR ANALYZE AND THE RIGHT DESCRIPTION

مەكتەبى سياسى: یەكێتی بە شەراكەتی ڕاستەقینە‌و بڕیاری و بەرپرسیارێتی هاوبەش، بەشداری كابینەی نوێی حكومەت دەكات.

 پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ (27-11-2018) بەسەرپەرشتی هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی، بە ئامادەبوونی د.بەرهەم ئەحمەد ساڵەح جێگری دووەمی سكرتێری گشتی، كۆبوونەوەی ئاسایی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی بەرێوەچوو.

لە كۆبوونەوەكەدا، دۆخی سیاسی‌و قۆناغی نوێی پرۆسەی سیاسی لە عێراق، تاوتوێكرا، یەكێتی پەیوەندییە لەمێژینەیەكانی لەگەڵ پێكهاتەكان‌و هێزە سیاسیەكانی عێراق پەرەپێیدەدات، بە ئامانجی چارەسەركردنی كێشەكان‌و دەستەبەركردنی مافە دەستوری‌و دیموكراسیەكانی گەلی كوردستان.
دۆخی كوردستان‌و گفتوگۆكانی پەیوەست بە پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵسەنگێنرا، بەردەوامیی گفتوگۆكانی نێوان یەكێتی‌و پارتی‌و لایەنەكانی تر بۆ پێكهێنانی حكومەت بە گرنگ زانراو لەمبارەیەوە جەخت لەوە كرایەوە، یەكێتی بە شەراكەتی ڕاستەقینە‌و بڕیاری هاوبەش‌و بەرپرسیارێتی هاوبەش، بەشداری كابینەی نوێی حكومەت دەكات.
ئاماژەیش بەوە درا، سەروەت‌و سامانی هەرێم بە یەكسانی بخرێتە خزمەتی بوژانەوەی زیاتری كوردستان‌و گوزەرانی خەڵك‌و پەرەپێدانی بوارە جیاجیاكان لە خزمەتگوزاری، پەروەردە، كشتوكاڵ، ئاوەدانكردنەوەو ئارامی‌و ئاسایش‌و بوژاندنەوەی ئابوری كوردستان.
لە تەوەرێكی تری كۆبونەوەكەدا، سیاسەتی چەسپاو و لەمێژینەی یەكێتی، لەبارەی پاراستنی یەكریزی لایەنە سیاسیەكانی كوردستان، بۆ قۆناغەكە‌و بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان بە پێویستیەكی گرنگی قۆناغەكە ناوبرا.
دۆخی حزبی‌و رێكخراوەیی، تەوەرێكی تری كۆبونەوەكە بوو، كاروباری مەكتەب‌و مەڵبەند‌و ئۆرگانەكان‌و چۆنێتی سازدانەوەیان بۆ راپەراندنی ئەرك‌و بەرپرسیاریەتیەكانی قۆناغەكە‌و چارەسەركردنی كەموكورییەكان تاوتوێكران‌و لەمبارەیەوە چەند بڕیارێكی گرنگ درا.
بڕیاریشدا، بۆ تاوتوێ‌ كردنی پرسە سیاسیەكانی كوردستان‌و عێراق‌و كاروباری حزبی،  رۆژی شەممەی داهاتوو ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆببێتەوە.

وەڵام دانەوە

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Scroll To Top