بانکى زانیارى ... سەرچاوەیەک بۆ شرۆڤە و بڕیارى دروست >>> بنك معلومات ... مصدر للتحليل والقرار الصائب >>> INFORMATION BANK ... SOURCE FOR ANALYZE AND THE RIGHT DESCRIPTION

راگه‌یه‌نراوی هاوبه‌شی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان.

.

راگه‌یه‌نراوی هاوبه‌شی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان.

ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه‌ 11/12/2018 هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌. چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ و هه‌ستیار و هه‌نووكه‌یی گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا:

یه‌كه‌م: رِێكخستنه‌وه‌ی باشتری په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ له‌ ئاستی پێویستی قۆناغه‌كه‌دا بێت له‌رِووی سیاسی و ئابووری و په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانه‌وه‌ به ‌شێوه‌یه‌ك كه‌ پشتیوانی به‌هێز بێت بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

دووه‌م: پێكه‌وه‌كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵی له‌ هه‌موو ئاسته‌كاندا، لابردنی به‌ربه‌سته‌كان بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركووك و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان و هه‌موو ئه‌و با‌به‌تانه‌ی كه‌ ناكۆكییان له‌سه‌ر هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوونی كورد له‌ به‌غدا به‌ شێوه‌یه‌كی كارا و به‌هێز.

سێیه‌م: دانانی لیژنه‌یه‌ك بۆ ئاماده‌كردنی پرِۆژه‌یه‌كی رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ هه‌بوونی هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌ و دیدگای هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به‌ عێراق و ناوخۆی كوردستان و ده‌وروبه‌ر، هه‌روه‌ها به‌رچاورِوونی له‌سه‌ر رِووداو و پێشهاته‌كان.

چواره‌م: پشتگیریكردن له‌ لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م و ئۆرگانه‌كانی دیكه‌ بۆ دابینكردنی سه‌قامگیری و حوكمرِانیی سه‌رتاسه‌ری له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا و ‌هاوبه‌شیی هه‌موو ئه‌و حزبانه‌ی كه‌ به‌شداری له‌ كابینه‌ی‌ داهاتوودا ده‌كه‌ن.

پارتی دیموكراتی كوردستان
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

11/12/2018

وەڵام دانەوە

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Scroll To Top