بەرێزان/ سەرنوسەر و کارمەندانى ڕۆژنامەى کوردستانى نوێ
بابەت/ پیرۆزبایى یادى 28 ساڵ
دواى سڵاو و رێزى بێ پایان .
لە یادى (28) ساڵەى دەرچوون و بڵاوکردنەوەى ڕۆژنامەى کوردستانى نوێ ، پیرۆزبایەکى قەشەنگ لە سەرنوسەر و هەموو کارمەندانى ڕۆژنامە خۆشەویستەکەمان دەکەین. ئەو تەمەنەى لە کایەى ڕۆژنامەوانیدا بەڕێتان کردووە، پڕاوپڕە لە خۆبردوویى و داهێنان و ئەزموونى ڕۆژنامەوانى و نوسین. چونکە قۆناغ و ساتەوەختى دەرچوونى ڕۆژنامەیەکى وەک کوردستانى نوێ، نەک هەر کارێکى ئاسان نەبوو، بەڵکو ڕێگرییەکان زۆر زۆرتر بوون لە فاکتەرە یارمەتیدەرەکان. بەڵام بە هەوڵ و کۆششى رەوانشاد مام و چەند دڵسۆز و قەڵەمێک، چرۆى کرد و بوو بە داربەڕووەکەى ڕۆژنامەى ڕۆژانەى کوردى. کوردستانى نوێ نموونەیەکى زەنگینى ڕۆژنامەوانى نوسراوە و بە رووى بەلێشاوى پێشکەوتنى تەکنۆلۆژیا و ئەنتەرنێتى گلۆباڵ وەستاوەتەوە.
دەکرێ لە دیرۆکى ڕۆژنامەوانیدا، کوردستانى نوێ وەک بزافێکى ڕۆژنامەوانى ڕۆشنبیرى گشتى و رووناکبیرى هەمەلایەنە سەیر بکرێ. لەگەڵ ئەوەى کوردستانى نوێ لە بنەرەتدا ئۆرگانى حزبى بووە، بەڵام توانیویەتى وەک مینبەرى ڕۆژنامەى ڕادەبڕین و ئازاد خۆى وێنا بکات.
ئاواتەخوازین هەمیشە لە ڕاپەڕاندنى ئەرکى هەنوکە و داهاتوودا سەرفراز و سەرمەشق بن.
لەگەڵ دووبارە رێز، هەمیشە سەرکەوتووبن.
بانکى زانیارى
یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان
11/1/2019