بانکى زانیارى ... سەرچاوەیەک بۆ شرۆڤە و بڕیارى دروست >>> بنك معلومات ... مصدر للتحليل والقرار الصائب >>> INFORMATION BANK ... SOURCE FOR ANALYZE AND THE RIGHT DESCRIPTION

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی:  پرسه‌كانی كوردستان و كه‌ركوك و عێراق وه‌ك یه‌ك پاكێچ رێكه‌وتنی سیاسی له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر بكرێ

 

 

 

 

 

ئه‌مڕۆ (16ی شوبات) به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی و به‌ئاماده‌بوونی د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
كۆبونه‌وه‌كه‌، كه‌ به‌ ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ رێزگرتن له‌ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستیپێكرد، بارودۆخی سیاسی  كوردستان و عێراق و پارێزگای كه‌ركوك و ناوچه‌ كوردستانییه‌ دابڕێنراوه‌كان و  ناوچه‌كه‌ تاوتوێكرا و دواپێشهاته‌كانی پرۆسه‌ی گفتوگۆكان له‌باره‌ی رێكه‌وتنی سیاسی له‌ نێوان یه‌كێتی و پارتی بۆ  پرسه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و كه‌ركوك و پرسه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان به‌وردی هه‌ڵسه‌نگێندرا و ڕاو بۆچوونی له‌باره‌وه‌ گۆڕدرایه‌وه‌.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، سیاسه‌تی یه‌كێتی دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، كه‌ پابه‌نده‌ به‌ بنه‌ماكانی رێكه‌وتنی سیاسی نێوان مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی، كه‌ له‌ ڕۆژی (5ی شوباتی 2019)  ئیمزاكراوه‌، كه‌ به‌ستنی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ دانانی پارێزگار و ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی پارێزگاكه‌ هاوكاتی دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان بێت.
بۆیه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، ئاماده‌یه‌ بۆ رێكه‌وتنێكی سیاسی گشتگیر كه‌ پرسه‌كانی كوردستان و كه‌ركوك و عێراق وه‌ك یه‌ك پاكێچ رێكه‌وتنی سیاسی له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر بكرێ، به‌هاوكاری و هاوبه‌شی هێزه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان، له‌پێناوی به‌دیهێنانی یه‌كریزی لایه‌نه‌كانی كوردستان و شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه‌، كه‌ له‌ خزمه‌تی  به‌رژه‌وه‌ندییه‌ بالاَكانی گه‌لی كوردستان بێت.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ هه‌ر هه‌نگاوێك  به‌بێ رێكه‌وتنی سیاسی لایه‌نه‌كان، به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ بالاَكانی گه‌له‌كه‌مان و پرۆسه‌ی سیاسی ناكات، له‌كاتێكدا، كه‌ ناوچه‌كه‌ له‌به‌رده‌م گۆڕانكاریدایه‌ و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان ئه‌وه‌مان لێده‌خوازێت هه‌موو لایه‌نه‌كان یه‌كریز و یه‌كده‌نگ بن بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كان و بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
یه‌ك
ێتیی نیشتمانیی كوردستان

16/2/2019

 

وەڵام دانەوە

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Scroll To Top