بانکى زانیارى ... سەرچاوەیەک بۆ شرۆڤە و بڕیارى دروست >>> بنك معلومات ... مصدر للتحليل والقرار الصائب >>> INFORMATION BANK ... SOURCE FOR ANALYZE AND THE RIGHT DESCRIPTION

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی: تێبینی زۆرمان له‌سه‌ر ئه‌و دانیشتنه‌ هه‌یه‌و پێمان وایه‌ كه‌ ئه‌وه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رەو‌ پێشچوونی پرۆسه‌ی سیاسی و لێكه‌وته‌كانی له‌داهاتوودا له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ ناكات.

له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

له‌ كاتێكدا كه‌ جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان و دۆستانمان له‌ناوه‌وه‌و دره‌وه‌ی هه‌رێم له‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دابوون، له‌پاش تێپه‌ڕبونی نزیكه‌ی چوار مانگ به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و له‌ده‌رئه‌نجامی ڕێككه‌وتنێكی گشتگیری هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌ نێوان لیسته‌ براوه‌كاندا و به‌شداربوانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان، ئه‌نجامدانی دانیشتنی ته‌واوكاری په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌ یاساییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و هه‌نگاونان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام جێگای سه‌رسوڕمانی هه‌موو لایه‌ك بوو كه‌ ‌ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی چه‌ند لیستێكی بچوكی تر به‌ده‌ر له‌ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ دووهه‌مین لیستی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ لیستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌،سه‌باره‌ت به‌ شێوزای حكومرانی و پلان و به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی كۆمه‌ڵانی خه‌لكی كوردستان و بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری كوردستان، هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ناوه‌ندو ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی ناسروشتی كه‌ركوك و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كانی تر به‌ شێوازێكی په‌له‌پرۆزێیانه‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان به‌ كه‌مو كوڕیه‌كی زۆری سیاسی و یاساییه‌وه‌ ئه‌نجامدا، كورد ووته‌نی (گرێی ده‌ستیان خسته‌ ده‌م)، له‌ كاتێكدا كه‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داوای دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ته‌نها بۆ ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێر كردبوو به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ ڕێگا چاره‌ی گونجاوو له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی جیاوازیه‌كان، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌وه‌شدا بڕیاری نابه‌رپرسانه‌ دراو كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به‌و شێوازه‌ ئه‌نجامدا كه‌ هه‌موو لایه‌ك بینیمان هه‌ر بۆیه‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تێبینی زۆری له‌سه‌ر ئه‌و دانیشتنه‌ هه‌یه‌و پێمان وایه‌ كه‌ ئه‌وه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رەو‌ پێشچوونی پرۆسه‌ی سیاسی و لێكه‌وته‌كانی له‌داهاتوودا له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ ناكات.

‎مه‌كته‌بی سیاسی

‎یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

18/2/2019

 

وەڵام دانەوە

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Scroll To Top