بانکى زانیارى ... سەرچاوەیەک بۆ شرۆڤە و بڕیارى دروست >>> بنك معلومات ... مصدر للتحليل والقرار الصائب >>> INFORMATION BANK ... SOURCE FOR ANALYZE AND THE RIGHT DESCRIPTION

لە یادى پێشمەرگە و سەرۆكدا.

چواردە ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژى 6ى نیسانى 2005 ، لە دواى ڕووخانى ڕژێمى بەعس و نەمانى دكتاتۆریەت، پێشمەرگە و سەركردەى مەزنى گەلەكەمان ( مام جەلال) ، بە زۆرینەى دەنگى پەرلەمان بە سەرۆكى كۆمارى عێراق هەڵبژێردرا. بەوەش بووە یەكەم سەرۆك كۆمارى عێراق، كە ڕاستەوخۆ لە ڕێى پەرلەمان و هەڵبژاردنى دیموكراسیانە بگاتە ئەو كورسى دەستەڵات.

قۆناغى دەستەڵات و حكومڕانى رەوانشاد سەرۆك مام جەلال، وەرچەرخانێكى مێژووى لە سیستمى حكومڕانى عێراقدا هێنایە ئاراوە، كە خاوەن بە كۆمەڵێك تایبەتمەندى و خەسلەتى وەك: پێكەوەهەلكردن و كاركردن و دروستكردنى ئاشتەوایى سیاسى و كۆمەڵایەتى و فەرهەنگى- یە.
حكومڕانكردنى عێراقى دواى (2003)، ئەوەندە ئاسان و بێ كێشە و گرفت نەبوو، بەڵام برَوابوونى مامى پێشمەرگە و ڕابەر، بە بنەمایەكانى دیموكراسى و ئاشتى و ئازادى، واى كرد، كە هەموو پێكهاتەكانى عێراق لەژێر چەترێكدا كۆبكاتەوە و پرەنیسپى ( چەپكە گوڵەكە)ى، لە وارى پراكتیكیدا ڕەنگ بداتەوە.

وەڵام دانەوە

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Scroll To Top