بانکى زانیارى ... سەرچاوەیەک بۆ شرۆڤە و بڕیارى دروست >>> بنك معلومات ... مصدر للتحليل والقرار الصائب >>> INFORMATION BANK ... SOURCE FOR ANALYZE AND THE RIGHT DESCRIPTION

یادى بیست و هەشت ساڵەى دەستپێکردنى پەخشى تەلەفزیۆنى گەلى کوردستان

بەرێز/ بەڕێوەبەر و ستافى تەلەفزیۆنى گەلى کوردستان.

 

بابەت/ پیرۆزبایى

 

دواى سڵام و ڕێز….

 

بەبۆنەى یادى بیست و هەشت ساڵەى دەستپێکردنى پەخشى تەلەفزیۆنى گەلى کوردستان. پیرۆزبایەکى گەرم ئاڕاستەى بەڕێوەبەر وستافە پێشمەرئاسا- کەتان دەکەین.

ئەم تەلەفزیۆنە لەنێو بزافى میدیایى کوردیدا، خاوەن پێگەیەکى بڵند و ناوێکى شکۆدارە، کە هەمیشە دەنگ و سەدایەکى بەرزى گوتارى نیشتمانى و یەکێتىى نیشتمانیى کوردستان بووە، لە هەموو قۆناغە جیاوازەکاندا خاوەن پەیامێکى بەرپرسانە  بووە و هەنگاوەکانى لە خزمەت هەموو بوار و کایەکانى کۆمەڵى کوردیدا بوون.

لەم یادەدا، ئاواتەخوازین، بە بەنامە و پلانى پرۆفیشناڵانەى میدیایى هەمەچەشن، لەسەر هەنگاو و ئەرکەکانى بەردەوام بێت و گەشە و پەرەسەندنى زیاتر بەخۆوە ببینێ.

 

دووبارە پیرۆز و هەر شاد و سەرکەوتوو بن.

 

 

بانکى زانیارى

( ى.ن.ک)

10/9/2019

وەڵام دانەوە

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Scroll To Top