بانکى زانیارى ... سەرچاوەیەک بۆ شرۆڤە و بڕیارى دروست >>> بنك معلومات ... مصدر للتحليل والقرار الصائب >>> INFORMATION BANK ... SOURCE FOR ANALYZE AND THE RIGHT DESCRIPTION

ماڵئاوا مام و ڕابەر…

ماڵئاوا مام و ڕابەر…

دووساڵ لەمەوبەر ، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، ماڵئاواییان لە ڕابەرێکی مەزن و پڕشکۆی کوردایەتی کرد. دیموکراتخوازان، سەرۆک و پێشمەرگەیەکی دڵسۆزی دیموکراسیان لە کیسچوو. گەلەکەمان و ئازادیخوازان، سوارچاکێکی بە ئەزموونیان لێ ڕۆیشت و زۆریان بە تەنیا مانەوە؟ یەکێتی کاریزما و گەلەکەشمان ماندێلایەکی ماڵئاوایی کرد. بەڵام سەروەتێک لە خەبات و تێکۆشانی بۆ خوێندکار وڕێبوارانی بەجێهێشت، کە پڕە لە حەکیمی و ئەزموون و سەروەری، کە دەتوانرێ له هەموو قۆناغ و سەردەمێکا، ببێتە بناغە و پایەی گەشە و نوێبوونەوەی ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و یەکریزی نێوان هەموو لایەنەکان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان. با کەلتوری هزری و سیاسی مام، بکەینە فەلسەفەی گەشەکردن و خۆسازدانەوە لە کۆنگرەی (4)دا، کە وەک هەمیشە لە هەموو کۆنگرە و کۆنفرانسەکاندا، پشتگیری لە مافی ژنان و کۆی چین و توێژەکان دەکرد.

ڕۆحت شاد و ئاسوودە یادت بەخێر مامی هەمووان

وەڵام دانەوە

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Scroll To Top