بەرێز/ سکرتێر و سکرتاریەتی یەکێتیی ژنانی کوردستان. بابەت/پیرۆزبایی دوای سڵاو وڕێز
… بەبۆنەی (۳۰) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی ژنانی کوردستان. پیرۆزبایەکی گەرم لە سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی و ئەندامانی ڕێکخراوەکەتان دەکەین. ئاواتەخوازین وەک چۆن لە قۆناغەکانی رابردوو، خاوەن هەنگاوی رچەشکێن و دەستپێشخەربوون لە بەدیهێنانی مافی ژنان، بە هەمان فۆڕم درێژەپێدەری دیدەکانی رەوانشاد (مام)بن،کە هەمیشە داکۆکی لە مافی هەموو چین وتوێژەکان دەکرد، بە تایبەت ژنان. هەروەها بە بەرنامە و نەخشەی مۆدێرن، کارو ئەرکەکانتان جێبەجێ بکەن
. دووبارە پیرۆزە و هەمیشە سەرکەوتوو بن
. لەگەڵ ڕێزمان
بانکی زانیاری
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان