پەیامنامە/ ڕۆژى شەهیدانى (ی. ن.ک)
لە ڕۆژى 21/11 و بیرەوەرى (44) ساڵەى بەڕێکردنى پڕشکۆی کاروانى سەرفرازى شەهیدانى ى.ن.ک. سەرى رێز وەفادارى لە ئاست گلکۆی شەهیدانى کەم ژیان و کەڵ ژیان و سەرجەم شەهیدانى ڕێى ئازادى و سەربەخۆیى کوردستان و رەوانشاد سەرۆک مام جەلال دادەنوێنین.
شەهیدانى ى.ن.ک و گەلەکەمان، بە گیانفیدایى و خوێنى خۆیان، توانیان ڕێچکەى خەبات و تێکۆشانى سیاسى لە هەموو بەرەو لایەنەکاندا بکەنە چراخانى ڕێبوارانى ئازادى گەل و نیشتمان. لە سێچارەکى سەدەى ڕابردوو، یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان، زیاتر لە هەموو لایەن و حزبە کوردستان و لایەنە شۆڕشگێرەکانى ناوچەکەش، لە پێشەوەى خەبات و تێکۆشان بووە، کە هەر ئەم نەریتە شۆڕشگێرییەى، دواجار گەلەکەمانى بە ئاسۆى ئازادى گەیاند. ئەرکى هەموو لایەکە، کە هەمیشە و بەردەوام خزمەتى کەسوکارى سەربەرزى شەهیدان بکەن و مافەکانیان پارێزراو بن.
لە کاتێکدا ئەم یادە سیمبولیکە دەکەینەوە، کە یەکێتیى نیشتمانى کوردستان، بەردەوامە لە هەنگاوەکانى بۆ بەستنى کۆنگرەى چوار، کە خوازیارین جارێکیتر ی.ن.ک گوڕوتین بداتەوە بە ڕێبازى شەهیدان و رەوانشاد مام جەلال و گەلەکەشمان زیاتر و زۆرتر بە ئاواتە ڕەوایەکانى بگات.
رێز و نەوازش بۆ شەهیدان و سەرکەوتن بۆ گەلەکەمان
بانکى زانیارى
(ى.ن.ک)