بانکى زانیارى ... سەرچاوەیەک بۆ شرۆڤە و بڕیارى دروست >>> بنك معلومات ... مصدر للتحليل والقرار الصائب >>> INFORMATION BANK ... SOURCE FOR ANALYZE AND THE RIGHT DESCRIPTION

ی.ن.ک

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 

پێناسه‌

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، حیزبێکی سۆشیال دیموکراتی گەلی کوردستانی عێراقە، لەپێشەوەدا نوێنەری کرێکاران و ڕەنجدەرانی بیرو بازوی کۆمەڵ تێدەکۆشێت لە پێناو تەواوکردنی ئەرکەکانی ڕزگاریی نیشتمانی و سیستەمی دیموکراسی سکۆڵار، بیناتنانی کۆمەڵی پێشکەوتووی گونجاو لەگەڵ هەلومەرجی ئێستای دنیادا، درێژەی خەباتە نەپساوەکەی بگاتە وەدی هێنانی یەکسانیی کۆمەڵایەتی، بۆ ئەوەی بتوانێت تەبا لەگەڵ بنەماکانی پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی هاوسەنگ کە خۆی لە دابینکردنی خۆشگوزەرانی، پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، مافەکانی تاک، یەکسانی ژن و پیاو، یەکسانی لەبەردەم یاسادا ببینێتەوە، هاوکات خەبات دەکات بۆ: دابینکردنی یەکسانی لە دەرفەتەکانی کار، نشونماکردنی سەربەخۆیی تاک، نەهێشتنی چەوساندنەوە، بنەبڕی هەڵاودێری ڕەگەزی و چینایەتی و نەتەوایەتی، لە لایەکی ترەوە: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە حیزبێکی کوردستانیە و مەیدانی کارکردنی کوردستانی عێراق و تەواوی عێراقیشە، ئەرکێکی دیکەی لە ئەستۆدایە ، کە دابڕاو نییە لە ئەرکەکانی تری کوردایەتی، ئەویش تێکۆشانە بۆ چەسپاندنی کۆماری عێراقی دیموکراتی فیدراڵی و پەرلەمانی، کە بنەماکانی لە چوارچێوەی دەستووردا جێگربووە.

 

چونکە مەیدانی عێراقیش بە بەشێک لەو مەیدانە سەرەکییە دەزانێت کە تیایدا بەرگری لە دەستکەوتە دیموکراسیەکانی گەلانی عێراق و گەلی کوردستان دەکات، تا بنەماکانی هاووڵاتی بوون لە عێراق دا نەبنە بنەمای سڕینەوەی ئەو جیاوازییانەی کە لە دەوڵەتە فرە نەتەوە و فرە ئایین و فرە مەزەەبییەکانداهەن، بەڵکو ببنە بنەمای هاووڵاتی بوونێکی جێگیر لەسەر بنەمای مافە مەدەنییە هاوچەرخەکان.

 

تەواوی ئەو لێکدانەوەیەی سەرەوە وەک لێکدانەوەیەکی هەمەڵایەن ، لە هەمان کاتدا، لێکدانەوەیەکی یەک پاکێجی، دەتوانێت ببێتە بنەمای جیهانبینی سۆشیال دیموکراتانەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەک ڕێکخراوێکی دیموکراتی ڕزگاریخوازیی کوردستانی، کە سۆشیالیزم بە مەودا دیموکراتیەکان و دیموکراتیش بە ڕەهەندە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەبەستێتەوە و زەمینەکانی گواستنەوەیەکی بێ هەژانی کۆمەڵایەتی زیانبەخش، بۆ سۆشیالیزم، لە داهاتووی دووردا وەدی دێنێت
دامەزراندنى یەکێتیى نیشتمانى کوردستان

دوا بەدواى هەرەسهێنانى شۆڕشى ئەیلول، بارودۆخێکى ئاڵۆزو نائاسایى و دژوارو باڵى بەسەر ناوچەکەدا کێشابوو، ئەو بارودۆخەش نەک تەنیا باشورى کوردستان ، بەڵکو هەموو بەشەکانى دیکەى کوردستانى گرتبۆوە. هەرەسى شۆڕشى ئەیلول ئەنجامێکى واى دا بەدەست ڕژێمى بەغداوە کە لەچوارچێوەى ئایدۆلۆژیاى شۆڤینیستیانەى بەعسیانەدا دوژمنایەتى و هەڵوێستى دڕندانەى دژ بە کورد بنوێنێ . ئەمە لە کاتێکدا کە زۆربەى ئەو تێکۆشەرانەى چوبونە ڕیزى شۆڕشەوە ، چ سەربازیەکان وچ سیاسیەکان ورەیان بەردابوو ، تا ئەو ڕادەیەى قەناعەتى ئەوەیان لا چەسپابوو کە ئیتر بزوتنەوەى ڕزگاریخوازى گەلى کورد ناژێتەوەو بەردەوام نابێ . لەنێو کاربەدەستانى ڕژێمیشدا کەسانى وا هەبوون کە شانازیان بەو سەرکەوتنەوە دەکرد، پێشتر ئەوانە دژى شۆڕشى کورد دەجەنگان نەیانتوانى سەرکەوتن بەسەر هێزى پێشمەرگەى کوردستاندا بەدەست بێنن ، یان بڵێسەى شۆڕش دامرکێننەوە . هەندێ لەکار بەدەستانى عێراق گرەویان لەسەر ئەوە دەکرد کە مەحاڵە جارێکى تر چیاکانى کوردستان باوەش بۆ پێشمەرگەى چەکدار بکەنەوەو دەیانووت (یاخى بوون) هەتا هەتایە کۆتایى پێ هات . تەنانەت ێەددام حسین لە گفتوگۆیەکى لەگەلڕ ( جۆرج حبش ) سەبارەت بە مام جلال وتبووى : “جلال دار خورما لە سەرى بڕوێ جارێکى تر ناتوانێ حەوت کەس بنێرێتە شاخ ” .
ڕژێمى بەعس هەوڵى دەدا بە ناوى ددان نان بە مافى نەتەوایەتى دیموکراتى گەلى کوردەوە ، لە ڕێگەى شێواندنى مافەکانیەوە ، دامەزراندنى دام و دەزگاى ساختەى وەکو : ئۆتۆنۆمى ، ڕێکخراوەکانى قوتابیان ، ئافرەتان ، نەقابەو ڕۆژنامەو گۆڤارەوە گەلى کورد لە مافە دیموکراتى و نەتەوایەتیەکانى بێ بەش بکات . هەر پاش هەرەس پارتى بڕیارى هەڵوەشادنەوەى هەموو دام و دەزگا حزبى و سەربازى و ئیدارییەکانى شۆڕشى دابوو ، تەنانەت حەلکردنى ( پدک) یش کە نزیکەى (30) سالڕ لە تەمەنى تێپەڕندبوو.
ئەمە هۆیەک بوو بۆ ئەوەى کە جوڵانەوەى ڕزگاربخوازى گەلى کورد توشى بارێکى ناهەموارو شکست بێت . بە تایبەت کە : سەرکردایەتیەکەى خۆى بریارى هەڵوەشانەوەى دام و دەزگا حزبى و ئیدارى و سەربازیەکەى دابوو ء لەو دەمەدا چی تر باوەڕى بە خەباتى چەکدارى و جەماوەرى و تەنانەت سیاسیش نەمابوو . ئەوە بوو داواى تەسلیم بوونى لە جەماوەریش کرد و سەرکردایەتیەکە خۆشى چووە ئێران و بووە پەنا هەندەو هەندێکیشى تەسلیم بە عێراق بوونەوە

.
پاش هەرەس ، بە تەنیا حزبە کارتۆنیە ساختەکەى حوکومەتى بەغدا ، کە بە ناوى ( پارتى دیموکراتى کوردستان )ەوە ئیشى دەکرد و لە بەرە داتاشراوەکەى ڕژێمدا ئەندام بوو . بارەگاو ڕۆژنامەى ئاشکراو یاسایى هەبوو ، کە کەوتبۆوە جموجۆڵ و پیرۆزبایى شکستى هێنانى گەلى کوردى لە ڕژێمى عێراق و ێەددام دەکرد. بەم شێوەیە جوڵانەوەى کوردى هیچ ئامڕزێکى سیاسى بۆ نەمایەوە تا خەبات و تێکۆشان بۆ جێ بەجێ کردنى ئەرکە نیشتمانى و نەتەوەییەکانى و بەرگرى لە مافە ڕەواکانى کورد بکات و بەرپەرچى سیاسەتى نوێى ڕژێمى عێراق بداتەوە لە گرتن و ڕِاونان و ڕاگوێزان و بە عەرەبکردن و بە بەعسى کردنى کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان . ئاوەرە کردنى هەزاران خێزانى کوردو هەڵکەندنیان لە خاکى نیشتمانیان و زەوت کردنى مالڕ و سامان و زەوییان ببونە مەترسییەکى گەورە ، نەک هەر لەسەر مافە نەتەوایەتییە ساکارەکان ، بەڵکو لەسەر مانەوەى خودى نەتەوەى کورد. بۆیە گەلى کورد دەبوو پێش هەموو شتێک بەرگرى لە مافى نەتەوایەتى خۆى بکات و خەباتى ئەو سەردەمەى لەو پێناوەدا بوایە . هەر بۆیە جوڵانەوەکە لە ڕووى بابەتییەوە پێویستى بە ئامڕزو کەرەسەو بیرو هەڵوێست و پێوەندى نوێ هەبوو ، کە لەگەلڕ ڕەوتى مێژووى جوڵانەوەکە بگونجێ و سەرجەم کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان بە هەموو چین و توێژە شۆڕشگێڕەکانیەوە لە چوارچێوەى ڕێکخراوێکدا کۆ بکاتەوە، بیانکاتە هاندەرێک و بۆ خەباتێکى سەختى درێژ خایەن ئامادەیان بکات تاکو ببنە ئەلتەرناتیڤێک لە کوردستاندا خاوەن بیرى نوێ و کردارى نوێ و تاکتیک و ستراتیژێک بێت بۆ بەدیهێنان و پاراستنى دەسکەوتى ئەو هێزانەى سوتەمەنى شۆڕشن و سودیان لە سەرکەوتنى شۆڕش و هێنانە دى مافە ڕەواکانى گەلى کورددایە . ئەو کاتە کوردایەتى نەشکابوو ، بەڵکو سەرکردایەتیەکەى وازى هێنابوو ، بڵاوەى بە خەباتگێڕەکانى کردبوو . واتە خەباتى ڕزگارى دیموکراسى لەڕووى بابەتیەوە هەر بەردەوام بوو . بۆیە پێویستى بە ڕێکخستنەوەو سازدانەوە بوو ، پێویستى بە ڕێبازێکى نوێى شۆڕشگێڕانە هەبوو ، پێویستى بە ڕێبەرێکى مۆدێرن و لەناو جەرگەى جەماوەر هەڵقوڵاو هەبوو . شایەنى باسە کە کۆمەڵى کوردەوارى ، وەک هەر کۆمەڵێکى تر بیروو بۆچونى جۆراو جۆرى تێدایە ، کە فەلسەفەو قەناعەتى جیاوازى گرتۆتە خۆ . لەو سەردەمەى بارودۆخى کوردستانیشدا بۆ بە ئەنجامدانى ئەرکە نەتەوایەتیەکان دامەزراندنى حزبێک کە بتوانێت هەڵگیرسانەوەى شۆڕش بگرێتە ئەستۆ پێویست بوو . جگە لەم ڕستیانە تێگەیشتنى خەباتى گەلى کوردیش ڕەچاو بکا . چونکە خەباتى گەلى کوردستان خەباتى هەموو چین و توێژەکانیەتى ، کورد وەک نەتەوە دەچەوسایەوە ، هەڕەشەى لەناوبردنى لەسەر بوو ، بۆیە بیر لەوە دەکرایەوە ئەو چین و توێژانە لە چوارچێوەیەکى تۆکمەو ڕێکو پێک و دیاردا کۆ بکاتەوە. لە لایەکى تریشەوە باوەڕى شۆڕش گێڕانەى ووڵات بەرەو هەڵچوون و تەقینەوە دەڕۆیشت ، دابین کردنى ئەم بارو دۆخەو لە باوەش گرتنى هەوڵ و تێکۆشانى هەموو هێزو ( تیار )ە شۆڕشگێڕەکانى ئەویست ، لەبەر ئەمانە هەمووى ، لە مانگى حوزەیرانى 1975 دا ، هەر دوو مانگ دواى هەرەس ، بیرۆکەى دروست کردنى ( ى.ن.ک ) هاتە کایەوە .
دامەزراندنى ( ى.ن.ک ) زادەى ساتە وەختێک نەبوو . ئەوانەى بە پەرۆشەوە بوون بۆ دواڕۆژى کورد لە ناوەوەو دەرەوەى ووڵات ، بیریان لەوە دەکردەوە کە چۆن ئەو بۆشاییە سیاسییەى کوردستان پڕ بکەنەوە

.
تەقەلاکانى ئەم ڕێبازە سەرەتا لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئەنجام درا ، گەلێ کەس بەشەوقەوە هەوڵیان دا کە لەو کۆبونەوەیەدا بەژدار بن، هەر ئەو دەمە زنجیرە کۆبونەوەیەک لە ناوەوى ووڵات و چەند ناوچەیەکى جیاجیاى خۆر هەڵاتى ناوەرڕست و ئەوروپا بەسترا کە لە سەرەتاى مانگى نیسانەوە دەستیان پێ کرد. لەوێدا بەژداربوان هەوڵیاندا ئەلتەرناتیڤێکى سیاسى پێک بهێنن بۆ ئەوەى ئەو کارو بارە بگرێتە ئەستۆکە ئەو کاتە ڕوبەڕوى تێکۆشەران دەبۆوە . مام جەلال کە سکرتێرى ( کۆمەڵەى مارکسى لینینى کوردستان ) بوو ، بیرۆکەى دامەزراندنى ( ى.ن.ک ) لاى ئەوەوە دەستى پێکرد ، سەرەتاش بە نامە ڕاوێژى لەگەلڕ ناوەندى کۆمەڵە کرد ، لە ئەوروپاش پێوەندى لەگەلڕ ژمارەیەکى زۆرى کورد پەروەراندا کرد. مام جەلال لە سەرەتادا لە ڕێى ( شازاد ێائب )ەوە ، بە دوو نامە کۆمەڵەى لە ناوەوە لە بیروڕاکانى خۆى ئاگادار کردبۆوە ، سەرکردایەتى کۆمەڵەش لە مایسى 1975 وە ئەم بیرۆکەیەى مام جەلالى خستە بەر باسو لێکۆڵینەوە کە لە مارتى 1975 دا بۆى ناردبوون . لەو کۆبوونەوەیەدا پشتیوانى لەو بیرۆکەیە کرا بۆ دامەزراندنى ڕێکخراوێکى نیشتمانى فراوان کە کۆمەڵە بە نهێنى داینەمۆکەى بێ . هەر لە هەمان کۆبوونەوەدا ( شیهابى شێخ نورى ) پێشنیارى دەست پێکردنەوەى شۆرشى کرد ، و داواش لە ( فەرەیدون عبدالقادر ) کرا کە ئەم بیرو ڕایە بگەیەنێتە مام جەلال و لە دەرەوەى عێراق قسەى لەگەڵدا بکات و دوابیرو ڕا بۆ ناوەندى کۆمەڵە بێنێتەوە .
لێرەوە بیرى دامەزراندنى یەکێتی یەکى نیشتماتیى وەکو ڕێکخراوێکى نیمچە بەرەى تەیارو چینە پێشکەوتنخوازەکانى کۆمەڵى کوردستان گەڵاڵە بوو، بۆ کۆکردنەوەى هەموو ڕۆڵە دڵسۆزو تێکۆشەرەکانى کوردستان ، لە چوارچێوەیەکى فراواندا کە ئەندامەکانى کۆمەڵە ببنە داینەمۆى بەگەڕخستن و بەڕێوە بردنى . بۆچونەکانى ئەوانەى دەرەوەى ووڵات لە کۆبونەوەکاندا بریتی بوون لەم خاڵانە :
یەکەم : ڕێکخراویچکى فراوان بۆ کۆکردنەوەى جەماوەر دابمەزرێنرێ و ئەو بۆشاییە سیاسییە پڕ بکاتەوە . کە لە ئەنجامى هەرەسى شۆڕشى ئەیلولەوە هاتبووە کایەوە.
دووەم : ئەو ڕێکخراوە حزب نەبێ بە مانا تەقلیدییەکەى بەڵکو چوارچێوەیەکى ڕێکخراوەیى فراوان بێت بۆ جوڵانەوەى شۆڕشگێڕانەى جەماوەر.
سێیەم : ئەم ڕێکخراوە بەرەش نەبێ لەبەر نەبوونى حزبێکى پێشڕەوو نەبوونى حزبێکى دیکە.
چوارەم : لە ناو ئەم ڕێکخراوە فراوانەدا تەیارو لایەنە سیاسیە پێشکەوتن خوازە جیاجیاکان مافى مل ملانێى فکرییان هەبێ .
پێنجەم : کۆمەڵە بە سەربەخۆیى بمێنێتەوە ، تا ئەندامەکانى بتوانن ڕۆڵى بەڕێوەبەرێتى ئەو ڕێکخراوە ببینن تیایدا.

سەرئەنجام بڕیاردرا کۆبونەوەیەک پێک بێ بۆ ئەوەى بڕیارێک لەم بارەیەوە بدەن . ئەوە بوو لە 22/ 5 / 1975 دا لە ( دیمەشق ) لە ڕیستورانتى ( گلیگلە ) لە گەڕەکى ( ڕبو رمانە ) یەکەم کۆبونەوەى دەستەى دامەزرێنەر سزا درا ، کە لەم کۆبونەوەیەدا ( مام جەلال ، د . فوئاد معێوم ، عادل موراد ، عبدالرزاق فەیلى ) بەشداربوون . پڕۆژەى ئەو بەیانەى کە ( مام جەلال ) نوسیبوى لە لایەن بەشداربوانەوە گفتوگۆى لەسەر کراو دواى دەستکاریکردنێکى کەم ، بەیانەکە چاپ کرا. بەم چەشنە یەکەم بەیانى دامەزراندنى ( ى.ن.ک ) ڕاگەیەنرا. دەزگاکانى ڕاگەیاندنى عەرەبیش لە سوریا و لبنان و مێر و گەلێ شوێنى تر ئەم بەیانەیان بڵاو کردەوە .

لە ئەوروپاش بۆ ئەم مەبەستە هەوڵ و کۆشش بەردەوام بوو . لە ڕۆژى 27 / 5 / 1975 کۆبونەوەیەک لە گەڕەکێکى کەنارى ( بەرلین ) لە ئەڵمانیا بەسترا. لەم کۆبوونەوەیەدا کە مام جەلال سەرپەرشتى دەکرد کۆمەڵێک کەسایەتى و کادیرى تێکۆشەر کە نزیکەى (20) کەس دەبوون بەشداربوون ، لەوانە : ( هێرۆ ابراهیم ڕحمد ، د. کمال فوئاد ، عمر شێخ موس ، د. لەتیف رەشید ، د. دڵشاد ڕحمد ، د. ئەرجومەند ێدیق ، د. دارا ئەدیب ، رەئووف ڕحمد ، د. جبار على شریف ، د. لاوچاک فهمى و د. حسن محمد على …. ) .
لەم کۆبونەوەیەدا مام جەلال باسى ئاکامى هەولڕ و کۆششەکانى و پێوەندى کردنى بەو هەڤاڵانەوە کرد کە لە ناوچەى خۆرهەڵاتى ناوەڕاست ئەنجام درابوون . لە هەمان کاتدا دەقى ئەو بەیاننامەیە خوێندرایەوە کە ئامادە کرابوو بە مەبەستى وەرگرتنى بیروڕاى بەشداربووان. شایەنى باسە کە تەنیا بڕگەیەک بۆ بەیاننامەکە زیاد کرا کە ناوەڕۆکەکەى بەم جۆرە بوو :
” دامەزراندنى ( ى.ن.ک ) وەڵامدانەوەى بڕیارى وازهێنان لە شۆڕشى کوردە . بۆیە داوا لە هەموو خەباتگێڕانى گەلەکەمان دەکەین کە پشتیوانى لەم ڕێکخراوە نوێیە بکەن و درێژە بە خەباتیان بدەن لە پێناوى بەدیهێنانى ئامانجەکانى بزوتنەوەى ڕزگاریخوازى نەتەوەى کورددا ” . دواى ئەم دەسکارى کردنە ، لە 1 / 6 / 1975 دا بەیانەکە لە ئەوروپا بڵاوکرایەوەو دواتر هەر ئەو مێژووەش بوو بە رۆژى راگەیاندنى رەسمى ( ى.ن.ک ) ئەم بەیانە لە گەلێ وڵاتى دنیادا بە زمانى جیاواز چاپ و بڵاوکرایەوە . بە عربى ، ئینگلیزى ، ئەڵمانى ، فارسى ، و بەیاننامەکە لەلایەن کەمال بورقایەوە کرایە تورکى کە ئەو دەمە لە تورکیا مانگنامەیەکى بە نێوى ( ئویز گویرلک یولو ) دەر دەکرد. لە هەمان کاتدا لە کۆبونەوەکەى بەرلین دا دوو بیرو بۆچونى جیاواز سەبارەت بە پێکهێنانى ئەو ڕێکخراوە هەبوو، کە ئایا ئەم ڕێکخراوە ڕێکخراوێکى چەکدار بە ئایدۆلۆجى بێ ، یان ڕێکخراوێکى پێشکەوتنخواز و نیشتمانى بەر فراوان بێ .
ڕاوبۆچونەکان لەسەر ڕەوتى دووەم گیرسایەوە . واتە ڕێکخراوێکى فراوانى ئەو تۆ کە گشت تێکۆشەران بەبێ گوێدانە ئایدۆلۆجییەکى تایبەتى بگرێتە خۆ . هەر بۆیە ( ى.ن.ک ) لەسەرەتاى دامەزراندنیەوە چەندین هێلڕ و باڵى سیاسى تێدابوو .
سەبارەت بەمە ( د. فواد معێوم ) دەڵێ : ” حزب ئایدۆلۆژى خۆى هەیە . واتە ئەگەر بیرمان لەوە کردبایەوە کە ناوى حزبى لێ بنرێ ، دەبوو بە نوێنەرى چینێک ، لەبەر ئەوەى ئەو هێزو کەسایەتیە سیاسیانەى دواى هەرەسهێنانى شۆڕشى ئەیلول لە چوارچێوەى حزبى سیاسیدا نەبوون . بۆیە نەدەکرا ناوى بەرەى لێ بنرێ . هەر لەبەر ئەوە ( ى.ن.ک ) وەک ڕێکخراوێکى نیمچە بەرەیى لەدایک بوو ، کە خواستى تێکۆشانى ئەو قۆناغە بوو . لە ناو ئەو نیمچە بەرەیەدا ، چەند تەیارێک هەبوون کە بیرو بۆچونى حزبى جیاوازیان هەبوو . بەڵام لەسەر بەرنامەى گشتى ( ى.ن.ک ) یەکبوون . کە ئەوەش ڕەنگدانەوەى ئەو کاتەى پێکهاتەى سیاسى کوردستان بوو ” .
شاسوار جەلال ( ئارام ) یش لەم بارەیەوە پێى وا بوو کە : ” (ى.ن.ک ) حزب نیەو جێى حزبى پێشڕەوى پرۆلیتاریا ناگرێتەوە. چەند تەیارو گروپێکى تێدایە ، یەکگرتنەوەشیان لە چوارچێوەى (ى.ن.ک ) دا بەرەى نیشتمانى تەواوى پێک نەهێناوە ، بەڵکو شێوە بەرەیەکە کە لەگەلڕ واقیعى حزبى و سیاسى کوردستان دا دەگونجێت ، بێگومان ئەم واقیعەش لە گۆڕان دایە و شتێکى بڕاوە نیە و بەستراوە بە گەشەکردنى ئەو تەیار و گروپانەوە ” .
یەکەم بەیانى دامەزراندنى یەکێتیى نیشتمانى کوردستان هەرەسى 1975 ى کردە خاڵێکى وەرچەرخان لە خەباتى گەلى کورددا : ” ئێمە بەسەر بەرزى یەوە سوربوونى تێکۆشەرانى گەلەکەمان ڕادەگەیەنین لەسەر بەردەوامى خەباتى شۆڕشگێڕانە لە ڕیزى جەماوەرى گەلەکەمان ، لە چوارچێوەى یەکێتى نیشتمانیى کوردستاندا ، کە لەسەر ڕێبازى جەماوەرى دەڕوات ”
شایەنى باسە لە ( قۆناغى دواى هەرەسى 1975 ) دا کورد لەبەردەم ناکۆکیەکى سەرەکى دا بوو ، کە ئەویش ناکۆکى بوو لە نێوان گەلى کوردو حوکمى بەعسدا بە هەموو چینەکانیەوە. ئەم ناکۆکیە ، هەڕەشەى لە بوونى کورد دەکرد ، بەسەر ناکۆکیەکانى نێوان چینەکانى کۆمەڵى کوردەوارى دا زالڕ بووە دایپۆشى بوون .
سەبارەت بەمە لە یەکەم بەیاننامەدا هاتووە : ” ( ى.ن.ک ) هەولڕ دەدات هێزە نیشتمانى و دیموکراتەکانى شۆڕشى کورد ، بە شێوەى یەکێتى نیشتمانیى دیموکرات ڕێک بخات کە تیایدا ڕەوتە پێشکەوتوخوازەکان و یەکێتی خەبات گێڕانەیان بتوانن بەیەکەوە بژین لە ژێر سەرکردایەتى پێشڕەوى شۆڕشگێڕانەى کوردستانیدا ” .
ئەم ڕەوتانەش دواتر لە چەند ڕێکخراوێک بەرجەستە بوون کە یەکێتى یان پێکدەهێنا :
1. کۆمەڵەى مارکسى لینینى کوردستان .
2. بزوتنەوەى سۆسیالستى کوردستان .
3. هێڵى گشتى ( ى.ن.ک ) .
ئەزمونى ناو یەکێتى نیشتمانى کوردستان ، ئەزمونێکى نوێ بوو لە بزوتنەوەى کوردایەتیدا ، کە سێ ڕێکخراوى جیاواز ، سێ ئایدۆلۆجیاى جیاواز و سێ سەرکردایەتى جیاواز ، هەرسێکیان سەربەخۆیى ڕێکخراوەیى تەواویان هەبوو. بەڵام کە بەعس بە تەواوى و یەکجارى هەڕەشەى هەرە گەورە بوو بۆ سەر بوونى کورد ، هەرسێکیان سەرەڕاى هەموو جیاوازیەکانى ئەوسایان لە قەوارەیەکى یەکگرتوودا یەکیان گرت و بەرنامەیەکى هاوبەشیان دانا بۆ بەرەنگار بوونەوەى ئەو هەڕەشەیە ، کە خۆى لە بەرنامەى ( ى.ن،ک ) دا بینیەوەو بڕیاریان دا سەرکردایەتیەکى هاوبەش ، هێزێکى چەکدارى هاوبەش ، بودجەیەکى هاوبەش ، ڕاگەیاندنێکى هاوبەش ، سیاسەتێکى دەرەوەى هاوبەش دابنێن و هەر لایەش سەربەخۆیى ڕێکخراوەیى خۆى بپارێزێ . هەرچەندە لە ڕاستیدا ئەم سێ ڕێکخراوە سێ حیزب بوون بەڵام بۆچونێکى لەیەکچویان دروست کرد لەسەر ئامانج و ئاسایشى نەتەوەیى کورد . لەبەر ئەوە بڕیاریان دا ، سەرەڕاى هەموو جیاوازیەکانین پێکەوە بژین و کار بۆ گەلەکەیان بکەن . بۆیە ( ى.ن.ک ) بەم جۆرە پێکهێنرا کە ڕێخراوێکى نیمچە بەرەیى بێت تاکو بتوانێت هەموو چینە شۆڕشگێڕەکان و ڕەنجدەران و توێژە نیشتمان پەروەرەکانى کوردەوارى بۆ خەبات ساز بدات و بە ڕێبازێکى نوێ و پلان و سیاسەت و تاکتیکى نوێ ڕێنماییان بکات .
( ى.ن.ک ) بۆ هەڵسانەوە و درێژەدان بە تێکۆشان دروست بوو . لە دایکبوونى ، وەڵامێکى دەستبەجێى ئەو شکستییە بوو کە سەرکردایەتى ( پدک ) دووچارى بووبوو ء لەگەلڕ خۆشیدا هەرەسێکى گەورەى لە ناو بزوتنەوەى کوردایەتیدا دروست کردبوو . و ئەگەر وورد تر پێشینەو پاشینەى مەسەلەکە بخوێنینەوە ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە لەدایکبوونى ( ى.ن.ک ) سەرەتاى قۆناغێکى نوێى کوردایەتى بوو کە لە ڕووى فکرى سیاسى ، سۆسیۆ- سیاسى و پراکتیزەکردنى شۆڕشدا بە شێوەیەکى ڕادیکاڵانە جیاواز بوو .
لێرەوە بۆ یەکەمجار لەناو کوردایەتى خۆیدا ، واتە لە جوڵانەوەى ڕزگارى و دیموکراتى خەڵکى کوردستاندا ، فرە باڵى و فرە بیر و باوەڕى فەلسەفى و سیاسى جیا جیا لەناو یەک تاکە ڕێکخستندا هاتە کایەوە .
دامەزراندنى ( ى.ن.ک ) پێگەى کۆمەڵایەتى و هێزە بزوێنەرە کۆمەڵایەتیەکانى شۆڕشى گۆڕى . ماناو مەوداکانى ( سەرکردایەتى ) گۆڕى . ئەویش بە ڕزگارکردنى یەکجارەکى کوردایەتى لە تاکە حزبى کوردایەتى و تاکە ڕابەرى کوردایەتى ، کە ئەمەش خۆى لەخۆیدا گۆڕینى بنەڕەتى بوو لەوەى پێى دەڵێن سۆسیۆلۆژیاى شۆڕش .
جموجۆڵ و چالاکیەکانى مام جەلال سەرنجى موخابەراتى عێراقیان راکێشابوو ، لەبەر ئەوە موخابەرات کەوتبوە هەڵپەى کۆکردنەوەى زانیارى لەسەر مام جەلال و جموجۆڵەکانى ، نۆکەرەکانى هان دابوو زوو بە زوو راپۆرتى لە مەڕ چالاکیەکانى ب بنووسن . و مخابراتى عێراق مەترسى لەو هەوڵانەى مام جەلال هەبوو لەمەڕ دەست پێکردنەوەى خەباتى چەکدارى . یەکێ لەو ڕاپۆرتانەى موخابەرات کە لەو ماوەیەدا بۆ سەرکردایەتى بەعسى بەرزکردبووەوە ، کە ئەمڕۆ بە بەڵگە نامەیەکى گرنگ دەژمێردرێت ، ڕاپۆرتێکى تێروتەسەلى هەشت لاپەڕەییە کە زۆر بە ووردى هەلومەرجى چەند مانگێکى پاش هەرە س دەگێڕێتەوە . لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە : ” لە کۆبوونەوەى ڕۆژى 20 / 8 / 1975 دا لە لەندەن کە مام جەلال بە خوێندکارە کوردەکانى کردبوو ، سەبارەت بە رابردوو باسى ئەو ناتەباییەى کرد کە لە بزوتنەوەى کورددا رووى داوەو لە ڕوتى باسەکەیدا چەند جاێک پێی لەسەر ئەوە داگرت کە هۆى ئەو نا تەباییەى بۆ ئەو ئاڕاستەیە دەگەڕێتەوە کە لە ئاستى لێپرسراوەتیدا نەبوون وتــى ” دەبێت ڕابردومان بیر بچێتەوە و رق و کینە لە یادى خۆمان بەرینەوە چونکە مەسەلەکە مەسەلەى جلال و مەلا و هیچ کەسێکى تر نیە بەڵکو مەسەلەکە مەسەلەیەکى چارەنووس سازەو ئەمڕۆ گەلى کورد بە قۆناغیکى هەرە ترسناکدا تێدەپەڕێت ” ، ڕاپۆرتەکە درێژە پێدەدات و دەنووسێت ” سەبارەت بە بارزانى لە مام جلال دەپرسن :

چۆن دەڕوانیتە بارزانى ؟
• بارزانى سەرکردەیەکى نیشتیمان پەروەرە و نە نۆکەرە و نە خاین ، بەڵام کابرایەکى خێڵەکیەو کەس نکۆڵى لێناکات .
ئایا پەیوەندییەک لە نێوان ( ى . ن . ک ) و ( پدک ) دا هەیە ؟
• هیچ پێوەندییەک لە نێوان ( ى . ن . ک ) و ( پدک ) دا نیە ، ئەمڕۆ شتێک نەماوە ناوى (پدک ) بێت ، چونکە ئەم حزبە هەڵوەشێنراو بەشێکى لە سەرکردەکانى گەڕانەوە بۆ عێراق و بەشەکەى تریش تا ئێستا لە ئێران دان .بەڵام ئەگەر دەستیان بە کارى سیاسی کردەوە خۆیان ڕێکخستەوە ئەوا ئێمە دژایەتیان ناکەین و ڕەنگە ڕەنگە بە پیریشیان بچین .
بەشداربووانى کۆبوونەوەکە تێکڕا ئەو پرسیارەیان لە مام جلال کرد کە بۆ داهاتوو چ بکرێت باشە ؟
• دەبێت ڕێزەکانمان یەکخەین و ، وزەو تواناکانمان بخەینەواگەڕ وخزمەتى مەسەلە نەتەوەییەکانمان بکەین ، دەبێت ڕابردو لەیاد خۆمان بەرینەوە و ڕق و کینە مەسەلە شەخسیەکان بخەینە لاوە ، نابێت مەئساتى جەلالى و مەلایى دووبارە بکەینەوە ، من پێم وایە پیکگەیشتن لە چوارچێوەى (ى . ن . ک ) دا بۆ بەدیهینانى ئەو ئامانجە چاکترین ڕێ و شوێنە .
چالاکیەکانى ( ى . ن . ک ) لە ناوەوە و دەرەوەى کوردستان بەردەوام بوو ، تا ئەو دەمەى کە دەستەى دامەزرێنەرى ( ى . ن . ک ) کە پێکهاتبوو لە ( مام جلال ، نەوشیروان مستەفا ، د . فوئاد معێوم ، د . کمال فوئاد ، عمر شێخ موس ،عادل مراد ، عبدالرزاق فەیلى ) لە 17 / 12 1975 دا یەکەم کۆبوونەوەى فراوانى خۆى لە ( دیمەشق ) بەست کە تەنها ( عمر شێخ موس ) ئامادە نەبوو. لەم کۆبوونەوەیەدا بە وردى هێڵە سەرەکیەکانى چالاکییە سەرەکیەکان لە ناوەوەو دەرەوە دا دیارى کران .
لە ئەوروپا (د . کمال فوئاد ، نەوشیروان مستەفا، عمر شێخ موس ) چەند کۆمیتەیەکیان پێکهێنا بۆ بەڕێوەبردنى کاروبارەکانى ( ى . ن . ک ) . سەرەتا ( د .کمال فوئاد ) لێپرسراوى کۆمیتەى دەرەوە بوو ، لەبەر ئەوەى زەمینەى سیاسی لە باربوو ، لە ماوەیەکى کورت دا توانرا لە زۆربەى ووڵاتانى ئەوروپا ڕێکخستنى فراوان دامەزرێنرێ ( مام جلال و د . فوئاد ،عادل مراد ، عبدالرزاق فەیلى )ش لە سوریاوە کەوتنە پەیوەندى کردن لەگەڵ کادرە ناسراوەکانى جوڵانەوەى کورد لە ئێران و عێراقدا .
یەک لە هەولًەکانى مام جلال کە بەکارێکى مێژوویی گەورە دادەنرێ پەیوەندى کردنى بوو لەگەڵ بارزانیدا ، لە نامەیەکیدا سەبارەت بە دامەزراندنى ( ی . ن . ک ) بۆى نووسیبووى :-
” بارزانى لەوە دڵنیات ئەکات کە نەک هەر دژى نابێت ، بەڵکو وەک سەرکردەیەکى بزوتنەوەى کوردایەتى سەیرى دەکات و پشتیوانیش لە هەر هەنگاوێک دەکات کە ئەو بینێ ” .
سەرهەڵدان و دامەزراندنى ( ی.ن.ک) هەر لە سەرەتاوە دەنگ دانەوەیەکى زۆرى لە ناوەوەى کوردستاندا هەبوو ، کۆمەڵانى خەڵک بە پەرۆشیەکی زۆرەوە ئاواتەخواز بوون لە نزیکەوە ئەم ڕێکخراوە نوێیەو ئامانجەکانى بناسن ، ( ی.ن.ک) لە ساڵى یەکەمدا لەسەر ئاستى سیاسی ، لە ساڵى دووەمدا لە سەر ئاستى چەکدارانە کە لە مێژووى ( ی.ن.ک) دا بە شۆڕشى نوێ ناسراوە بوونى خۆى سەلماند ، بەڵام ئەو کاتە ئەرکەکانى سەخت بوون ، چونکە تواناکان کەم بوون و کۆسپ و تەگەرەکانى بەردەم خەباتـــــــى ( ی.ن.ک) زۆر بوون ، لەوانە :
• تیرۆرستى ڕژێمى بەعس و ئەو بڕیارەى سەبارەت بە ڕاگواستنى دانیشتوانى گوندە کوردیەکانى سنور بە قوڵایی ( 30 ) کم و نیشتەجیکردنیان لە ئۆردگا زۆرەملێکاندا دابووى و لەلایەکى ترەوە ڕژێم هەوڵى دوم چەورکردنى بە ماددە دەدا ،وێراى ئەو حاڵەتى نائومێدییەى کە لە ئاکامى هەرەس هێنانى ئەو جوڵانەوەیەدا لاى هاوڵاتیان دروست بوو بوو .گەڕانەوەى متمانە بۆ ئەو خەڵکە مەسەلەیەکى زۆر سەخت بوو . • هەروەها ( ی.ن.ک) کە بەم بیرو بۆچوونە نوێیەوە هاتبووە مەیدانەوە ڕوبەڕووى دوژمنایەتیەکى سەخت بووەوە لەلایەن هێزە تەقلیدییەکانى باشوورى کوردستانەوە . کە هێشتا بیرى تۆتالیتارى زاڵبوو بەسەریاندا .
• ڕیگرییەک لەلایەن ئەو بەناو بزوتنەوە چەپخوازیە سەرتاسەرییەوە بوو کە لە (حشع ) خۆى دەبینیەوە وە دەترسا کوردایەتى لە کاتى فراوان بوونى ئامانجى نەتەوەیی ڕووتەوە بۆ ئامانجەگەلێکى کۆمەڵایەتى جڵەوەکە لە دەست ئەو دەربهێنێ و پاکانەى بوون و جێ پێ قایم بوونى لە کوردستان نەمێنێ .جکە لەمە ئەوساش (حشع ) هاوپەیمانى سیاسی بەعس و هاوبەشى دام و دەزگاکانى بوو . ( ی.ن.ک)ى تۆمەتبار دەکرد بە دەستکردى ئیمپریالیزم لە ( باکوورى وڵات ) دا .
هەروەها ریگریەکى ترى ( ی.ن.ک) ئەو ڕەوتە کۆنەپەرستەبوو کە حەزیان بەوە دەکرد کوردایەتى هەروا دروشمێکى سیاسی بەتاڵ بێت هیچ ڕەهەندیکى کۆمەڵایەتى _ ئابوورى کە هەڵقوڵاوى ئاستى پێگەیشتنى کوردەوارى لە خۆ نەگرێت ، ئەمەش خۆى لە قیادە موەقەتەى ( پدک ) دا دەبینیەوە کە خۆى بە پێشڕەوى جوڵانەوەى کورد و بە خاوەنى سەروەرییەکانى شۆڕشى ئەیلول و خاوەنى مافى بڕیاردانى چارەنووسی سیاسی کورد دائەنا ، بە چاوى دوژمن کەوتە سەیــرکردنى ( ی.ن.ک) و هەر لە سەرەتاوە شەڕێکى لەگەڵ هەڵگیرساند و قیادەى موەقەتەو دام و دەزگا ئەمنیەکانى تورکیا هاوکاریەکى تەواو لە نیوانیاندا هەبوو بۆ بەگژدا چوونەوەى ئەو بزوتنەوە نوێیەى کە ( ی.ن.ک) ڕابەرایەتى دەکرد .
• لەلایەکى تریشەوە دامەزراندنى ( ی.ن.ک) ڕژێمى عێراقى نیگەران کردبوو ، هەموو وزەو توانى خۆى تەرخان کرد بۆ ڕووبەڕوو بونەوەى جم و جۆڵ و خۆسازدان و خۆڕێک خستنی کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان و ئەو مەترسیانەى کە لە ئایندەدا دینە پێشەوە . لە هەمان کاتدا ڕژێم زۆر بە ووردى حسابى بۆ ئەو بزوتنەوە نوێیە دەکرد ، ئەمەش لەو کۆبونەوانەدا دەر دەکەوت کە بە زۆر بە جەماوەرى کوردییان دەکرد .
ئەو کۆبوونەوانەى کە دام و دەزگا تۆقێنەرەکانى ڕژێمى عێراق لە کوردستاندا بە ئەنجامیان دەدا لە سێ تەوەردا خۆیان دەبینیەوە :-
یەکەم : ئەوەیان بەخەڵک ڕادەگەیاند کە ئەگەر ئەمجارەش شۆرش لە کوردستاندا بەرپابێتەوە سەرکەوتن بەدەست ناهینێت و توشى شکست و لە ناوچوون دەبێتەوە و بۆ سەلماندنى ئەم قسەیەشمان هەرەسى 1975 یان بە نموونە دەهێنایەوە .
دووەم : بریتى بوو لە هەڕەشە کردن لە خەڵک و بەوە دەیان تۆقاندن کە ئەگەر بۆیان دەرکەوێ کەسێک هاوکارى یەکێتى بکات ئەوا لە سێدارە دەدرێ یان ئەگەر کەسێک بیانناسێ و ئاگادارى جموجۆڵیان بێت ئاگادارى دام و دەزگاکانى حکومەت نەکات ئەوا بە خیانەتێکى نیشتیمانى دادەنرێ و چارەنووسى خیانەتکاریش لە سێدارەدانە لە کاتێکدا ئەگەر کاریشیان لەگەڵدا نەکات .
سێیەم : بریتى بوو لە هێرش کردنە سەر کەسێتى ( مام جلال ) .
جگە لەمەش ڕژێمى عێراق کەوتە دوور خستنەوەى هەندێ لەو کەسانەى کە پێشتر لە شۆڕشى دا کاریان لەگەڵ مام جلال دا کردبوو بەتایبەتى لە باڵى مەکتەبى سیاسی دا .

کۆمەڵەى مارکسى لینینى کوردستان

سەرەتاى بیرۆکەى دامەزراندنى (کۆمەڵەى مارکسى لینینى کوردستان ) دەگەرێتەوە بۆ سردەمى جیابوونەوەى باڵى موکتەبى سیاسى / پدک ، بە تایبەتى بۆ کەسایەتى مام جەلال کە ئەو کات ئایدۆلۆژیاى ماوێزم پرەنسیپەکانى سۆسیالیزمى چین کارى تێکردبوون ،مام جلال پێی وابوو ئەو ڕێبازە گونجاوترە لەگەڵ بارودۆخى باشورى کوردستان و باشترە لە ئەزموونى سۆفیەت کە زێتر پشت بە چینى کرێکار دەبەستێ ، چونکە بەلاى ئەوەوە کۆمەڵى کوردەوارى سروشتێکى جوتیارانەى هەیە و زیاتر لە کۆمەڵگەى چینى دەچێت . مام جەلال زیاتر کاریگەرى بیرو باوەڕەکانى ( کورش لاشائی ) بەسەرەوە بوو ، پێی وابوو پێویستە کار بۆ ئەوە بکرێت کە شانەو ئەڵقەى مارکسى دروست بکرێت و وردە وردە زەمینە خۆش بکات بۆ هاتنە کایەى حزبێکى شۆرشگێڕ و جەماوەرى بە توانا ئەمەش لە دوو لاوە بە دەستدێ .
1 _ بوونى مینبەرێکى ڕاگەیاندن کە بیرو باوەڕەکە لە ناو جەماوەردا بڵاو بکاتەوە ڕێگە خۆش بکات بۆ حزبە شۆڕشگێڕەکە .
2 _ شانەى ڕێکخستنى نهێنى دروست بکرێت بۆ ڕۆشنبیرکردنى کادیران و لەسەر بەرنامەى ئەو بابەتانەى مینبەرە ڕاگەیاندنەکە بڵاوى دەکاتەوە پەروەردە بکرێن .
سەرەتا مام جلال بۆ جێبەجێ کردنى ئەم بۆ چوونە لە کارى سیاسی و ڕێکخستن دا چەند ڕۆشنبیرێکى هەڵبژارد لەوانەى کە لایەنگر یا ئەندامى ( باڵى مەکتەبى سیاسی /پدک ) بوون و ئەڵقەى مارکسى لێ پێک هێنان بۆ کۆبوونەوەى ڕۆشنبیران لە دەوروبەریان . گرنگترین ئەو کەسانەى کە ئەو سەردەمە ڕۆلیان بینى ( نەوشیروان مستەفا ، شازاد ێائیب ، مەحمودى ملاعزەت ، رفعت ملا محمود عبدالرحمن ) بوون . ئەوانەش بە نهێنى لە ناو ( باڵى مەکتەبى سیاسی /پدک ) دا کایان دەکرد و وردە وردە شانەى نهێنییان دروست دەکرد ،بەڵام لە بەدەستهێنانى لایەنى دووەمدا لە ساڵى 1969 دا گۆڤارى ( ڕزگارى ) یان دەرکرد ، ڕزگارى ئەو مینبەرە بوو کە جەماوەرى کوردى بە بیرۆکەى مارکسى ئاڕاستە کرد .
دواى ئەوەى بەیانى ئازارى 1970 ڕاگەیەندرا و هەردوو باڵى ( پدک ) تێکەڵکرانەوە ، هەر ئەو دەمە مام جلال پێی وابوو پێویستە ڕیکخستنێکى مارکسى نهێنى بێتە کایەوە .بۆ ئەم مەبەستە لە ساڵى 1970 دا لە بەغدا چەند کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا ،لە کۆتایی کۆبونەوەکاندا لە 10 / 6 / 1970 دا بڕیارى دروستکردنى ( کۆمەڵەى مارکسى لینینى کوردستان )یان داو ئەمەش ئەلتەر ناتیڤى ( حزبى شیوعى کوردستان بوو ) بوو ، پێڕەوى ناوخۆ و بەرنامەى کارکردنى ڕێکخستنەکان مام جلال نووسى کە بـــــــە ( کوردایەتى ) ناسراوە . کۆمەڵەى مارکسى لینینى کوردستان سەرەتا بە شێوەى تەیارێکى فکرى لە ئارادا بوو ، یەکەمین دەست پێشکەرى بۆ ئەم کارە بە سەرپەرشتى مام جلال و بەشدارى کردنى ( شیهابى شێخ نورى ، فازلى مەلا محمود و فەرەیدون عبدالقادر ) ئەنجامدراو وردە وردە پەرەى سەند . ئەم ڕێکخراوە بە ڕەنگدانەوەیەکى تێرو پڕى بیرو باوەڕى ( ماوتسی تۆنگ ) تێزەکانى جەنگى گەلی یەوە هاتە مەیدانى تێکۆشانەوە . کۆمەڵە زوو بەناو زۆربەى خوێندکاران و لاوانى بەغدا و سلیمانى و هەلێر و کەرکوک و خانەقین دا تەنییەوە و پاش ماوەیەکى کەم جەماوەرێکى باشى پەیدا کرد کە ئەندامەکانى وەک کادر پەروەردە ئەکرد. بە تایبەتى ئەو سەردەمە ، قۆناغێک بوو کە سەرجەمى بزوتنەوە چەپڕەوەکان و گەلانى ژێردەستە دوواڕۆژى چارەنوسى خۆیان لەبەرەى سیۆسیالیزمدا دەدرێتەوە کە مخابن لە ئەنجامدا خەباتى گەلانى ژێر دەستە و چەپڕەوەکان بوونە قوربانى بەرژەوەندییەکانى ئەو بەرەیە .
بە درێژایی ئەو ماوەیە ( 1970 _ 1975 ) مام جلال سکرتێرى کۆمەڵەکە بوو ، گەرچى لە ڕووى فکرى و نووسینەوە کاریگەرى زۆرى هەبوو ، بەڵام بە هۆى هەلو مەرجى ئەو کاتانەوە لە ڕێکخستنەکانى کۆمەڵەوە دوور بوو ، زۆربەى کات لە هاندەرانەوە ئامۆژگارى ئەکرد و نوسینى خۆى بە پەروەردەکردنى ڕێزەکانى کۆمەڵە ئەنارد ، ناوەندى کۆمەڵ و ( شیهابى شێخ نورى ) لە نزیکەوە کارە ڕێکخراوەییەکانیان ئەنجام ئەدا .
ئەندامەکانى سەرکردایەتى کۆمەڵە لە ساڵى 1970 دا لەمانە پێکهاتبوون :
شیهابى شێخ نورى _ سکرتێرى کۆمیتەى سەرکردایەتى ( لە ناوەوەى وڵات )
محمد میرزا سعید عباس _ لێپرسراوى لێژنەى بەغدا .
جعفر عبدالواحید _ لێپرسراوى لێژنەى هەولێر .
فەرەیدون عبدالقادر _ لێپرسراوى لێژنەى کەرکوک .
کۆمەڵە سودى لەو کەشە حەماسیە وەرگرت کە لە دواى بەیانامەى ئازارى 1970 هاتبووە کایەوە ، لاوانیش ئەو کاتە سودیان لەو ئاڕاستەیە فکرییە بینى کە لە ناوچەکەدا وەک ئاڕاستەیەکى مارکسى _ نەتەوەیى باوى هەبوو لە شەستەکان و حەفتاکاندا . وە زۆر بەى ئەوانەى پەیوەندییان بە کۆمەڵەوە دەکرد ، خوینکاران و کرێکاران بوو .
کارکردنى ڕێکخراوەیى کۆمەڵە لەم قۆناغەدا ، لە چاو ئەوە دا کە دەیان هەزار کەس بەشدار بوون لە جوڵانەوەى شۆڕشگێڕاندا زۆر کەم بوون ، بەڵام لە چاو هەلو مەرجى ئەوساى کوردستاندا کە ( بیرو باوەڕى ڕاستڕەو زاڵ بوو بەسەر بیرو بۆچونى خەڵکى و دام و دەزگاى پارتى و پاراستن دەستى گرتبو بەسەر کوردستاندا ) زۆر باش بوو .
ئەندامانى کۆڵە لەم قۆناغەدا بەو پەڕى ژیرى و هۆشیاریەوە کاریان دەکرد ، بە جۆرێکى ئەوتۆ کە ناحەزو دوژمنەکانى کۆمەلە نەیانتوانى سەرەداوێکى ڕێکخستنەکەى بدۆزنەوە ، هەرچەندە جار و بار هەستیان بە بوونى ڕێکخراوێک دەکرد ، بەڵام هیچ بەڵگەیەکیان لەو بارەیەوە نەکەوتە دەست .
لەم قۆناغە دا کۆمەڵە دەیان ئەدامى پەیدا کرد و پێی گەیاندن ، رێکخستنى لە زۆربەى شارە گەورەکانى کوردستان و بەغداد دا دامەزراندبوو . تەنانەت لە ناو هەندێ لە ڕێکخراوە دیموکراتیەکاندا وەها جێگەى خۆى کردبووەوە کە لە هەڵبژاردنى ئازاددا ئەندامەکانى کۆمەڵە دەرئەچون و ئیشیان ئەگرتە دەست ، بە تایبەتى لە ( یەکێتى قوتابیانى کوردستان ) و لە ( یەکێتى لاوان ) دا . هەرچەندە کەسانى ڕاستڕەوى ناو پارتى و پاراستن بە توندى ئەچونەوە بە گژیاندا .
لە دەست پێکردنەوەى شەڕى کوردو حکومەتى عێراق لە ( 1974 _ 1975 ) دا ، کۆمەڵەش کادرەکانى خۆى ناردە ناو شۆرش و نەیتوانى لە ڕوداوەکانى کوردستان خۆى داببڕێت و بەشدارى جوڵانەوەکەى کرد .ئاوات عبدالغفور لەم بارەیەوە دەڵێت ” هەرچەند بزوتنەوەى ئەو کات ( 1974 ) لە ڕووى فکرىیەوە ، زۆر جیاوازبوو لە فیکرى کۆمەڵە ، بگرە پێچەوانەشى بووین خۆمان بە ئەلتەر ناتیڤیش ئەزانى ڕۆژێک لە ڕۆژان خەبات بکەین بۆ ئەوەى سەرکردایەتى شۆرش بگرینە دەست . بەڵام لەبەر ئەوى شەڕ لە لایەن بەعسەوە ناڕەوایە و لە بەرامبەردا سەرکردایەتى بارزانیش ڕەوایە و بەرگرى یە لە کوردستان . کۆمەڵە داواى لە هەموو ئەندام و پاڵیوراو و دۆستەکانى کرد کە بەشدارى ئەو بزوتنەوەیە بکەن و لە ڕێزى پێشەوەش بن . بەم پێ یە ئێمە لەڕێزى پێشەوەى شۆرش بووین و لە شەڕێشدا دەیان ئەندامى چاڵاکى کۆمەڵەمان شەهید بوون ، هەر بۆردومانى قەڵادزێ و بەرەکانى شەڕ و بەرگرى کە بە پێ ى ئامارى ئەو کاتەمان دەگەنە ( 40 ) شەهید ” . لە نامەیەکى مام جلال دا کە سەرەتاى ئازارى 1975 بۆ سەرکردایەتى کۆمەڵەى ناردبوو ” داواى خەباتێکى بارتیزانى درێژخایەنى لێ کردبوون و بیرۆکەى دامەزراندنى ڕیکخراوێکى نیشتمانى فراوانیشى بۆ خستبونە بەر باس و لێکۆڵینەوە . ئەم مەسەلەیەش بەلاى سەرکردایەتى کۆمەڵەوە پێشنیازێکى باش بوو کە بەگەرمى پێشوازى لێکرا چونکە هەل و مەرجەکە زۆر لە بار بوو بۆ باس کردن و ئەنجامدانى کارێکى لەم جۆرە .
بۆ ئەنجامدانى ئەم کارە ، ( شیهاب شێخ نورى ) و هەڤاڵانى ترى پەیوەنییان بە (فەتاح ئاغا ) وە کردو داواى هاوکارى و پشتیوانیان لێکرد ، بەڵام وەڵامى (فەتاح ئاغا ) ئەوە بوو کە ” بێ ڕەزامەندى سەرۆک بارزانى ناتوانێت ئەو کارە بەئەنجام بدات ” . هەروەها هەر بۆ ئەم مەبەستەسەرکردایەتى کۆمەڵە پەیوەندییان بە ( عەلى عەسکەری )شەوە کرد تا قسە لەگەڵ بـــــارزانی دا بکات ، و لــــەگەڵ ئیبراهیم ئەحمەد یش گفتوگۆ کرا تا هەوڵ بدرێت بەرگرى بکرێت و سەنگەرى خەبات چۆڵ نەکرێت ، بەڵام بێ سوود بوو . پاش ئاشکرا بووون و سوربوونى سەرکردایەتى ( پدک ) لەسەر قبوڵ کردنى واقعى هەرەسهێنان و ئاشبەتاڵ کردن ، سەرکردایەتى کۆمەڵە بێ ئومێد بوون ، بۆ باسکردنى هەلو مەرجى پڕ لە مەترسى تازەى جوڵانەوەى کورد ، بۆ بیرکردنەوە لە باشترین شێوە و کاتى درێژەدان بە بەرگرى ، بۆ دانانى رێ و شوێنى تاکتیکى دروست بڕیارى کۆبوونەوەیەکى فراوانى کادرەکانیان دا . بۆ ئەم مەبەستە هەموویان چوونە گوندى ( کێلو ) لە ڕۆژ ئاواى پێنجوێن . ماوەى دوو ڕۆژ کۆبوونەوە بە مەبەستى ڕێکخستنى کارى ئایندە ، دواى ڕاوێژێکى زۆر بڕیاریاندا هەموویان بگەڕێنەوە عێراق و ڕێگا نەدەن ئەندام و لایەنگرانى کۆمەڵە بچنە ئێران ، چونکە مەیدانى خەبات تەنها سەر گۆڕەپانى نیشتمان و ناو میللەتە چونە ئێران و ئەوروپا دابڕانە لە جەماوەر و خۆ دزینەوەیە لە خەبات . لە دواى ئەم کۆبوونەوەیە ، کادرانى کۆمەڵە دەستیان کرد بە کۆکردنەوەى چەک و شاردنەوەیان ، داوا لە هەموو ئەندامان کرا کە هەرچى دەزگاى چاپ و چەکیان بۆ پەیدا ئەکرێ لەشوێنی ئەمین بیشارنەوە .
لە نێوان 27/3__ 5/4/ 1975 دا زۆربەى کادرو ڕێکخستنەکانى کۆمەڵ لە شاخ گەڕانەوە بۆ شارەکان . سەر لە نوێ ڕێکخستنەکان لەگەڵ هەلومەرجى نوێ دا داڕێژرانەوە ، حسابى پاراستنى نهێنیەکان ، پاراستنى کۆمەڵە لە یەکترو ناسینى ماوەى ڕبردووى لە شاخ و لە یەک جیاکردنەوەى ئەو ڕێکخستنانەى کە ئەبوو لە هەڵگیرسانەوەى شوڕشدا لە شارەکاندا کار بکەن لە وانەى کە نیاز بوو بۆ کارى هەڵسانەوەى جوڵانەوەى چەکدار و بۆ مەفرەزە سەرەتایەکان و گەشەپێدانیان سودیان ئەبێ ، هەردووکیان لەیەک جیا بکرینەوە .
کۆمەڵە لەو بارو دۆخە سەخت و دژوارەى دواى هەرەس سورتر بوو لەسەر بەگژا چوون و بەرگرى کردن لە شاڵاوى نا مرۆڤانەى ڕژێمى عێراق ، دەستى کرد بە خۆئامادەکردن و نەخشەکێشان بۆ هەڵگیرساندنى ئاگرى شۆڕش . سەربارى کەم ئەزموونى ، کۆمەڵە بارو دۆخى هەڵسەنگاند وپەرەى بە خەبات دا. زیاتر کەوتە چالاکى نواندن و خۆى لەبەرگرى کوردستان دوور نە خستەوە ، هەر لەسەر پێشنیازى شیهاب شیخ نوورى سەرکردایەتى کۆمەڵە لە هەمان کاتدا بڕیارى دا نەخشەى هەڵگیرساندنەوەى شۆڕش دەست پێ بکاتەوە و لە هەمان کاتدا :پڕۆژەکەى ( مام جلال ) سەبارەت بە دامەزراندنى ڕِِِِِیکخراوێکى نیشتمانى فراوان قسەى لێ بکرێت و کارى پێ بکەن . مەفرەزەکان دیار بکرێن بۆ ئەو ناوچانەى کە لە توانادایە ، بۆ ئەم مەبەستە پێشنیاز کرا کە (عەلى بچکۆل ، عبدالرزاق سێگردکانى ، بێستون ، غەریب سەعید ، عەلى ساڵح . حەمید پۆلیس و عەلى مغاویر ) بۆ ناوچەکانى قەڵا سێوکەو بەرى کۆیەو ( فەیسەڵ تاڵەبانى ) بۆ بەرى قەراغ و قسەش لەگەڵ (تاهیر عەلى والى بەگ ) بکرێ بۆ شەمێران و ڕێکخراوى هەڵەبجەش مەفرەزەى هەورامان و سلێمانی و هى شارباژێر دیارى بکەن . لە هەمان کاتدا سەرکردایەتى کۆمەڵە ( فەرەیدون عبدالقادر )ى ڕاسپارد کە سەفەرى دەرەوە بکات ، بەمەبەستى پەیوەندى کردن لەگەڵ مام جلالدا کە پێشتریش ( شازاد ێایب ) سەردانى کرد بوو بیروڕاکانى ناوەوەى بۆ بردبوون و بیروڕاى دەرەوەشى بۆ ناوەوە هێنابوەوە .
لە تەموزى 1975 ( فەرەیدون عبدالقار ) سەفەرى کرد و ڕۆژى 14 / 8 / 1975 لە بەرلینى ڕۆژ ئاوا دا چاەى بە مام جلال دەکەوێت و نامەى سەرکردایەتى کۆمەڵەى پێ دەگەیەنێ و بیرو ڕاکانى سەرکردایەتى کۆمەڵە لە مەڕ دامەزراندن و پێکهاتەى ( ى . ن . ک ) و دەستکردنەوەى بە خەباتى چەکدارانە بۆ مام جلال باس دەکات . هەر دوو لایەن لە کێشەو گیروگرفتەکانى ناوەوە دەدوێن ، مام جلال داواى باسکردنى بیروڕاو ئامۆژگارى خۆى لەسەر چۆنیەتى دەستپێکردن و پەرەپێدانى مەفرەزەکان و گەشەکردنیان ڕاى خۆى بەم جۆرە دەربڕى :-
• کۆمەڵە بەنهێنى داینەمۆى ( ى . ن . ک ) ئەبێ و کار تێ ئەکا .
• سەرکردایەتى ( ی . ن . ک ) لە ناوەوەى وڵات لە ( على عسکرى ، عمر دەبابە ، شازاد ێائب ، رسول مامەند و ناوەندى کۆمەڵە ) پێک بێت .
پەیوەندى بکرێ بە کادیرە سەربازەکان و فەرماندەکانى پێشمەرگەى پێشووەوە ، بە مەبەستى دەست پێکردنەوەى خەباتى چەکدارانەى دژ بە رچێمى بەعس ڕێک بخرێن .
بەهیچ شێوەیەک کوردستانى عێراق جێ نەهێڵن تەنها لە کاتى زۆر زەرور و ناچارى دانەبێَ .
بەڵام دواى ئەوەى ( فەرەیدون عبدالقادر ) دەگەرێتەوە عێراق بۆ لاى هاوەڵانى ، شاڵاوى دەسگیرکردنى سەرکردایەتى و رێکخستنەکانى کۆمەڵە دەستى پێ کردبوو ، بڕیارى گرتنى هەموو سەرکردایەتى کۆمەڵەش دەرچوبوو ، ( فەرەیدون عبدالقادر ) بەهۆى شێخ سالارى حەفیدەوە ، هەواڵ بۆ ( عــــلى عســکرى ) دەنێرێ . و ( جعفر عبـــدالواحــید )یـش ڕادەسپێرێ کە قسە لـەگــەڵ ( د . خالد سعید ) بکات سەبارەت بە ( ى . ن . ک ) . بەڵام هەلومەرجی ڕاونان و گرتنى ئەندامانى کۆمەڵە و سەرکردایەتیەکەى بوارى ئەوەى نەدا ئیشەکان جێ بەجێ بکرێ .
لە ئەیلولى 1975 ڕێکخستنەکانى کۆمەڵە ئاشکرا بوون ، بەهۆى ڕێکخراوى بزەتنەوەى سۆسیالیستى عەرەبى یەوە ( الحرکە الاشتراکیە العربیە ) کە پەیوەندى توندو تۆڵى لەگەڵ ( ى . ن . ک )دا هەبوو ، یەکێ لە ئەندامەکانى ئەم ڕێکخراوە لە لایەن حکومەتى عێراقەوە دەگیرێ و ئیعتراف لەسەر ڕێکخستنەکانى کۆمەڵە دەکات . سەرەتا ( ئەنوەر زۆراب ) دەسگیردەکرێ و لە ماڵەکەى دا دەمانچەیەک و چەندین بەیان و بەڵگەنامە و ناوى هەندێ لە هاوڕێکانیشى دەکەوێتە دەست بەعس .ئیتر لەمەوە ڕژێمى بەعس شاڵاوێکى گرتن و راونانى دەست پێ کرد لە شارەکانى کوردستان و بەغدا . لە شارى بەغدا ” ئەنوەر زۆراب ، جەبار فەرمان ، سەعدون فەیلى ، دارۆى شێخ نورى ، ئەنوەر حەسەن ، خدر سەوز ، محمد میرزا سعید و سەلام برزۆ ” دەستگیر کران . لە شارى سلیمانیش ” ئاسۆى شیخ نورى ، عـــلى بچکۆڵ ، عوسمان نانەوا ، مامۆستا حسێن ڕەزا ، کەمال على ، فاروق احمد ، د . جمیل ، کاکە حەمەى عەتیە ، نورالدین فتاح ، جەمیل و على مراد ” دەسگیرکران ، کە ئەم شاڵاوە دەست پێ دەکات ، هەڤاڵانى تر بەنیازى خۆ دەربازکردن لەو شاڵاوى گرتنەى ڕژێم دەستى پێکردبوو ڕۆژى 23 / 9 / 1975 بەرەو ئێران دەکەونە رێ ، تا لەوێشەوە بەرەو سوریا بڕۆن کە پێک هاتبوون لە ( شیهاب شێــخ نـورى ، جعفر واحــید ، فریدون عبدالقادر ، عمرى سید على ، عەلى بچکۆڵ ) بەڵام ئەمانە لە ئێران ئاشکرا دەبن و دەگیرێن ، هەروەها دەوڵەتى ئێران لە تشرینى دووەمى هەمان ساڵدا دووکەسى ترى لە سەرکردەکانى کۆمەڵە گرتبوو کە ( ئەرسەلان بایز و ئاوات عبدالغفور) بوون . ئێران بە پێ ى ڕێککەوتنى جەزائیر کە لەگەلڕ عێراقدا ئیمزاى کردبوو ، لە ڕۆژى 1/ 1 / 1976 هەموو ئەو کەسانەى تەسلیم بە دەوڵەتى عێراق کردەوە ، دەوڵەتى عێراقیش لە دادگایەکى ڕوکەشدا لە ( 11 / 7 / 1976 ) بڕیارى لە سێ دارە دانى سێ سەرکردەى کۆمەڵەى دا کە بریتى بوون لە ( شیهاب شێخ نورى ، جعفر عبدالواحید و ئەنوەر زۆراب ) . هەڤاڵانى تریش هەریەکەیان بە ( 6 ) سالڕ زیندانى حوکم دران . دەسگیرکردنى سەرکردایەتى کۆمەڵە لە لایەن ڕژێمى بەعسەوە بە کارەساتێکى گەورە دەژمێردرێت لە مێژووى کۆمەڵەدا . بە تایبەتى لەو کات و ساتە ناسکەدا کە چارەنووسى کورد نا دیار بوو . چونکە تا ڕادەیەک بوو بە هۆى پچڕان و لەبەر یەک ترازاندنى ڕیزەکانى ڕێکخستن بۆ ماوەیەکى دیارى کراو . لە ئەنجامدا ڕیزەکانى ڕێکخستن پەشێوییەکى زۆریان تێ کەوت و کۆمیتەکان لە یەک دابڕان و بەشێکى ئەندامان لە یەکترى بزر بوون .
لەم بارودۆخە سامناکەدا ، بۆ هەڵسانەوەى ڕێکخراوەکەو ئاسایى کردنەوەى بارو دۆخى ڕێکخستنەکانى کۆمەڵە ، شاسوار جەلال ( ئارام ) کە نە ئەندامى سەرکردایەتى کۆمەڵە بوو ، وە نە لەلاى سەرکردایەتیەوە ڕاسپێردرابوو ، چووە مەیدانى خەباتەوەو دەست پێشخەریەکى گرنگ و کاریگەرى کرد ، ئەوەى کە سەرکردایەتى کۆمەڵە بە ڕێکخراوێکى ڕێک و پێک ئەبوو ئەنجامى بدایە ئەم بە ڕێکخراوێکى لێدراوو لەت و پەت کەوتە جێ بەجێ کردنى . تەقەلاکانى ئارام بە کۆمیتەو ڕێکخراو و شانەکانى کۆمەڵەوە بەردەوام بوو ، ئەوەندەى بۆى دۆزرانەوەو بۆى بەیەکەوە گرێ درانەوە کۆى کردنەوەو ڕێکى خستن و ئەو سەردەمە هەر .. شارێکى گەورە لیژنەیەکى هەبوو بە ناوى کۆمیتەى هەرێمەوە ، لە نوێنەرایەتى هەر کۆمیتەیەک لیژنەیەک پێکهێنرا بە ناوى کۆمیتەى هەرێمەکانەوە . ئەم کۆمیتەیەش لەمانە پێکهاتبوو :-
1- شاسوار جەلال ( ئارام )
2- نجم الدین عزیز ( سالار )
3- ئازاد هەورامى ( عادل )
4- حکمەت محمد کریم ( مەلا بەختیار )
5- عبد الرزاق محمد سێگردکانى
ئەم کۆمیتەیە ڕۆڵێکى مێژوویى گرنگى بینى و کەوتە ڕێکخستنەوەى کۆمەڵەو سازدانى پێشمەرگەو ئامادە کردنى مەفرەزەى چەکدار . بەڵام کۆمیتەى هەرێمەکان سەرکردایەتیەکى کاتى و لاواز بوو ، چونکە ئەندامەکانى جگە لە ( ئارام ) ئەوانى دیکەیان لە ڕووى تەمەن و کارى سیاسى و سەربازییەوە گەنج و کەم ئەزمون بوون و لە ئاستى پێویستیەکانى جوڵانەوەى گەلى کوردو گەشەپێدانى کۆمەڵەو پێکهێنانى دام و دەزگاى پێویستى شۆڕشدا نەبوون ، بۆیە تا ماوەیەکى درێژ خایەن نەیانتوانى باوەڕ و متمانەى بەشى زۆرى ئەندامەکانى کۆمەڵەو جەماوەرى کورد بە دەست بێنن ، بە تایبەتى لەو کاتەدا کە ئیدى کۆمەڵە کەوتبووە خەباتى چەکدارى سیاسى ئاشکرا بەڵام لەگەلڕ ئەوەشدا کۆمیتەى هەرێمەکان چەند کارێکى گرنگیان ئەنجام دا : 1- ئەندامەکانى کۆمەڵەیان رێکخستەوە و لەگەڵ زۆرى ئەوانەى خۆیان شاردبۆوە و ئەوانەى ئاشکرا نەبوو بوون ، پێوەندییان دروست کرد و هەموو ئەو شانە و هێڵانەیان پێکەوە گرێ دایەوە کە مابوون و کۆمیتەیان لە شارەکاندا دامەزراندەوە و کەوتنە ڕاکێشانى تێکۆشەرانى تازە . 2- پێوەندیان لەگەلڕ چەندین ئەفسەرى شۆڕشگێڕو کادرى پێشمەرگایەتى دروست کرد و داوایان لێ کردبوون خۆیان ئامادەبکەن بۆ چوونە شاخ . 3- پێوەندییان لەگەلڕ دەستەى دامەزرێنەرى ( ى.ن.ک ) لە دەرەوەو بە تایبەتى لەگەلڕ مام جەلال دروست کرد . جگە لە ئەندامانى کۆمیتەى هەرێمەکان ، چەند کەسێکى تریش هاوکارى زۆرو کاریگەریان کردبوون بۆ بەجێ هێنانى ئەرکەکانیان لەوانە : جەمالى على مەعروف ( جەمالە ڕەش )و ابراهیم ئەحمەد هەریەکەى جارێک چوون بۆ سوریا و نامەى کۆمەڵەیان بردبوو بۆ دەستەى دامەزرێنەر و ( عوسمانى مام برایم )یش چەند جارێک چوو بۆ عەممان . لەو ماوەیەدا ( ئارام ) ژمارەیەک لە بەیاننامەو بڵاوکراوەى دەرکرد ، لەوانە ( پەیڕەوى ناوخۆى دەستەى چەکدارەکان ) .

بزوتنه‌وه‌ى سۆسیالیستى كوردستان

بیرۆکەی دامەزراندنی بزوتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان لە ئەنجامی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی بەشێک لە کادرو سەرکردەکان و شۆڕشی ئەیلول سەری ھەڵدا , کە لە دوای ھەرەسی ١٩٧٥ پەنایان بردبوە بەر ئێران . یەکەمین کۆبونەوەی ئەو تێکۆشەرانە لە نیسانی ١٩٧٥ دا لە ورمآ لە ماڵی ( عومەر دەبابە ) بەسترا . بەژداربوانی پێکھاتبوون لە ( علی عەسکەری , د.خالید سعید , علی ھەژار , ابراھیم ڕحمد , کاردۆ گەڵاڵی , جەمال ئاغا , رەسول مامەند , مەلا ناێیح , عومەر دەبابە , عبدالرحمن گۆمەشینی , ملازم تاھیری علی والی , سەلیم ئاغۆک و کمال محی الدین و …..) لەو کۆبونەوەیەدا بڕیار لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە درا :-
١- کۆبونەوەکە گەیشتە ئەو دەر ئەنجامەی کە لە چوارچێوەی خەباتی سیاسی دا دژ بە ڕژێمی دەسەڵاتداری بەغدا کار بکەن .
دوای ھەرەسی شۆڕشی ئەیلول و بە پآ ی ڕێککەوتن نامەی جەزائیر شای ئێران ڕێگەی بە پەنابەرە کوردەکان نە ئەدا کە بە ھیچ شێوەیەک چالاکی سیاسی دژی ڕژێمی بەعس ئەنجام بدەن . لەبەر ئەوە زۆربەی بەژداربووان بڕیاریان دا سود لە لێبوردنی عێراق وەربگرن و بگەڕێنەوە ووڵات و لەوآ چالاکیەکانیان ئەنجام بدەن . ھەر بۆیە زۆربەیان گەڕانەوە بۆ عێراق . ٢- پاش ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئەو کاتەی کوردستان , بیرو بۆچونی جیا جیا لە ناو ئەو کۆبونەوەیەدا ھەبوو .
زۆربەیان پێیان وابوو کە دەبآ بە زووترین کات حزبێک لە کوردستان دروست بکرێ , ئەو زۆربەیە پێیان وابوو کە ” دوای ھەرەسھێنانی شۆڕش , سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تەواوی ڕوخاو مەیدانی خەباتی چۆلڕ کردو سەرکردەکانی ھەڵاتن و میللەتیان بەجآ ھێشت . بآ ئەوەی ھیچ ڕێگەیەکیان بۆ دیاری کردبێت , بە تایبەتی لەو کاتە ناسکەو پڕ مەترسیەدا کە کورد زیاتر پێویستی بە کۆکردنەوەو ڕاست کردنەوەو ڕابەری ھەبوو ” . ٣- ئەم تێکۆشەرانە بە ھەڵسەنگاندنی ڕەوشی خەباتی ڕابردوو گەیشتبوونە ئەو ئەنجامەی ” سەرکردایەتیەکەی ئەوسای شۆڕشی کورد لە دوای ڕێکەوتنە شومەکەی جەزائیر لە نێوان عێراق و شێراندا دەر ئەکەوێت نەک ھەر نەیتوانی بوو ڕابەری خەباتی چەکدارانەی گەلی کورد بکات و بڕیار لەسەر بەرگری کردن بدات , بگرە نەشیھێشت پێشمەرگە شۆڕشگێڕەکان بەرھەڵستی ئەو ھەل و مەرجە بکەن , خۆیان ڕێکخەن لە پێناو ڕزگاری کوردستان و بەدی ھێنانی ئاواتەکانی گەلی گورددا ” ھەر بۆیە پێیان وابوو سەرکردایەتی بارزانی بەو ڕێبازە سیاسیە چەوتەی کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا ڕێڕەوی دەکرد , جوڵانەوەی کوردی تووشی ھەڵدێر کردبوو , و لە ھەمان کاتدا ڕێکخستنەوەی پارتی لەسەر بنچینەیەکی پێشکەوتووخواز , بە دۆستایەتی کردنی لەگەلڕ بەعس و بەژداری کردنی لە دام و دەزگا ئۆتۆنۆمیەکانیدا , ئەکرآ ھەندآ لە دەسکەوتەکانی کود بپارێزآ . خاوەنی ئەم بۆچوونانە بیانویان بۆ ئەو بیرو ڕایانەیان دەدۆزیەوە , بآ خەبەر لەوەی کە حوکمەتی عیراق رازی نەبوو لەگەلڕ مەکتەبی سیاسی پارتی دانوستاندن بکات پاش ڕێککەوتننامەی جەزائیر . ژمارەیەکی زۆر لەو کادیرانە کە پاش ھەرەس گەڕابوونەوە عێراق , ھەندێکیان دوور خرابوونەوە بۆ خواروی عێراق , وە ھەندێکیشیان لە شارەکانی کوردستان بوون . لەوانە : د.خالید سعید و سەعدی عەزیز لە (بەغدا) بوون , عومەر دەبابە و سەید کاکە لە ڕومادی بوون , علی عەسکەری لە ( رفاعی )و تاھیری عەلی والی لە (عەمارە) بوو. ئەم تێکۆشەرانە لە ھاوینی ١٩٧٦ دا , پاش ئەوەی ھەندآ پێوەندیان لەگەلڕ یەکتریدا بەست و دانیشتن و لێکدانەوەی ھەل و مەرجی ئەو کاتەی کوردستانیان خستە بەر باس و لێکۆڵینەوە. بە دەست پێشخەری ( سەیدا ێاڵح یوسفی )و بەژداری ژمارەیەک لە کادرو سەرکردەی ھەردوو باڵەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان , ( بزوتنەوەی سۆسیالستی دیموکراتی کوردستان )یان دامەزراندو یەکەم بەیانی لە ئابی ساڵی ١٩٧٦ دا ڕاگەیاند . (٢) دەستەی دامەزرێنەری ( بزوتنەوە ) سەرەتا پێکھاتبوو لە :
١. سەیدا ێاڵح یوسفی ٢. عەلی عەسکەری ٣. د. خالید سعید ٤. ملازم تاھیر علی والی بەگ ٥. سعدی عەزیز (سعدی گچکە) ٦. عومەر مستەفا ( عومەر دەبابە ) ٧. رسول مامند ٨. علی عبداللە علی (علی ھەژار ) ٩. عارب عبدالقھار ( کاردۆ گەڵاڵی ) ١٠. مەلا ناێح ئیسماعیل ئەحمەد یەکەم بەیانی دامەزرێنەری بزوتنەوە لە ڕێی (کەریمی حیسامی)ەوە لە (بەیروت ) چاپ کرا .
بزوتنەوەی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان , وەک لە بەیانی دامەزراندنی دا ھاتووە : ” بزوتنەوەی کرێکار و جوتیارو شۆڕشگێڕەکانی کوردستانە لەسەر ڕێبازی پێشکەووتوانە , عیلمیانە خەبات ئەکات بۆ گەیاندنی کورد بە مافی چارەنووس … ھەروەھا بە پێی بڵاوکراوەکان , بزوتنەوە ڕێکخراوێکی چەپی دیموکراتی شۆڕشگێرەو باوەڕی بە مارکسیزم و سۆسیالیزمی زانستی و داد پەروەری کۆمەڵایەتی و مافی چارەی خۆ نوسین و گرآ دانی خەباتی نەتەوایەتی و خەباتی چینایەتی کۆمەڵایەتی ھەیە. بزوتنەوە لەو سەردەمەدا وەک ڕێکخراوێکی پێشکەوتووخوازی شۆڕشگێڕ ھاتە مەیدان بۆ ئەوەی ئەرکێکی قورس و گران جآبەجآ بکات , کە بریتی بوو لە یەکخستنی ڕیزە پەرش و بڵاوەکانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردو چەسپاندنی رێبازێکی پێشکەوتو خوازو دیموکراسی لە شۆڕشداو دامەزراندنەوەی پێوەندی لەگەلڕ ھێزە نیشتمانی و دیموکراتیەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکەو جیھاندا , ھەر وەک لە یەکەم بەیاندا ھاتووە :
” بزوتنەوە تێ ئەکۆشآ لە پێناوی یەکگرتنی ھەموو ڕێکخراوو ھێزە نیشتمانیە پێشکەوتوخوازەکانی کوردستان لە بەرەیەکی کوردستاندا , تێدەکۆشآ لە پێناوی بەھێز کردنی پێوەندی دۆستانە لەگەلڕ ھێزە نیشتمانیە پێشکەوتو خوازەکانی عێراق و پێکھێنانی بەرەیەکی نیشتمانی ڕاستەقینە بۆ دەستەبەر کردنی مافەکانی گەلی عێراق و بەستنی پێوەندی ھاوکاری لەگەلڕ حزب و ھێزە نیشتمانییە پێشکەوتوخوازەکانی عەرەب لە ژێر بناغەی مافی چارەنووسی گەلانی ژێردەستەو بەھێزکردنی پێوەندی ھاوکاری لەگەلڕ بەرەی سۆسیالست بۆ پشتگیری خەباتی گەلانی ژێر دەستەی دنیا ” . بەڵام لەگەلڕ ئەوەشدا , بەر لەوەی ( بزوتنەوە ) بەیانی دامەزراندنی خۆی ڕابگەیەنآ , لە ئەیلولی ١٩٧٥ دا مام جەلال لە ڕێگەی ( فەرەیدون عبدالقادر )ەوە پێوەندی بە عەلی عەسکەری و عومەر دەبابەو د.خالید سعیدەوە کردبوو . بەڵام لەبەر ئەوەی لەو کاتەدا سەرکردایەتی کۆمەڵە تووشی شاڵاوی گرتن و ڕاوە دوونان ھاتن , وەک پێویست نەتوانرا کارەکان جآبەجآ بکرێن . لە ٨ی ئابی ١٩٧٦دا کۆمەڵێک لەسەرکردەو کەسایەتیە ناسراوەکان وەک: ( د.خالید سعید , عەلی عەسکەری , عمر دەبابە , سەید کاکە , سعدی عزیز , تاھیری علی والی ) , لەسەر داوای مام جەلال و دەستەی دامەزرێنەری (ی.ن.ک) شوێنەکانی خۆیان بە نھێنی بە جآ ھێشت و بەرەو چیای قەندیل کەوتنە رآ بۆ دۆزینەوەو ڕێکخستنەوەو ئامادەکردنی دەستەی چەکدارو لە شاخەکانی کوردستاندا شۆڕشیان دەست پآ کرد. لەبەر ئەوە تەنیا ڕێگە لە پێش بزووتنەوەی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان دا ئەو بڕیارە بوو بە چەک ڕووبەڕووی ئەو پیلانەی ڕژێم ببێتەوە , دەبینین ڕوو دەکەنە شاخ و لەسەر داوای دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی و لە پالڕ مەفرەزەکانی کۆمەڵەداو شۆڕشیان ڕاگەیاند . ھەر سەبارەت بەو بارودۆخە نوێیە مام جەلال دەڵێت :- ” جگە لە کۆمەڵەو بزوتنەوە پێوەندیمان بە ھەندآ کەسانی سەربەخۆوە کرد , وەکو خاڵە سەید مەجید لە ھەولێرو ھەندآ تێکۆشەری تر ” . دوای ڕاگەیاندنی ( بزووتنەوە ) , لە ٦ / ١١/ ١٩٧٦ دا عومەر دەبابە عێراق بەجآ دێڵآ و دەچێتە دیمەشق , و وەک نوێنەری بزووتنەوەی سۆسیالستی کوردستان دەچێتە ڕیزی دەستەی دامەزرێنەری ( ی.ن.ک )ەوە .
بەمە ( بزووتنەوە ) یەکەمین ڕێکخراو بوو دوای کۆمەڵە کە بە پیر بانگەوازەکەی ( مام جەلال )ەوە چوو , لە ڕیزەکانی ( ی.ن.ک )دا شان بە شانی کۆمەڵە خەباتی چەکداری درێژە پێدا سەبارەت بە ھاتنە دەرەوەی ئەو کەسایەتیانە مام جەلال دەڵێت :
” ئەو برادەرانە ھاتن ببنە ئەندام لە (ی.ن.ک )دا , ئێمە مەرجێکمان لەسەریان دانا کە ناوی خۆیان بگۆڕن , ئەو دەمە دژی ناوی سۆسیالیستی دیموکراتی بوون . سۆسیالیستی دیموکراتمان پآ کردنە سۆسیالیست گوتمان چونکە سۆسیالیستی دیموکرات دژی خەباتی چەکدارەو گوتمان ئێوە سۆسیال دیموکرات بن کەواتە خەباتی چەکداریتان بەلاوە پەسەند نییە ئەگەر ئێوە ئەوە بن مانای خەباتی چەکداری ناکەن لەبەر ئەوە دەبێت بڵێن ئێمە بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستانین ” بەڵام ھەر لە سەرەتای دروست بوونی , بزووتنەوە ھەندێک گیروگرفتی تێدا تێبینی دەکرا. وەک :- ١. نەبوونی یەک ئایدیاو بیرو بۆچوون لە نێو سەرکردایەتی بزوتنەوەدا لە ڕووی فیکری و سیاسیەوە ھەموو ھاو ئاھەنگ نەبوون. لەوانە دەستەیەکیان ھەڵگرانی بیری مارکسی- لینینی و ژمارەیەکی دیکەیان سۆسیال دیموکرات و گرۆیەکی دیکەیان ھەڵگرانی بیری نەتەوەیی بوون . ئەم ھەمنائاھەنگیە گیروگرفتێکی زۆری لەو دۆخە ناسک و ئاڵۆزەدا دروست کردبوو . ٢. زۆربەی کادیرە سیاسی و سەربازییەکانی بزووتنەوە لەزانە بوون کە پێشتر لە ڕیزەکانی شۆڕشی ئەیلولدا بوون , ئەوانی دیکەشیان لەو کەسانە بوون کە سەر بە باڵی مەکتەبی سیاسی بوون . ھەر پاش ئەوەی کە بزوتنەوە بووە ئەندامێکی (ی.ن.ک) ئەو بۆچوونە جیاوازانە بە ئاشکرا دەبینران . ٣. ھەڵبەت ئەو نا ھەماھەنگییە فکری و سیاسیە ڕەگ و ڕیشەیەکی مێژوویی ھەبوو, بۆ وێنە : سەیدا ێاڵح یوسفی و عەلی ھەژار کە دوو لە سەرکردە ناسراوەکانی بزووتنەوە بوون , جەختیان لەسەر ئەوە دەکردەوە کە ھەرچەندە بزوتنەوە ئەندامێکی ناو ( ی.ن.ک )ە , بەڵام پێویستە لە پێوەندی کردنیاندا لەگەلڕ گروپ و لایەنە سیاسیەکانی دیکەدا سەربەخۆییەکی تەواویان ھەبێت . کە ئەم ڕایە ب پێچەوانەی بۆچوونەکانی د.خالید سەعید و عەلی عەسکەری و ھەندێکی دیکەوە بوو . لەمەش بترازآ ێاڵح یوسفی کە بە ناو سەرەو کاری بزووتنەوەی دەکرد و لە بەغدا دادەنیشت ئەو ڕۆڵە کاریگەرییەی نەبوو بە ڕێژەی ئەندامەکانی دیکەوە کە لە چیاکانی کوردستان بوون. لە لایەکی دیکەشەوە ێاڵح یوسفی باوەڕی بە سیاسەتی ( الباب المفتوحە) ھەبوو کە دەبێت دەرگەی وتووێژکردن لەگەلڕ بەغدا دا بۆ ھەمیشە کراوە بێت. ٣- ھێڵی گشتی ھێزی بنچینەیی پێک ھاتەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان , کۆمەڵەی مارکسی لینینی بوو لەناوەوەی ووڵات و لە دواتردا بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستانیش چووە پاڵی , بەڵام جگە لەم دوو باڵە کۆمەڵێک تێکۆشەری تریش ھەبوون لە ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا خەباتیان دەکرد و لە عیچ کام لەم دوو ڕێکخراوە نەبوون . ئەوانەش بە ھێڵی گشتی ( خەتی پان ) ناسرابوون. لەم بارەیەوە مام جەلال دەڵێت : ” یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو بە سآ باڵی سەرەکی , باڵێکیان کۆمەڵە بوو , باڵێکیان بزوتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان بوو , باڵەکەی تریشیان ئەو کەسانە بوون کە نە بزووتنەوەو نە کۆمەڵە بوون و ناومان ڵا نابوون ( خەتی گشتی ) کە ھەرکەسیچک بەرنامەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان قبوولڕ بکات ئەوا دەبێتە ئەندام لەو یەکێتی یەدا ” . لە بەیانی یەکگرتنی بزوتنەوەو ھێڵی گشتی دا ھاتووە کە : ھێڵی گشتی ئەو کەسانە بوون کە تەنھا بیرو باوەڕی یەکێتی یان ھەڵگرتبوو بەرنامەو پەیڕەوی یەکێتی یان قبوولڕ کردبوو ئەندامی ڕاستەوخۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوون . لە سەرەتادا ھێڵی گشتی زیاتر لە سەرکردایەتی یاخود لەنێو ڕیزی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی دا ھەبوون و ھیچ بنکەیەکی ڕێکخستنی ئەوتۆیان نەبوو , چونکە لە ناو ووڵاتدا ھێشتا ڕێکخستنەکانیان دروست نەکردبوو , بەڵکو لە دواتردا واتە لە ساڵی ١٩٧٧ بە دواوە ڕێکخستنەکانی ھێڵی گشتی لە ناو ووڵاتدا گەشەی کردوو گرنگی پآ دراو شانەو کەرتی ڕێکخستنی تایبەتیی ھێڵی گشتی دروست کرا . ھەڤاڵان ( عومەری شێخ موس , د. کمال فوئاد معێوم , عادل مراد , عبدالرزاق فەیلی ) . سەربە باڵی ھێڵی گشتی بوون لە نێو دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دا .

یەکەمین بەیاننامەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ڕێککەوتنی خیانەتکارانەی (٦) ئاداری ١٩٧٥ لە نێوان ھەردوو حکومەتی عێراق و ئێراندا وەک بەڵگەیەکی دیکەی سەلماندنی ئەو ڕاستییە ھات کە بۆرژوازی بیرۆکراتی عێراقی- سروشت شۆڤێنی ناتوانێت مەسەلەی کورد بە شێوەیەکی دیموکراتی عادیلانە چارە سەر بکات , ھەروەکو ڕووداوەکانی دواتر دەستوە ستانی سەرکردایەتی خێڵەکی و بۆرژوای ڕاستڕەوی سازشکاریان دووپات کردەوە کە ناتوانێت سەرکردایەتی بزووتنەوەی نەتەوەیی ڕزگاری خوازی گەلی کورد بکات و سەر لە نوآ سەلماندیان ناوەندە کۆلۆنیالیەکان لە سەرویانەوە ئیمپڕیالیزمی ئەمریکی و کۆنە پرستی زەوتکەری خاکی کوردستان لەپێشەوەیاندا حوکمەتی ئێران تەنیا دوژمنی سەرسەختی گەلی کوردو تێکڕای گەلانی ناوچەکەن , تەنیا ژێردەستی و بآ بەشکردنی ئەو گەلانەیان لە گشت مافە نەتەوەیی و دیموکراتییەکان دەوێ و ھەرچەند لە ھونەری فرت و فێلڕ و چەواشەکارییدا زانا بن و لە پیلان داڕشتن و پاساو دانەوەی گەمە دیبلۆماسیەکاندا داھێنەر بن و ھەرچەند بە دەمامکی بریقە دار خۆیان بشارنەوە , ئەوا تەنیا غەدرو خراپەی ئەو گەلانەیان مەبەستە. ئەوا سەر لە نوآ – وەکو ئەستێرەیەکی ڕێنما – ئەو ڕاستییە مێژووییە لە ئاسمانی کوردستان درەوشایەوە کە لە مێژ بوو ڕەوتی پێشکەوتن خوازی کوردستانی مژدەی ھاتنی دەدات , ئەو ڕاستییەی کە ڕزگاری گەلی کورد لە زوڵم و زۆری کۆلۆنیالی چەوساندنەوەی نەتەوەیی و چینایەتی ھەرگیز بەبآ پشت بەستن بە خەباتی جەماھیریی شۆڕش گێڕانەی پێکەوە گرێدراو بە خەباتی جەماوەری میللی عەرەبی لە یەک بەرەی نیشتمانی یەکگرتوودا دژی کۆلۆنیالیزم و زایۆنیزم و دیکتاتۆریەت وەدی نایەت , ھەروەکو لە میانی ڕووداوەکاندا دەرکەوت دەبێت ھێزە شۆڕشگێرەکانی کوردستان شان بە شان لەگەلڕ تێکڕای ھێزە پێشکەوتنخوازو نەتەوەییە چەپەکان لە عێراقدا کار بکەن بۆئەنجامدانی ئەرکەکانی شۆڕشی نیشتمانیی دیموکرات کە ڕووبەرووی گەلی عێراقمان بە ھەردوو نەتەوەی عەرەب و کوردو کەمینەکانی دەبێتەوە, لە پێشەوەی ئەم ئەرکانەدا :-
یەکەم — ڕزگارکردنی بە تەواوی عێراق لە کۆت و بەندی ئابووری و سیاسی کۆلۆنیالیزمی نوآ.
دووەم — کۆتایی ھێنان بە حوکمی دیکتاتۆری خوێنڕێژ.
سآیەم – ھێنانەکایەی دەسەڵاتی نیشتمانیی دیموکراتی ئیئتلافی کە بتوانآ دیموکراسی بۆ تەواوی گەلی عێراق دەستەبەر بکات .
چوارەم — سەلماندنی مافی گەلی کورد لە ئۆتۆنۆمی ڕاستەقینە لە چوارچێوەی کۆمارێکی عێراقی دیموکراتی سەربەخۆدا.

پێنجەم– ئەنجامدانی ڕیفۆرمی کشتوکاڵی ڕیشەیی بە قازانجی کۆمەڵانی جووتیارو پیشەسازی کردنی بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگای عێراق , و پاشان دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی وەرچەرخان بەرەو بنیاتنانی سۆشیالیستی. جآبەجآکردنی ئەم پێنج ئەرکەش دەتوانرآ عێراق بخات سەر ڕێگای تێکۆشانی عادیلانەی عەرەب دژی ئیمپریالیزم و زایۆنیزم و کۆنەپەرستی , توانا زۆرو زەبەندەکانی عێراقیش سازو ئامادە بکات و بیانخاتە ئەو شەڕی چارەنووسەی کە نەتەوەی عەرەب دژی زایۆنیزم و ئیمپریالیزم دەیکات. دەست بەرداربوونی دیکتاتۆریەتی حوکمڕانی بەغدا لە مافە ڕەواکانی عێراق لە شەتولعەرەب و رازی بوونی بە داگیرکردنی عەرەبستان و دوورگە عەرەبیەکان کەنداو لە لایەن ڕژێمی شاھەنشایی کۆنە پەرستی ھاوپەیمانی ئیمپرایالیزمەوە , و دەستدرێژی کردنە سەر گەلی عەرەب لە کەنداو پیلانگێڕانی بۆ لەباربردنی ڕژێمی پێشکەوتنخواز لە یەمەنی دیموکراتی میللی یاخود قایل بوونی بەوەی لە کاروانی دەوڵەتە کۆنە پەرستەکانی گرآ دراو بە ئیمپرالیزم دابآ و ئامادەبوونی بۆ ئیمزاکردنی پەیماننامەیەکی کۆلۆنیالی سەربازی نوآ لە ژێر پەردەی (ئاسایشی کەنداو) بە پێچەوانەی ئیرادەی گەلی عێراق و بەرژەوەندییە حەیاتییەکانی نەتەوەی عەرەب , ھەموو ئەمانە ئەوە دەسەلمێنن کە بۆرژوای بیرۆکراتی عێراق – کە لە ڕووی مێژووییەوە ناتوانآ سەربەخۆیی نیشتمانی بپارێزآ – ڕێگای نوری سەعیدی بۆ سەرکوتکردنی بزوتنەوەی نەتەوەیی کورد ھەڵبژاردوەو بە یەکجاری خۆی لە ئیلتزامەکانی بەرامبەر گەلی عێراق و نەتەوەیی کورد بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیموکراتییانەی مەسەلەی کورد دزیوەتەوە. ئەو نرخە گەورەیەی کە دیکتاتۆریەتی بەغدا بە کۆنە پەرستی ئێرانی ء ئیمپریالیزمی ئەمریکی ھاوپەیمانی بەخشی – لە بەرامبەر دەستەبەرکردنی ڕەزامەندییان لەسەر مل پآ کەچ کردنی سەرکردایەتی خێڵەکی بۆ نەخشەی ئیمپریالی شاھەنشاھی – شۆڤێنی – و کۆتایی ھێنان بە شۆڕشی کورد: سەروەری عێراق و بەرژەوەندییە حیاتییەکانی نەتەوەی عەرەب بوو ئامانجی کاربەدەستانی عێراق لەوەدا تەنیا مانەوەیان بوو لەسەر کورسی حوکم و کەڵک لێ وەرگرتنی بۆ قازانجی خۆیان بە ھەر نرخێک بێت :

ڕووداوەکانی دوابەدوای ھاوپەیمانیی (حوکمی شۆڕشگێڕی زۆر پێشکەوتنخواز ) لەگەلڕ ڕژێمی شاھەنشای کۆنەپەرستدا , سروشتی دیکتاتۆریانەی ڕاستڕەوەی خۆسەپێنن بەسەر عێراق و گەوھەری سیاسەتە شۆڤێنیستەکەی دەرھەق بە مەسەلەی کورد ڕسواکرد کە یەکەم لە ڕاگواستنی سەدان ھەزار کرێکارو جوتیارو ڕووناکبیری کورد لە ناوچەکانی مەندەلی و خانەقین و کەرکوک و شێخان و عێن زالەو شەنگار و دووەم بەتالڕ کردنی ئۆتۆنۆمی لە ناوەڕۆک و ناوەخنە ڕاستەقینەکەی و سێیەم ڕێگرتن لە گەلی کورد لەوەی بەژداری لە حوکمی ناوەندی و خۆ جێی بکات و چوارەم لەت و پەت کردنی بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردو لەناو بردنی ھێزە چەکدارەکانیان , خۆی دەنوێنێت. دان نانی زارەکی بە ئۆتۆنۆمی کە لە ژێر گوشاری ڕووداو خەباتی گەلەکەمان لە ئاداری ( ١٩٧٠ ) دا ھات تەنیا پەردەیەک بو بۆ داپۆشینی گەوھەری ھەرزان بەھای سیاسەتی شۆڤێنی ستی دەرھەق بە مەسەلەی کورد, ھەروەکو دەرکردنی یاسای ئۆتۆنۆمی بآ ناوەڕۆکی لە ئاداری ( ١٩٧٤ ) تەنیا پەردەیەک بوو بۆ داپۆشینی ئەو جەنگە قڕکارییە دڕندانەیەی کە تاقمی حوکمڕان دژی گەلی کوردستانی عێراق بەڕێوەی بردو تێیدا سەدان گوند تێک دران و ھەزار کەس لە ھاووڵاتییانی بآ دەرەتان لە نێوبران.
درێژە پآ دانی سیاسەتی ھاوپەیمانی لەگەلڕ ڕژێمی شاھەنشاھی و مەرایی و خۆنزیک کردنەوەی لە ئیمپریا لیزمی ئەمریکی لە لایەن حوکمی دیکتاتۆری عێراق و ھاوکاری کردنی لەگەلڕ کۆنە پەرستانی عەرەب و بآ دەنگ بوونی بە تەواوی بەرامبەر بەو پیلانە کۆلۆنیالی و پاکتاوکارییانەی دژی کەنداوی عەرەب و شۆڕشی فەلەستین دادەڕێژرێن و درێژە پێدانی تۆقاندن و تیرۆر دژی بزووتنەوەی نیشتمانیی و دیموکراتی و نەتەوەیی لە عێراقداو درێژە پێدانی سیاسەتی شۆڤێنی دژی نەتەوەی کورد… ھەموو ئەمانە پێوەری ڕاستەقینەن کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەو حوکمە گورجوگۆڵانە بەرەو بە تەواوەتی خۆ ھاویشتنە نێو باوەشی نەخشەی ئیمپریالی – کۆنە پەرستی دژ بە نەتەوەی عەرەب و گەلی کوردو تێکڕای گەلانی ناوچەکە ھەنگاو دەنآ , ئەمەش گەوھەری ڕاستەقینەو ناسنامە ڕاستەقینەکەی ئاشکرا دەکات و ڕێبازە ڕەگەز پەرستانەکەی دیاری دەکات , بۆیە خەباتی دژی ئەو دیکتاتۆریەتەی کە عێراق بۆ سەردەمی پەیمانی بەغدا لە ژێر پەردەی دروشمی بریقەدارو لە پشت لافیتەی چەواشەکارانەدا دەگەڕێنێتەوە , ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەییە و لەسەر ھەموو ھێزەکانی نیشتمان خوازو پەرۆشی پێشکەوتنی گەلی عێراق و سەربەخۆییە نیشتمانیەکەی و مافی لە دیموکراسییدا پێویستە , لەپێشەوەیاندا ئەو کەس و لایەنە پێشکەوتنخوازە کوردستانییانەی کە گەلەکەیان دووچاری سیاسەتێکی شۆڤێنی ستی ملھوڕ ھاتووە کە ھەڕەشەی لە ناوبردن لە نەتەوەی کورد دەکات بە تایبەتی کە دیکتاتۆریەت سەر لە نوآ تەوقی کۆلۆنیالی- سەعیدی سآ قۆڵی کۆنی کردۆتە گەردنی گەلی کوردەوە ئەویش لە ڕآی ھاوپەیمانی بەستنی لەگەلڕ کۆنەپەرستی شاھەنشاھی و فاشیزمی تۆرانی لە دژی بزوتنەوە ڕزگاریخوازو دیموکراتییەکەی کورددا.
ئەگەر سەرکردایەتی خێڵەکی و بۆرژوای ڕاست ڕەوی ناو بزووتنەوەیی کورد ملکەچی خواستی ئیمپریالیزم و کۆنە پەرستی شاھەنشاھی بوو لە کۆتایی ھێنان بە شۆڕشی کوردو سەر شۆڕیی بەزین و ڕیسوایی ھەڵاتن لە کوردستان لە شەرەفی ئازایەتی و سەروەریی بەرخۆدان لە خاکی نیشتمان دا درێژەدان بە خەباتی شۆڕشگێڕانە , سەرەڕای ئەو کۆسپ و تەگەرانەی دێنە ڕێی خەبات گێڕە دلێرەکانی و ھەرچەندە ڕەوشی و ھەلومەرجەکان خراپ بن , تاوەکو ئەو ئامانجە سەرەکیەی کە لە دروشمی بەناو بانگی (دیموکراسی بۆ عێراق و ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان ) بەرجەستە کراوە , دێتە دی . ئێمە لە کاتێکدا کە سەرفرازین بەوەی سوور بوونی تێکۆشەرانی گەلەکەمان ڕادەگەیەنین لەسەر درێژە دان بە خەباتی شۆڕش گێڕانەی ڕێکخراو لە ڕیزەکانی کۆمەڵانی خەڵک لە چوارچێوەی یەکێتیەکی نیشتمانیی کوردستانیدا , ئەوا سەر لە نوآ ئەو ڕێبازە جەماھیرییە شۆڕشگێڕانەیە دووپات دەکەینەوە کە لە تێکۆشانی ھاوبەشمان لەگەلڕ ھێزە نەتەوەیی و پێشکەوتنخوازەکانی عەرەب لە عێراقدا , دژی ئیمپریالیزم و زایۆنیزم و دیکتاتۆریەت لەسەری دەڕۆین ھەروەک ڕەتکردنەوەی لێبڕاوانەمان بۆ ڕەوتە گۆشەگیرخوازە نەتەوەیی و ڕاست ڕەوو چاو لەدەرەکان دووپات دەکەینەوە بە توندیش شێوازە خێڵەکی و برژوازیە ڕاست ڕەوو ء کۆنە پەرستەکان لە خەباتی نیشتمانی و بانگەشەکانی ھاوکاری و مەرایی کردن بۆ ناوەندە کۆنە پەرست و گومانلێکراوەکان مەحکوم دەکەین. ئێمە سوورین لەسەر درێژە پێدانی خەباتی شۆڕشگێڕانەی درێژخایەن بە پشت بەستن پێش ھەموو شت بە ھێزی لەبن نەھاتووی کۆمەڵانی گەلەکەمان بە ھاوکاری بە تین و ھاو خەباتی ڕاستەقینە لەگەلڕ ھێزە پێشکەوتنخوازەکانی عەرەبدا , و بە تێڕوانینێکی روون و تێگەیشتنێکی قووڵی ئەو ڕاستیەی کە ئیمپریالیزم و زایۆنیزم و ڕژێمە کۆنەپەرستەکانی شاھەنشاھی و تۆرانی و عەرەبی شۆڤێنی و کۆنەپەرستی بەکرێگیراوی کورد بە دوژمنی سەرەکی یەکەمی بۆ دۆزینەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردمان دادەنرآ , خەباتی بەردەوام و نەپساوەی بآ سازیش یان نوچ دان یان دواخستن لە دژیاندا دەکەین. لە ھەمان کاتدا ھێزەکانی شۆڕشی عەرەب و بزووتنەوەکانی رزگاریخوازی نیشتمانیی لە جیھانی سێیەم و ھێزە شۆشیالست و کرێکاری شۆڕشگێڕەکانی جیھان بە ھاوپەیمانی سەرەکیمان لە قەڵەم دەدەین بۆیە کۆشش دەکەین پتەوترین پەیوەندی ھاوکاری و ھاوخەباتی لەگەڵیاندا ببەستین.
ئێمە ھاوخەباتی خۆمان و پشتگیری بآ سنوورمان بۆ نەتەوەی عەرەب دووپات دەکەینەوە لەو خەباتە سەرفرازانە کە لە شۆڕشی ھاوچەرخی جیھاندا گرنگییەکی مێژوویی مەزنی ھەیە , لە پێناوی ڕزگاری و یەکخستنی نەتەوەی عەرەب لەسەر بنەمای پێشکەوتنخواز و دیموکرات , ھەروەھا ھاوخەباتی خۆمان بۆ تێکۆشانی ڕەوای لە پێناوی رزگارکردنی فەلەستین لە کۆلۆنیالی ئیستیگانی زایۆنی و بەرقەرار کردنی دەوڵەتی دیموکراتی فەلەستین دووپات دەکەینەوە . ھەروەک ھاوخەباتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ خەباتی گەلی کورد لە کوردستانی تورکیاو کوردستانی ئێران دژی تۆرانیزم و کۆنەپەرستی شاھەنشاھی و لە پێناوی بەدی ھێنانی رزگاری نەتەوەیی ودیموکراتی تەواو لوە دوو وڵاتەدا و سەندنەوە مافی گەلی کوردمان لە بڕیاردانی چارەنووسی خۆی بەو شێوەیەی جەماوەرەکەی دەیخوازآ , دووپات دەکەینەوە . یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە ھەولڕ دەدات ھێزە نیشتمانی و دیموکراتییەکانی شۆڕشی کورد , بە شێوەی یەکێتیەکی نیشتمانی دیموکرات رێکبخات کە تێیدا رەوتە پێشکەوتنخوازەکان و یەکێتی پتەوی خەباتگێڕانەیان بتوانن بە یەکەوە بژین لە ژێر سەرکردایەتی پێشڕەوی شۆڕشگێرانەی کوردستانیدا کە حەتمەن لەدایک دەبێت , ئەوا سڵاوی گەرمی خەباتی بۆ شۆڕشی سەرفرازی فەلەستین دەنێرێ و دەستەکانی دەگوشآ , ھەر وەک سڵاو لە شۆڕشی میللی لە زەفارو ئەریتیریاو تێکۆشەرانی گەلی کوردمان لە کوردستانی تورکیاو ئێران و سەرتاسەری کوردستان و ھێزە پێشکەوتنخوازو شۆڕشگیِڕەکانی ئێران و تورکیا دەکات و ھاوخەباتی خۆی لەگەڵیاندا دەردەبڕآ. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە باوەڕی بەوە ھەیە بزووتنەوەی نەتەوەی گەلی کورد بزووتنەوەیەکی مێژووی بابەتیەو تا گشت ئامانجە نەتەوەیی دیموکراتییەکانی وەدی نەھێنی کۆتایی نایەت , درێژە بە تێکۆشان دەدات بۆ ڕێکخستنی ھەموو کەس و دەستە پێشکەوتنخوازو شۆڕشگێڕییە کوردستانییەکان بۆ سازدان و جۆشدانی جەماوەری گەلەکەمان لە پێناوی درێژدان بەو کاروانە شۆڕشگێڕییەی کە کۆمەڵانی خەڵکی کورد دەستیان پآی کردووە بۆ وەدی ھێنانی دیموکراسی بۆ عێراق و ئۆتۆنۆمی ڕاستەقینە بۆ کوردستان و بۆ پشتیوانی کردن خەباتی کۆمەڵانی نەتەوەیی کوردمان لە سەرتاسەری کوردستان لە پێناوی وەدەست ھێنانی مافە نەتەوەیی و دیموکراتییەکانیدا . کۆمەڵانی خەڵکی کورد : خەبات گێڕو پێشکەوتنخوازە ھۆشیلرەکان .
کۆبونەوەتان لە دەوری ئاڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ھاتنتان بۆ ناو ڕیزەکانی لە پێناوی درێژەدان بە خەباتی شۆڕشگێڕانەی ڕیًکخراودا , وەڵامی گورچکبڕی پیلانی کۆلۆنیالیستی شاھەنشاھی-شۆڤێنیستی عەرەبە بۆ لەناوبردنی شۆڕشی کورد بە تایبەتی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردمان بە گشتی , ھەر وەکو ئەو تەعبیرکردنە مەنتیقیە پێویستەیی لر ڕق و توڕەیتان بەرامبەر بەزینی سەرکردایەتی خێڵەکی و مایە پووچی سیاسی و سەربازی و فیکریەکەیی و ملکەچ کردنی بۆ خواستی ئیمپریالیزم و کۆنە پەرستی ئێران لە کۆتایی ھێنانی بە شۆڕشی کورد کە جەماوەری گەلەکەمان لە پێناوی سەرخستنیدا بە سەخاوەتەوە قوربانی و فیداکاری بآ ئەندازەی پێشکەش کردووە.
دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ١ / ٦ / ١٩٧٥

ڕێکخستنی نھێنی و خەباتی جەماوەریی شارەکان

یەکێتی نیشتمانی کوردستان , کاتێک چووە مەیدانی خەباتەوە ئامانجی خەباتەکەی سیاسیانە بوو زیاتر لەوەی چیکدارانە بێت , بۆیە ھەر لە سەرەتاوە سەرکردایەتیەکی باوەڕی وا بوو کە دەبێت خەباتی چەکداری بۆ پشتیوانی بآ لە خەباتی سیاسی , چونکە ئەگەر خەباتی سیاسی پشتیوانێکی چەکدارانەی نەبێت , ئەوا بەعس بە ئاسانی دەتوانێت لەنێوی ببات . ھەر لەبەر ئەوە ترسی دامودەزگا سەرکوتکەرەکانی بەعس لە ڕێخراوە نھێنیەکانی شار زۆرتر بوو وەک لە ڕێکخراوە ئاشکراکانی پێشمەرگەو بەوپەڕی دڕندایەتیەوە سۆراخی دەکردن و لە ھەر جێیەک ھەستی پآ بکردنایە بە گرتن و ئەشکەنجەو کوشتن ھەوڵی دەدا لە ڕەگ و ڕیشەوە دەریان بھێنێت . ھەنگاوی یەکەم لە ستراتیژی ( ی.ن.ک )دا خەباتی سیاسی بووەو خەباتی چەکدارانە ئامڕازێک بووە بۆ ھێنانە دی ئامانجە سیسیەکان . لەوانەیە لە ئاستی واقیعدا وورد کردنەوە یاخود جیاکردنەوەی ھەردوو شێوازی خەباتەکە تۆزێک ئاستەم بێت. بەڵام چاوپێداخشاندنەوە بە سەرەتاکانی دروست بوونی یەکێتی و چۆنیەتی گەشەکردنی خەباتەکەی دەتوانن زۆر شتمان بۆ ڕِوون بکەنەوە. ھەر بۆیە لە سەرەتاوە (ی.ن.ک ) گرنگی زۆری بە ڕێکخستنەکانی دەدا, ھەوڵی دەدا لە زۆربەی شوێنە گرنگ و حەساسەکان , لە ناو زۆربەی چین و توێژەکان دا ڕێخستنی خۆی دروست بکات, لە ڕاستیشدا بە ماوەیەکی کەم دوای ڕاگەیاندنی (ی.ن.ک) لە ( ١/٦/١٩٧٥ )دا ژمارەیەکی زۆر لە تێکۆشەران لە نێو ڕیزەکانیدا جێگەی خۆیان کردەوە , ئەمە سەرباری ڕێکخستنە پتەوەکەی کۆمەڵە کە چەند ساڵێک بوو پەروەردەی دەکرد. رێکخستنە نھێنیەکان لە شانەی بچوکەوە , بە شێنەیی بۆ کۆمیتەو لیژنەی باڵا و سەرکردایەتی ناوخۆ, تەشەنەیان سەند , تەشەنەسەندنێکی ئەوتۆ کە ڕژێم بە ھەموو تواناو تۆڕە جاسوسیەکانیەوە ھەوڵی دەدا ڕێگەی پەرە سەندنی ڕێکخستن بتەنآ , بەڵام نەک ئەوەی بۆ نەکرا بەڵکو تا زیاتر فشاری دەخستە سەر , متمانەی جەماوەر بە ڕێکخستن زیاتر دەبوو . خەباتی نھێنی شێوەی ھێشوویی ھەبوو , کۆمیتیەکە (٣-٥) کەسی سەرپەرشتی بەشەکانیان دەکرد. زۆرترین پێوەندی تاک تاک و دوو دوو بوو. ووردە ووردە شانەبەنی کران. ئیتر ڕاپۆرت نوسین و ئابوونە وەرگرتنیش پەیڕەو کرا . ھەتا وای لێھات کۆبونەوەی مانگانە جاری وا ھەبوو مانگی دوو جار ساز دەدران. لە قەزاکاندا کۆمیتەی قەزاو لە ناحیەکاندا کۆمیتەی بچوکتر پێکەوە نرابوون . سەرەتا لەسەر ئاستی پاریًزگا , لق دروست نە ئەکرا . تەنانەت تا شۆڕشیش دەستی پآ کرد , لەسەر ئاستی پارێزگا ڕێکخستن مەرکەزی نەبوو . لە ماوەی چەند مانگێکدا کەم شارو شارۆچکەی کوردستان ھەبوو ڕێکخستنیان تیادا بە شێوەیەک لە شێوەکان دروست نەکرابێ. دوای گرتنی ھەڤاڵانی سەرکردایەتی کۆمەڵە , ماوەیەک پشێوی و بآ سەروبەری و پچڕان ڕیزەکانی ڕێکخستنی گرتەوە , بەڵام ئەوەندەی نەبرد کۆمیتەی ھەرێمەکان ھاتە کایەوەو لە ماوەیەکی کورتی کاری ڕێکخراوەییاندا کاری باشیان بۆ ڕێکخستن کرد بۆ وێنە :-
١- گرێدانەوەی ڕێکخستنی شارەکان پێکەوە .
٢- سەرپەرشتی کردنی ڕێکخستن بە شێوەیەکی ڕێک و پێک .
٣- بڵاوکردنەوەی بەیاننامە دەربارەی بارودۆخی ڕامیاری ئەو کاتەی کوردستان و ئاماژەکردن بۆ کەم و کوڕی و گیرو گرفتەکانی ڕێکخستن و دانانی نەخشەو پلانی نوآ بۆ پتەوکردن و گەشەپێدان و بەرەو پێشەوە بردنی ڕێکخستن.
٤- لە دەست پێکردنی شۆڕشی نوآ دا لە ١ / ٦ / ١٩٧٥ دا ڕۆڵێکی باڵایان ھەبوو لە پێکھێنانی دەستەی چەکدارو ناردنە دەرەوەیان و دابین کردنی پێداویستەکانیان.
دەست پێکردنی خەباتی چەکدارانە , ئەرکی ڕێکخستنەکانی گرانترو قورستر کرد , چونکە پێشتر تەنھا بەکاری رێکخراوەیی ھەڵئەسان.
بەڵام دوای ئەوە ھاوکاری کردنی دەستە پارتیزانەکانیشی چووە سەر. دام و دەزگا تۆقێنەرەکانی ڕژێمی عێراقیش زیاتر خۆیان بەھێز کردوو کەوتنە خۆ سازدان بۆ لێدوانی چ رێکخستنێکی شارو چ دەستە پارتیزانەکان لە ھەمان کاتدا ڕژێمی بەغدا ژمارەیەک دەزگای سیخوڕی دامەزراند بوو وەک :

” ڕمن, ڕستخبارات, ڕمن العامە , منڤومە , التنڤیم الوگنی , شباب , فتوە , ڕتحادنساء , …..” ئەمانە ئەگەرچی ھەندێکیان ڕێکخراوی بە ناو جەماوەری و پیشەیی بوون . بەڵام لە لایەن ڕژێمەوە یەک فەرمانیان ئاڕستە ئەکرا کە ئەویش دەست نیشان کردنی ماڵی تێکۆشەران و چاودێری کردنی جم و جۆڵی خەڵک و ئاگادارکردنەوەی دام و دەزگا تۆقێنەرەکانی ڕژێم بوو. خەڵکێکی زۆریشیان لەم دام و دەزگا سیخوڕیانەدا کۆ کردبۆوە, لەو خەڵکانەشدا تیایاندا ھەبوو زۆر دڵسۆزانە کاری بۆ ڕژێمی عێراق دەکرد لە دێھاتەکانیشدا موختارو چەندین تۆڕی سیخوڕی تریان دروست کردبوو, لە رووی مادیەوە پارە و پولێکی زۆریان بۆ ئەو کەسانە خەرج دەکرد کە خەڵکێکی تێکۆشەر یاخود ماڵی پێشمەرگەی بۆ دەست نیشان دەکردن. ئەمەش زۆر کەسیدەروون و ویژدان لاوازی خزاندبۆوە زەلکاوی خیانەتەوە . لە ڕووی ڕاگەیاندنیشەوە ڕۆژانە لە لایەن دام و دەزگا سیخوڕیەکانیەوە چەندین پڕوپاگەندەی ژەھراوی و ڕوخێنەریان دژی بزوتنەوەی گەلی کورد بڵاو دەکردەوە . لەوکاتەدا ( ی.ن.ک ) لە ڕووی ڕاگەیاندنەوە لاواز بوو , چونکە نە ئێسگەی ڕادیۆی ھەبوو نە دام و دەزگای چاپەمەنی باش تاکو وەڵامی پڕوپاگەندەکان بداتەوە و ڕاستیەکان بۆ جەماوەر ڕوون بکاتەوە . ئەوەی کە بیان کردایە تەنھا لە ڕێگای ڕێکخستنەکانەوە بوو. ھەرچەند ڕێکخستنەکانی کۆمەڵە درێخیان نە دەکرد لە ڕووەوە بەڵام شتێکی زۆر کاریگەر نەبوو و سنورێکی دیاری کراوی ھەبوو. ڕژێمی بەعس زۆر بە وردی چاودێری ڕێکخستنەکانی دەکرد, بۆ ئەم مەبەستە پارەو پولێکی زۆری ھەڵڕشتبوو , دیارە لە ھەندآ کاتدا ئەندامانی ڕیًکخستنەکانی یەکیًتیی نیشتمانیی کوردستان لەلایەن بەعسەوە دەستگیر دەکران بەڵام لەگەلڕ ئەوەشدا ئەندامانی یەکێتی بە گشتی و کۆمەڵە بە تایبەتی کاتێک کە زیندان دەکران زۆر قارەمان و خۆڕاگر بوون بەرامبەر بە دوژمن , لە پێناو ھێشتنەوە و پاراستنی ڕێکخستندا ژیانی خۆیان دەبەخشی , مانەوەی ڕێکخستنی (ی.ن.ک)یان زۆر لامەبەستر بوو لە ژیانی خۆیان. دەتوانین بڵێین ڕێکخستنە نھێنیەکانی ( ی.ن.ک ) یەکێک لە تۆکمەترین و توندو تۆڵترین ڕێکخستنەکانی حزبەکانی ناوچەکەو ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بوو. ئەم ڕاستیەش لەوەدا خۆی دەردەخات کە دڕندەترین ڕژێمی ڕۆژھەڵات ( ڕژێمی بەعسی عێراق ) بە ھەموو توانایەوە پەلاماری دەداو جۆرەھا دام و دەزگای تایبەتی لە پێناوی سەرکوت کردنیدا دامەزراندبوو , مانگانە چەندین ملیۆنی لەو پێناوەدا سەرف دەکرد . کەچی لەگەلڕ ئەوەشدا ئەندامەکانی ( ی.ن.ک ) بە ئەزمونتر دەبوون و پەل و پۆی ڕێکخستنە نھێنیەکانیان زیاتر ڕەگی دادەکوتاو فراوانتر دەبوو. شێوەی پێک ھاتەی ڕێکخستنەکانی ( ی.ن.ک ) ھەر وەکو لە بڕگەی پێنجەمی (پڕۆژەی بەرنامەو پەیڕەوی ناوخۆ ) ی داھاتووە بەم جۆرە بوو :

ڕ- شانە: بنچینەی ڕێکخستن و ڕەگ و دەماری یەکێتییە لەناو جەماوەری گەلدا کە چالاکیەکانی بریتی بوون لە: ١- بڵاوکردنەوەی بیر و ڕاو بڵاوکراوەکانی یەکێتی. ٢- دروست کردنی پێوەندی لەگەلڕ کۆمەڵانی خەڵک و زانینی گیر و گرفت و پێویستی و داواکانیان , فێرکردن و لێوە فێربوونیان , کۆکردنەوەی ھەوالڕ و دەنگ و باس و گەیاندنی بە یەکێتی. ٣- دۆزینەوەی ئەندام و لایەنگرو دۆستی نوآ . ٤- شانە لە (٣-٧) ئەندام پێک دەھات بە پێی بڕیاری کۆمیتەیەکی دەسەڵاتدار. ٥- سازدانی کۆبوونەوەی دەوری بۆ خۆ ھۆشیارکردنەوەو لێکۆڵینەوەی کاروباری یەکێتی و دانانی ڕآ و شوێنی ڕاستی کارکردن و فەرمان بەجآ ھێنان . ب- ھێشوو: بۆ پاراستنی ڕێکخستن و بەھۆی پەرش و بڵاوبوونەوەی تێکۆشەران و تازەیی دروستبوونی یەکێتییەوە . ڕێکخستنی یەکێتی لە سەرەتادا بە شێوەی ھێشوو بەیەکەوە ئەبەستران : ١- ھێشوو پێک دەھات لە چەند شانەیەک کە بە پێی پرەنسیپی نە ناوەندێتی کاری دەکرد. ٢- دەگونجا لە یەک ناوچەدا چەند ھێشوویەکی سەربەخۆو لەیەک جیا ھەبونایە. ٣- ھێشوو یەکسەر بەسترابۆوە بە ئورگانی ناوەندی یان کۆمیتەیەکی دەسەڵاتدراوە. ٤- ھەر ڕێکخراوێک بیدابایەتە پالڕ یەکێتی وەکو ھێشوویەکی سەربەخۆ ڕەفتاری لەگەڵدا دەکرا.
ج- ئۆرگانەکانی ناوەندی: دەستەی دامەمەزرێنەر ئۆرگانەکانی ناوەندی بوو کە لێپرسراو بوو لە ڕێکخستنی سیاسی و سەربازی و دانانی پلان و سیاسەتی گشتی یەکێتی و دەرکردن و بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامە و بڵاوکراوەی ناوەندی. ئەویش تا کاتی بەستنی کۆنگرە یا کۆبوونەوەیەکی فراوانی نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی یەکێتی. د-کۆنگرە: دەستەی دامەزرێنەر لە نزیکترین کاتدا پێی بکرآ کۆنگرە ڕێک دەخات لە نوێنەرانی ھەموو ڕێکخراوەکانی یەکێتی. رێکخستنەکانی ( ی.ن.ک ) ئەگەر چی تازە دامەزرابوون و خۆیان بەشێوەیەکی سەرەتایی ڕێکخستبوو, سەرباری ئەوەی ھەندآ کێشەی نێو خۆییش ڕووبەڕوویان بوو بۆوە , بەڵام لەگەلڕ ئەوەشدا لەبەرامبەر دوژمندا خۆڕاگرو نھێنی پارێز بوون. یەکآ لەو کێشانەی لە ساڵی ١٩٧٦ دا ڕوو بە ڕووی ڕێکخستنەکان بۆوە کە جیا بوونەوەی دەستەیەکی بچوک بوو کە دەیان وویست ڕێکخراوێکی سەرتاسەری لە عێراقدا دروست بکەن. ئەم گروپە ناوی خۆیان نابوو ( کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان ) و ( ابراھیم حسن ) و (ابراھیم خلیل) سەرکردایەتیان دەکردن . ئەم جیابونەوەیە لە کاتێکی زۆر ناسکدا ڕووی دا. لە لایەک ھێشتا برینی پێشوو (گرتنی سەرکردایەتی ) ساڕێژ نەببوو, لە لایەکی ترەوە کۆمەڵە خۆی بۆ خەباتی چەکداری ساز دەدا لە کوردستاندا , کە شۆڕشی نوآ ھەڵگیرسا بە ڕابەرایەتی ( ی.ن.ک ) ئەم گروپەش مەفرەزەیەکی ( ٥-٦ ) کەسیان دروست کردبوو لە ھەڵەبجە و (ابراھیم خلیل) سەرپەرشتی دەکرد و ( ابراھیم حسن )یش سەرپەرشتی ڕێکخستنەکانی ناو شاری دەکرد. ( ابراھیم حسن ) لە سەردانیدا بۆ سەر مەفرەزەیەک و لە گەڕانەوەیدا لە زاڵگەی ھەڵەبجە پیاوانی ڕژێم گومانی لێ دەکەن و دەیگرن . ھەر لەوآ ( ابراھیم حسن ) وورە بەرئەداو ئەڕوخآ, ئیعتراف لەسەر تەواوی ڕێکخستنەکانی دەکات و ھەموویان بە گرت ئەدات . ھەر ئەو ڕۆژەش فڕۆکە دەچێتە سەر مفەوزەکەیان و ( ابراھیم خلیل )و تەواوی مەفرەزەکە شەھید دەکات. بۆ وەڵام دانەوەی ئەو ڕێکخراوە جۆراوجۆرە سیخوڕە تێکدەرانەیەی کە ڕژێمی بەعسی دروستی کردبوون , (یەکێتی )ش ژمارەیەک ڕێکخراوی تایبەتی دروست کرد تا بە ئاسانی بچنە نێو دەستە و توێژاڵە جیاوازەکانی کۆمەڵی کوردەواری . یەکەم ڕێکخراو کە پێکھێنرا (یەکێتی خوێندکارانی کوردستان ) بوو , کە لە ٢٦/ ٤ / ١٩٧٦ دا دامەزرا. مژدەی دامەزراندنی ئەم ڕێکخراوە وەکو زایەڵەیەکی دڵخۆشکەرە خوێندکارانی ھێنایە سەر ھەست و جوڵاندنی بۆ ھەڵوێست وەرگرتن . ئەمەش ڕاستیەکی مێژوویی حاشا ھەڵنەگرە کە ( یەکێتی خوێندکارانی کوردستان ) یەکەمین و تاکە ڕێکخراوی بە نھێنی دامەزراوە پاش ھەرەس و بەرپەرچی بڕیارە دژە دیموکراتیەکانی ڕژێمی دایەوەو خۆی بۆ خەباتێکی سەخت ئامادە کرد لە ڕیزی ئەو شۆڕشەی کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕابەرایەتی ئەکرد. ئەم ڕێکخراوە یەکەم کۆبوونەوەی فراوانی خۆی لە کەرکوک بەستا. لەم کۆبونەوەیەدا ( کۆسرەت ڕەسول عەلی , شوان عەلی , رەئوف ئاکرەیی , لەتیفی شێخ عومەر و محمد حسن و….. ) بەشدار بوون, و ھەر لەوێدا شوان عەلی ( شامل ) وەک یەکەم سکرتێری ڕێکخراوەکە ھەڵبژێردرا.

 

دەست پێكردنەوەى خەباتى چەكداریى دژى حكومەتى عیراق

یەك لە نەرێتەكانی ڕاپەڕینە چەكدارەكانی كوردستان ئەوە بووە كە پاش هەرتێكشكانێكی ماوەیەكی مێژوویی ویستووە تا جارێكی دی بڵێسەی بزووتنەوەكە دەست پێبكرێتەوە، بەلام لەبەر ئەوەی بەعس بەرنامەیەكی سیاسیانەی ووردی بەرامبەر روو بە ڕووبوونەوەی كوردو تواندنەوەی هەبوو بۆیە بەرەنگار بوونەوەی ئەو نەخشەو سیاسەتـە بووە ئەركێكی دەستو بردانەی نەتەوەیییانە، كە لەم بوارەدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەستپێشخەرو سەردەق شكێن بوو. دوای هەرەسی 1975، تەنها یەك سالاو سێ مانگی خایاند كەسەر لەنوێ تەقەی پارتیزانی دەنگی دایەوە.
دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەو پێناوەدا بوو كەچەك بداتەوە دەست پێشمەرگەی كوردستان، و سەنگەرە چۆلەكان ئاوەدان بكاتەوە، و كار لەپاشماوەی رێكخراو و لایەنەكانی تریش بكاتو بیان بزوێنێتەوە، و بكەونەوەخۆ، چەكی سەر بەرەوخوار كراو روو لەخۆر بكاتەوە تا هێزی پێشمەرگە پێك بێت، یەك لەشكری رزگاری نیشتمانی دابمەزرێ، خەباتی سیاسی خامۆشی خەڵكی كوردستان ببوژێتەوەو چەكدار بكرێتەوە، یەك هێزی پێشمەرگە ئامرازی پاراستنی جولانەوەكەو رێكخراوە سیاسیەكان بێ و باسكی چەكداری خەباتی سیاسی گەلی كوردبێ.
لەناوەڕاستی ساڵی 1976دا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كەوتە جێبەجێ كردنی ئەو پلانە پێشمەرگەیییەی كە داینابوو لە دەست پێكردنەوەی خەباتی سیاسی چەكدارانە لەسەرانسەری باشووری كوردستاندا.
(ی.ن.ك) رێكخراوێك بوو لەهەلومەرجێكی ئیرهابی سەختو دژواردا دامەزرابوو، دوژمن و ناحەزی زۆری هەبوو، ئەركو فەرمانێكی ئێجگار قورسی لەئەستۆدا بوو، هێلی سەرەكیی كاركردنی هەڵگیرسانەوەی شۆڕش بوو، ئەمە یەكێك بوو لەئەركە ساتەوەختیو گرنگەكان، دووەم ئەركی دوورخستنەوەی بزوتنەوەی كورد بوو لەژێردەستی بێگانە، و وردە وردە بزوتنەوەكە لە پێوەندییە سلبی یەكانی جارانی پاك بكرێتەوە.
لەكاتێكدا (ی.ن.ك) شۆڕشی هەڵگیرسیاندەوە، كە هەرەس هێنان بەشۆڕشو داگیركردنەوەی هەموو كوردستان لەلایەن حكومەتی عیراقەوە تارمایییەكی رەشی نائمێدی بەسەر ئاسمانی كوردستاندا هێنابوو، واتە لەكاتێكدا شۆڕش لەهەڵچوونی خەباتەوە بڵێسە دەگرێ، كەچی (ی.ن.ك) لەنوشستو هەرەس هێنانەوە، باری كوردایەتی شۆڕشگێڕی راست كردەوەو شۆڕشی هەڵگیرساندەوە ئەویش لەڕووی سروشتو دروشم و رێبازەوە بەشێوەیەكی نوێ. شۆڕشی نوێ بەناوی شۆڕشی عیراقی هەڵگیرساو لەچیاكانی كوردستانەوە دەستی پێ كرد، سروشتی دژایەتی دكتاتۆریەتو لەپێناوی دیموكراسیو مافەكانی مرۆڤو نەهێشتنی زوڵمو ستەمی میللی و مەزهەبیدا بوو، دژی كۆنەپەرستی و دەرەبەگایەتی بوو، واتە لەڕووی كۆمەلایەتیشەوە هەر ناوەڕۆكەكەی دیموكراتی بوو، بەهاوكاری و هاریكاری حزبەكانی (تجمع الوگنی العراقی) بوو، دروشمەكەی دیموكراسی بۆ عیراق و مافی ئۆتۆنۆمی لەچوارچێوەی عیراقێكی دیموكراسیدا بۆ خەڵكی كوردستان بوو.
رێبازە نوێیەكەشی خەباتی شۆڕشگێڕانەی پارتی زانی بوو كە وردە وردە پەرەبسێنێ و گەشە بكات بەرەو شۆڕشی گەل بە بەكارهێنانی یاساو تاكیتكەكانی شەڕی نوێی پارتیزانی و ئینجا لەدواتردا شەڕی گەل.
ئەركی سەرەكی لەهەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێدا لەئەستۆی (ی.ن.ك) دا بوو، هەر لەسازدانی زەمینەی فیكرییەوە تا ئامادەكردنی دەروونیی خەباتگێڕان كە شۆڕشی پێویستەو هەڵگیرسانەوەی مومكینە، بەپێچەوانەی ئەو پڕوپاگەندانەی كە بەئەستەمیان دادەنا، هەر لەوەوە تا دروستكردنی مەفرەزە سەرەتایییەكانو خستنەگەڕیانو ناردنەوەی شۆڕشگێڕان لەدەرەوەی ولات بۆ ناو ولات، نەك پاڵدانەوە لەشارەكانی دوورە ولات.
بۆ ئەم مەبەستە مام جەلال پێوەندی لەگەلا (شاسوار جەلال – ئارام) لە كۆمەڵەو (عومەر مستەفا دەبابە) و (عەلی عەسكەری) لەبزوتنەوەو (د.خالید سەعید)و چەند كەسێكیتر دامەزراند، بەنامە ئاڵوگۆڕی بیروڕای لەگەلا داكردن. یەكێ لەو مەسەلانەی باسی ئەكرا جۆری دەست پێ كردنەوەی خەباتی چەكداری بوو. هەربۆیە مام جەلال چەندین كۆبوونەوەی لەگەلا ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەرو ئەفسەرەكانو كادرەكانی تر كردبوو.
لەزنجیرەی ئەو كۆبوونەوانەدا رۆژی 23-24/5/1976 كۆبوونەوەیەكی تری دەستەی دامەزرێنەر لە شام ئەنجام درا، (علی سنجاری و مونزیر نەقشەبەندی)یش ئامادە بوون، لەو كۆبوونەوەیەدا مام جەلال ئەو پڕۆژەیە دەخاتە روو كە ئامادەی كردبوو و باسی لێوە كردو پاش زیادكردنی هەندێ بابەت پەسەند دەكرێ، هەر لەم كۆبوونەوەیەدا بڕیار درا یەكەمین دەستەی پێشمەرگە رەوانەی كوردستان بكرێنەوەو نامە بۆ هەموو رێكخستنەكانی ناو ولات بنێردرێ كە ئیتر دەست بكەن بەناردنی مەفرەزەكان بۆ شاخ، هەروەها (ی.ن.ك) بەشێكی زۆری كادرەكانی خۆی لەدەرەوەی ولاتیشەوە ناردە ناوەوەو درێژەیان بەخەباتی خۆیان دا. مام جەلال لەو نامانەی كە بۆ هەموو هێلی رێكخستنەكانی ناو ولات دەینوسی، داوای لێ كردن مەفرەزەی (بەچۆنایەتی باشو بەچەندایەتی كەم) بنێرنە شاخو تیپی پڕوپاگەندەی سیاسی (فرق الدعایە المسلحە)* لەسەرانسەری كوردستاندا پێك بهێنن.
پلانی (ی.ن.ك) ئەوەبوو كە لەپێشەوە چەند تاقمێكی چەكدار بۆ هۆشیار كردنەوەی خەڵكو بەرزكردنەوەی ورەو هێنانەوە جۆشو خرۆشان دروست بكەن، ئینجا وردە وردە دەست بكرێ بەچالاكی سەربازی و هێرش بكرێتە سەر بنكەو بارەگاكانی داگیركەر لەكوردستاندا.
كاكلەی بیروكاری كۆمەڵەش هەر لەسەرەتاوە ئەوەبوو كە شۆڕش ئەمجارە دوپات كردنەوەی شۆڕشی پێشوو نەبێت، نە لەڕووی شێوەو نە لەڕووی ناوەڕۆكەوە.
(پەیڕەوی ناوخۆی دەستە چەكدارەكان) * *چاكترین بەڵگەیە بۆ دەربڕینی ئەم راستییەو هێلە سەرەكیەكانی ئەم بیركردنەوەی تێدا رەچاو دەكرێ، كە ئەبێ دەستەی چەكداری بچووك بچووك دروست بكرێ، لەسەر بناغەی رێكخستنو بیروباوەڕو سیاسەتی پشت بەخۆ بەستنو هەولا نەدان بۆ دروست كردنی لەشكری قەبەو فراوانو زۆر و بۆر. هەرچەندە كاتێك دەستە چەكدارەكانی چوونە دەرەوە زۆر كەس گاڵتەیان بەپێشمەرگە ئەهات گوایە ئەو شۆڕشە گەورەو بەهێزەی پێشوو هیچی بەهیچ نەكرد و یارمەتی ئێران و ئیسرائیلو ئەمریكا دادی نەدان، ئێستا چۆن ئەم دەستە چەكدارە بچووكانە بەچوار چەكی شڕەوەو بەبێ یارمەتی و پشتیوانیدەرەوە (پشتو پەنا) ئەتوانن ئەنجامێكی باش بە دەستبێنن؟
ساڵی 1976 كە شۆڕش هەڵگیرسا، سوپای عیراق بریتی بوو لە(16) تیپ، بەشێكی زۆری لەشوێنە گرنگەكانی كوردستاندا دامەزرابوو، هەزاران قەلای گەورەو سەربازگەو رەبیەو بازگەی تێدا دانابوو. ئەزمونێكی زۆری لەبەگژداچوونی جەنگی پارتیزانی و شارەزایییەكی زۆری لەخاكی كوردستاندا پەیداكردبوو. چەكی نوێی كاریگەرو تەكنیكی تازەو تاكتیكی نوێی جەنگی پارتیزانی خستبووە بەرنامەی كارەكانیەوە. دوا لوتكەی كوردستانی داگیر كردبوو، تەواوی ناوچە نهێنییەكانی پێشمەرگەی پشكنی بوو، شوێن بەشوێن ئاگای لەوردو درشتی هەبوو، جگەلەوە ژمارەی سوپاكەی گەیشتبوە (190،000) هەزار سەرباز، كە بەسەر (16) تیپدا دابەشكرابوون، لەكاتێكدا ساڵی 1973 شەش تا حەوت تیپی سەربازی هەبوو. لەبەرامبەریشدا میللەتی كورد چەكی نەبوو، پارەی نەبوو، دوژمنەكەی زالا بوو، ئەوەی هەیبوو لەڕووی سەربازییەوە تەنیا دەیان یا ئەوپەڕەكەی سەدان پارچە چەكی شاردراوەبوو، بەلام هیچ جۆرە تۆپو دۆشكەو چەشنە چەكێكی قوڕسی نەبوو.
بەرابەری و نابەرابەری تەرازووی هێزی سەربازی رۆڵێكی بنچینەیی دەبینێ لەدۆڕانو بردنەوەی شەڕدا، روونو ئاشكرایە هەروەك باسمان كرد رژێم لەڕووی ژمارەی سەربازو جۆری چەكو تەقەمەنییەوە بالا دەست بووە، بەلام شۆڕشیش گەر شۆڕش بێت، دەتوانێ بەڕێكخستن و بیروباوەڕی شۆڕشگێڕانە، بە تەكنیكی نوێی شەڕی پارتیزانی، جەماوەر بخاتەگەڕو ئەو ناهاوسەنگیە بەچەشنێكی ئەوتۆ كز كاتەوە كە بەزیانی رژێم تەواو بێت.
بەراورد كردنی تەرازوی هێزەكانی كورد و حكومەتی عیراق لەو سەردەمەدا دەری ئەخەن كە چ نابەرامبەریەكی گەورە لەنێوان شۆڕشی كوردو هێزەكانی حكومەتی عیراق، لەنێوان توانای گەلی كورد بەگشتی و توانای دوژمنەكەی دا هەبوو، هەر بۆیە هەندێ تاقمو لایەنو هەندێ كەس، دەست پێ كردنەوەی خەباتی سیاسی – چەكداری یان لەو هەلو مەرجەدا بە(مغامرە) و سەرەڕۆیی، بگرە بەكارێكی شێتانەی خۆكوژی دائەنا. بەتایبەت لەبەر ئەوەی جولانەوەی شۆڕشگێڕانەی گەلی كورد لەدوای شكانی شۆڕشی ئاگری داغ، و بەدەردی جولانەوەی شۆڕشگێڕانەی كوردستانی ئێران بچێ لەدوای شكانی كۆماری مهاباد، كە هەریەكەیان دەیان سالا كپ بوونو دەیان ساڵی ویست تا خۆیان رێكخستەوەو هەڵسانەوە.
شیكردنەوەو حساب نەكردنی دوژمن لەڕووی چەكو تەقەمەنی و تازەترین ئامێری جەنگو دەوڵەمەندی لەبەرامبەر گەلێكی كەم چەكو هەژار، لەخاكێكی بچووكی وەكو كوردستانی عیراق، كە شوێنی ستراتیژی و ژمارەی دانیشتوانی كەمە بە بەراورد لەگەلا ژمارەی دانیشتوانی عیراقو ئابلوقەدانی كوردستانی عیراق بەدوژمن لەهەر چوار لاوە. بۆیە لەهەلو مەرجێكی وادا تەنیا جەنگی پارتیزانی تاكە شێوەی جەنگە بۆ درێژەدان بەخەباتو دوژمن هیلاك كردنو بێزاركردنو چۆك پێدادان.
هەر بۆیە زۆری نەخایاند سەرتاپای كوردستان لەحوزەیرانی 1976دا بەمەفرەزەی پارتیزانی و هێزی گەورەتری خێلەكانەوە لەناوچە خێلەكیەكاندا پێشمەرگەو چەكداریان لەئامێزگرتەوە.
یەكێ لەو دەستە چەكدارانەی كە ئەو كاتە چونەدەرەوە لە ناوچەی (حاجی ئۆمەران) بوو، ئەم دەستەیە لەشەوی 25\26/5/1976دا روو دەكەنە شاخ، ئەوانە كۆمەڵێك پێشمەرگەی تێكۆشەری كورد پەروەر بوون، لەبەر زولم و زۆری رژێمی بەعس كەئامادەنەبوون سەری بۆ دابنەوێنن، و بۆ دەست پێكردنەوەی شۆڕش چەكیان هەڵگرتبو*. ئەم دەستە چەكدارە لەسەرەتادا پێوەندییان بە(عومەر مستەفا دەبابە)وە كردووە، كە ئەندامی سەركردایەتی (بزوتنەوەی سۆسیالیستی كوردستان)بووە و بزوتنەوەش باڵێكی (ی.ن.ك)بووە. بەڵگەش بۆ ئەم قسەیەمان ئەوەتا دووكەس لە فەرماندەكانی ئەم دەستە پێشمەرگەیە(مەلا شێم حەمەدی حاجیئۆمەرانی) و(حاجی شێخەی بنزێری) ** یەكەمجار لە رۆژی 30/8/1975 دا بەمەبەستی پێوەندی كردن و دەست پێكردنەوەی شۆڕش سەردانی (عومەر دەبابە) دەكەن لە بەغدا.
لە 5/4/1976 دا (مەلا شێم حەمەدی حاجی ئۆمەرانی) سەفەری (رومادی) دەكات بۆ لای(عومەر دەبابە) و دووبارە پێوەندی پێوە دەكاتەوە بۆ هەمان مەبەست، و سەبارەت بە دەست پێكردنەوەی شۆڕش گفتوگۆدەكەن. (عومەر دەبابە) باسی ئەوەی بۆ دەكات كە رژێم چەند جارێك داوای لێ كردووە سەردانی (مام جەلال) بكات لەسوریا، بەمەبەستی قەناعەت پێهێنان و هێنانەوەی بۆ عیراق، و بە (ملا شێم حەمەد)رادەگەیەنێ كە كاتێ سەردانی مام جەلالی كرد ئەم مەسەلەیە لەگەڵ ئەویش دا باس دەكات. هەروەها رێنمایی شی دەكات كە بچن بۆ قەندیل و ئاگاداری خۆیان بن لە دوژمن وئەویش كاتێ كە لە سوریا گەڕایەوە پێوەندییان پێوە دەكاتەوە. مەلا شێم حەمەد داوای لێدەكات كە نامەیەك بۆ مام جەلال بنوسێت و ئەو بیگەیەنێت، بەلام (عومەر دەبابە)پێی رادەگەیەنێ كە لەبەر بارو دۆخی ئەمنی ناتوانێ چونكە لەژێر چاودێری ووردی رژێمدایە.
مەلا شێم حەمەد دەڵێ : “دوای ماوەیەك هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر رێكەوتنەكەی من و كاك عومەردا نەهات، بەڵكو چاوەڕێی ئەوە بووین بەفر بتوێتەوەو بدەینە شاخ”. ئەوەبوو لە شەوی25\26/4/1976دا ئەم دەستە پێشمەرگەیە رودەكەنە شاخ و هەر هەمان شەو بەسەر كەمینیسوپای رژێم دا دەكەون و پێشمەرگەیەك بەناوی(سەید عەبدڵلا) شەهید دەبێت. لە تەمموزی 1976دا شەهید ئارام نامەیەك بۆ ئەم دەستە چەكدارە دەنێرێت و پێوەندییان پێوەدەكات و داوادەكات چاوی پێیان بكەوێت، لە هەمان كاتدا (كەمال كەركوكی)ش نامەیان بۆ دەنێرێت و پێوەندیان پێوە دەكات.

دوابەدوای چونە دەرەوەی دەستە چەكدارەكانی كۆمەڵەش هەندێ لەسەركردەو لێپرسراوەكانی جولانەوەكەی پێشوش خۆیان گەیاندە شاخو لەماوەیەكی كەمدا سەدان چەكداریان لەخۆیان كۆكردەوە. چونە دەرەوەی دەستە چەكدارەكانی هەرێمی سلێمانی، راپەڕینی تێكۆشەرانی باڵەكایەتی، دەرچونی هەڤالان (عومەر مستەفا، عەلی عەسكەری، تایەری عەلی والی، د. خالید سەعید، سەعدی گچكە، قادر عەزیزو سەید كاكە، دوابەدوای دەرچوونی نەجمەدین عەزیز (سالار) و مەحمود عەبدولرەحمان، ملازم جوامێر سیامیرو جمال عەلی باپیر) و چەندین تێكۆشەری تر بوونە هۆی تەقینەوەی خەباتی چەكداری شۆڕشگێڕانە بەشێوەیەكی زۆر فراوانتر لەوەی سەركردایەتی (ی.ن.ك) نەخشەی بۆ كێشابوو. هاوبەشی هەڤالانی بزوتنەوەی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان لەشۆڕشو (ی.ن.ك) دا پاڵێكی گەورەی بەبزوتنەوەكەوەنا بەرەو پێشەوەو لەگەلا كۆمەڵەی ماركسی لینینی كوردستان دا بونە دوو باڵەكەی (ی.ن.ك) لەولاتدا.
لێرەوە چالاكی دەستی پێ كردەوەو دەنگو باسی بەرپا بوونەوەی سەر لەنوێی خەباتی چەكداری لە بواری نێو دەوڵەتیدا بیسترایەوە، ئەو كاتە رژێم تێگەیشت دەبێ دان بەڕاستیەكاندا بنێو دەست لەدرۆی هەتا هەتایەی كۆتایی پێ هێنانی گیانی بەرەنگاری گەلی كورد هەڵبگرێ، ئیدی كەوتە جێبەجێ كردنی فراوانترین نەخشەی شۆڕشی چەواشە لەناوچەكەدا. بەلام (ی.ن.ك) چونكە رێكخراوێك بوو لەهەلومەرجێكی سەختو دژواردا دامەزرابوو، دوژمنو ناحەزی هەبوو، ئەركو فەرمانێكی ئێجگار قوڕسی لەئەستۆدابوو، ئەندامو لایەنگرو دۆستەكانی ئەمیش وەكو تێكۆشەرانی كەی گەلی كورد بلاوەیان پێ كرابوو، راونرابوونو دەربەدەرو ئاوارەبوون.
لەبەر ئەوە رێكخستنی خۆی بەخەتی جیاجیا، رێكخراوی جیاوازو لەیەك دابڕاوی نهێنی پێكهێنا بوو، ئەبوو جێبەجێ كردنی پارچە جیاجیاكانی پلانە پێشمەرگەیییەكەش بەئەڵقەو رێكخراوە جیاوازەكانی شوێنو ناوچە جیاوازەكانی كوردستان بسپێرێ و هەر ئەڵقەو خەتو رێكخراوێكیان بەجیا بكەوێتە جێبەجێ كردنی ئەو بەشەی پێی سپێردرابوو.
یەكێك لەو ئەڵقە گرنگانەی ئەم فرمانە پیرۆزەیان پێ سپێردرابوو دەستە چەكدارەكانی بادینان بوون. ئەوەبوو لە 1/6/1976دا بەبۆنەی تێپەڕبوونی یەك ساڵ بەسەر دامەزراندنییەوە، (ی.ن.ك) یەكەم دەستەی چەكداری خۆی لەسوریاوە ناردەوە بۆ كوردستان. بۆ ئەم مەبەستە مام جەلال چوو بۆ قامیشلی بۆ بەڕێ كردنی ئەم دەستە چەكدارە كە یەكەمین وەجبەی پێشمەرگە بوو بەرەو كوردستان گەڕاوەتەوە. نەجمەدین بیۆك كەیا (نەجۆ) ئەم پۆلە پێشمەرگەیەی گەیاندەوە باشوری كوردستان، نەقیبی ئەندازیار (ئیبراهیم عەزۆ محەمەد)* فەرماندەی دەستە چەكدارەكانی بادینان بوو، یەكەمجار لەنزیك روباری (هیزل) لەپشتی زاخۆوە لەگەلا پێشمەرگەكانی تردا یەكی گرتەوە بۆ رێكخستنەوەی مەفرەزەكانو كارو فرمان بەسەریاندا، كە ژمارەیان (37) پێشمەرگە بوو، دابەش بوون بە(4) مەفرەزەوە:فەرماندەی هەریەك لەمەفرەزەكان (ئیبراهیم عەزۆ، عزەت ئیسماعیل شەنگاری، عمر ئیبراهیم رەشید، جەبار مەلا غەنی سندی) بوون. ئەم چوار دەستەیە بۆ جێبەجێ كردنی ئەركەكانیان دابەش بوون بەسەر ناوچەكانی زاخۆ، ئامێدی، دهۆك، هەریەكەیان لەلایەكەوە كەوتنە چالاكی سیاسی و رێكخراوەیی و پێشمەرگەیی.
فەرماندەی مەفرەزەكانو پێشمەرگەكان، زۆربەیان پێشمەرگە یان كادر بوون لەشۆڕشی ئەیلول دا، شارەزای ناوچەكانی بادینان و ئاشنای خەڵكەكەی بوون.
ئەم دەستە پارتیزانە پێشمەرگەی هەڵبژاردەی لاوە شۆڕشێگڕو ئازاو نەبەزەكانی بادینان بوون، هەموویان مەشقی جەنگییان پێ كرابوو. خولی پەروەردەكردنی سیاسیان دیبو. جگە لەوەی لەشەڕەكانی 1974-1975 دا هەموو پێشمەرگە بوو بوون، هەندێكیان كادری سیاسی بوونو لەخولی كادیری پارتی دەرچووبوون.
لەناو ئەو پێشمەرگانەدا خەڵكی زاخۆ، دهۆك، شێخان، عەینزالە، تەلەعفەرو شەنگاریان تێدابوو، هەندێكیان جوتیارو هەندێكیان خوێندكاری زانكۆ بوون. ئەم پێشمەرگانە بەبیرو باوەڕێكی پتەوو گیانێكی شۆڕشگێڕانەو بەورەیەكی جەنگاوەرانەوە بەرەو ناوچەكانی خۆیان چوونو جەماوەری بادینانیش پێشوازییەكی بێ وێنەیان لێ كردن، چ بەهاوكاری كردنو یارمەتی دانیان، چ رێنمایی كردنیان، وە چ بەشاردنەوەو داڵدەدانیان.
ئەم دەستە پێشمەرگەیە ماوەیەكی باش بەناوچەكاندا گەڕاو دەستی كردەوە بەخەڵك هاندانو رێكخستنو پێوەندی دروست كردن لەگەلا تێكۆشەرانی شارەكانو مژدەیان بەجەماوەردا كە خەباتی چەكدارانە وا خەریكە دەست دەبكاتەوە، لەو ماوە كەمەدا زۆر سەركەوتوانە كارو فرمانەكانی خۆیان بەجێ هێناو لەزۆر شوێنو ناوچەدا تۆوی رێكخستنو پێشمەرگەیان چاندو رۆڵێكی گەورەیان گێڕا لەجۆشدانی كۆمەلانی خەڵكو سازدانەوەی تێكۆشەران بۆ شەڕی پێشمەرگانە.
لەهەمان كاتدا كەسەركردایەتی دەرەوەی ولات بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر دامەزراندنی (ی.ن.ك) دەستە چەكدارەكانی بادینانی ناردەوە، سەركردایەتی ناوخۆش بڕیاری دا كەلەهەمان كاتدا ئەودەستە چەكدارانەی كە ئامادەی كردبوون بیان نێرێتە شاخ بۆ دەست پێ كردنەوەی شۆڕشی چەكداری كە بڕیار بوو 1/6/1976 دەست پێ بكا بەلام لەبەر هەندێ هۆكار دواخرا بۆ 26/6/1976. شایانی باسە هەر ئەو شەوە یەكەم مەفرەزە كە پێكهاتبوون لە (مەحمود عەبدولرەحمان – خولە كەشكۆل، عەلی شیعە، شەوكەتی حاجی موشیر، حامیدی حاجی غالی، حەمەی حاجی مەحمود، تۆفیق رەحیم، حەمە سەعید محەمەد ئەمین) بەرەو شاخی سورێن دەكەونەڕێ، جگە لەمانە چەند دەستەیەكی دیكەش بۆ سازدانی خەباتی پێشمەرگایەتی دەچنە شاخ، بۆ نمونە:-

لە 19/7/1976 نەجمەدین عەزیز (سالار) و جەمالی عەلی باپیر و تاهیر شێخ سدیقو محەمەد غەریب دەچنە ناوچەی شارباژێر، لە 21/7/1976دا دەستەیەكی چەكدار بەفەرماندەیی (جەمال عەلی باپیر) لەجافەتی پێك هات، و لە 29/7/1976 دەستەیەكی چەكداری تر لەشارباژێڕ بەفەرماندەیی ملازم جوامێر سیامیر پێك هات.
یەكەم كاری پێشمەرگەكان پڕوپاگەندەی راگەیاندن بوو، مژدەی سەرهەڵدانی شۆڕشی نوێ و پێشمەرگە بوو، هاندانی خەلكیبوو كە خۆیان بەحكومەتی بەعس نەفرۆشن، لەگەلا دامو دەزگاكانی رژێم كارنەكەن، داوای یارمەتی و چەكو تەقەمەنییان لێ ئەكردن. پێشمەرگەكانیش خۆیان كاری پارتزانانەیان دەكرد كە بەڕۆژ خۆیان لەمەكۆی تایبەتیدا ئەشاردەوە، بەشەویش جموجۆڵی خۆیان دەكردو كۆبوونەوەیان بەخەڵكی گوندەكان دەكرد، بۆ ئەوەی نەزانن ژمارەیان كەمە هەندێ جار جۆرەها تاكتیكی پێشمەرگانەیان بەكاردەهێنا.
لەشەوی 11/7/1976 دەستەی چەكداری هەورامانو شارەزوور لەسەر ڕێگەی خورماڵ- سەید سادق یەكەمین چالاكی پێشمەرگەیی نواند بەلێدانیلەئوتومبێلێكی پۆلیسی كە لەئەنجامدا (2) پۆلیس كوژرانو (2)ی تریش بریندار كران، رۆژی دواتر لەهەموو ناوچەكانی شارەزورو هەڵەبجە بلاوبۆوە كە پێشمەرگە سەریان هەڵداوە تەوە.
لەشەوی 30/7/1976 بەبۆنەی (30) تەمموزەوە رژێم ئاهەنگێك ساز دەكات لەهاوینەهەواری (ئەحمەد ئاوا)، مەفرەزەكەی شارەزوور هێرش دەكەنە سەریانو تەقە لەسەربازەكانی رژێم دەكەنو چەند كەسێكیان لێ دەكوژن، بێگومان ئەمەش پڕوپاگەندەیەكی باش بوو بۆ پێشمەرگەو شۆڕش، چونكە بەهەزاران كەس لەشارە جیاجیاكانی خواروو ناوەڕاستی عیراقەوە روویان كردبووە ئەم هاوینەهەوارە.
پاش ئەو ڕووداوە بە هەفتەیەك لە (8/8/1976) دا ژمارەیەك لەو كورد پەروەرانەی دوور خرابوونەوە بۆ ناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق لەسەر داوای مام جەلال كە نامەی بۆ ناردبوون، بڕیاریان دا لە ژێر دەستی دووژمن هەڵبێن و خۆیان بگەێننە چیاكانی كوردستان و بەشداری لە خەباتی ڕەوای نوێی نەتەوەكەیاندا بكەن.
د. خالید سەعید، سەعدی گچكە لە (بەغدا)، عومەر مستەفا دەبابەو سەید كاكە لە (رمادی)، عەلی عەسكەری لە (رفاعی)، تایەری عەلی والی لە (عمارە)ەوە شوێنەكانی خۆیان بەنهێنی بەجێ هێشتو بەرەو كوردستان كەوتنەڕێو بڕیاریان دا كە هەڤاڵێكیان بچێتە سلێمانی و هەندێكی تریان بچنە چیای قەندیل.
لە 14/8/1976 هەڤالان (د. خالید سەعید، عومەر دەبابە، سەعدی گچكە، سەید كاكە، یاسین قادر، جەعفەر ئەسوەدو جەوهەر سەعید) گەیشتنە گوندی (ئیندزی)ی قەندیلو دەستیان كرد بەدۆزینەوەو رێكخستنەوەو ئامادەكردنی دەستەی چەكدار.
هەر لەم بارەیەوە سەید كاكە دەڵێ:” لە 15/8 گەیشتینە قەندیل، (عەلی كۆ)ی لێ بوو كە دەوری (20) كەسی لەخێلەكەی خۆی لەگەڵدابوو”. دەزگەكانی رژێمی بەغدا لەحاجی ئۆمەران بە عەلی كۆ یان راگەیاندبوو كە راگوێزی باشوری عیراقی دەكەن. ناوبراو لەترسی ئەو بڕیارەی رژێم هەڵات نەك لەدڵسۆزی خۆیەوە. لەهەمان كاتدا پێوەندی لەگەلا رژێمی ئێرانیش دا هەبوو.
لەپاییزی 1976دا مەفرەزەكانی پێشمەرگەی (ی.ن.ك) گەیشتنە ناوچەكانی خۆشناوەتی و دەوروبەری كۆیەو زرارەتیو دۆڵی سماقولی و زۆر شوێنی تر.
بۆ یەكەم جار شەڕو پێكدادانی سوپای عێراقی و پێشمەرگەی كوردستان دوای هەرەسی 1975 لە شەوی 13-14/9/1976 دا بوو لە گوندی (قاینجە) كە لەوێدا هێزێكی سەربازی گەورەی رژێم هێرشی سەر مەفرەزەی شارەزووریان كردوو لە ئەنجامی شەرێكی دەستەو یەخانەدا كورد یەكەم شەهیدی دا كە ئەویش (فاتیح شێخ حەیدەر) بوو. جگە لە (ی.ن.ك) لەو سەردەمەدا چەند مەفرەزەیەكی بچوكی (پاسۆك)یش رویان كردە شاخ و دەستیان بە خەباتی چەكداری كرد، لە كەسە هەرە ناودارەكانیان كە لەو سەردەمەدا رۆلی هەبوو(جەلالی حاجی حسێن) بوو. و پێوەندی شیان لەگەل یەكێتی زۆر باش بوو.
كۆمەلانی خەڵكی كوردستان هەر لەسەرەتاوە هیوایەكی گەورەیان بەتاقی كردنەوەی ئەم جارە هەبوو و بەگەشبینیەوە سەیری چالاكی ئەو دەستە چەكدارە بچوكانەیان دەكرد كە بەتوانایەكی زۆر كەمەوە، بەبرسێتی و روتی و رەجالییەوە دەستیان دابووە شۆڕش، ئەو دەمە لەناو لاوەكاندا ئەو بیرو باوەڕە باوبوو كە (هەر گەلێك چەندە بچوك و لاوازو بێ هێز بێت، دەتوانێ بەشێوازی خەباتی چەكداری درێژخایەن روو بەڕووی گەورەترین هێزی سەربازی و سیاسی ئەم دنیایە بێتەوەو چۆكیشی پێ دابدات. نمونەی ئەزموونو تاقی كردنەوەی ڤیتنامو لاوسو كەمبۆدیایان لەبەر چاووبوو، كە چۆن توانیان هێزەكانی ئەمریكا لەناوچەكەیان دەرپەڕێنن.
ئەو سەردەمە لەكوردستاندا دوو بۆچوونی جیاواز دەربارەی خەباتی چەكداری و چۆنیەتی پێكهێنانی هێزی پێشمەرگەو دەست پێ كردنەوەی لەئارادابوون:-

یەكەمیان:شاسوار جەلال (ئارام) نوێنەرایەتی دەكرد، و بریتی بوو لەدروست كردنی دەستەی چەكداری بچوك بچوك، كە ئەركی سەرەكی هۆشیار كردنەوەی كۆمەلانی خەڵك بێت (فرق الدعایە المسلحە)، وە پەلە نەكردن لەشەڕو پێكدادانو چالاكی سەربازی و بایەخ دان بەئیشو كاری سیاسی و رۆشنبیری لەناو جوتیاراندا. هەروەها پەلەنەكردن لەژمارەو چەندایەتی هێزی پێشمەرگەو پشت گوێ نەخستنی دەسەلاتی رابەری سیاسی و رێكخستن، و بوار نەدان بەوەی هێزی سەربازی بەلولەی تفەنگ دەسەلاتی خۆی بەسەر رێكخستنی سیاسیدا بسەپێنێ و بیكاتە پاشكۆی خۆی شەهید ئارام لە(پێڕەوی ناوخۆی دەستە چەكدارەكان)دا هەوڵیداوە هێلە سەرەكیەكانی ئەم بۆچوونە بچەسپێنێ، بۆ ئەوەی نەهێلرێت دیاردەی عەشیرەتگەری لەنێو هێزی پێشمەرگەدا سەر هەڵبداتەوە. و بەدەستەی پێشمەرگەی نهێنی پارتیزانیەوە بۆ هۆشیار كردنەوەی زەحمەتكێشان بەناوی شۆڕشی نوێوە لەدێهاتو شاخەكانەوە دەست بكرێ بەشۆڕشی درێژخایەن لەپێناوی روخاندنی رژێمو هێنانە سەركاری رژێمێكی دیموكراتی ئیئتلافی عیراقی كە ئۆتۆنۆمی راستەقینە بۆ كوردستان دابین بكات، شۆڕشەكەش ناو بنرێ (شۆڕشی عیراقی لەكوردستانەوە هەڵگیرساو).
دووەمیان: عەلی عەسكەری نوێنەرایەتی دەكرد، ئەم پێی وابوو دامو دەزگا لێكترازاوەكانی بزوتنەوە چەكدارەكەی پێشوو، دەتوانرێ سەر لەنوێ وەك جاران ببوژێنرێتەوەو درێژە بەخەباتی چەكداری بدرێ، ئەوانەی لایەنگری ئەم بۆچوونەیان دەكرد، هەمیشە ئەم رستەیەیان دووبارە دەكردەوە كە (تەنها سەركردایەتیەك هەرەسی هێناوە، جەماوەر هەمان جەماوەرەو رژێمیش هەمان رژێم زوڵمو زۆرداریش هەر بەردەوامە).
ئەودەستەیە پێكەوەنانی هێزێكی چەكدارانەی فراوانیان لەتەواوی چینو توێژەكانی گەلدا وەك خۆپیشاندانێكی چەكدارانە پەسەند دەكرد هەتا فشار بخرێتە سەر رژێم و مفاوەزات بەزوویی بسەلمێنێ و كورد لەمەترسی شۆڤینیزم رزگاری ببێ. عەلی عەسكەری سەرجەمی بیركردنەوەو بۆچوونی خۆی بەم شێوەیە دەردەبڕی كە (دەبێ خۆپیشاندانێكی چەكدارانە بكەین، بۆ ئەوەی رژێم مفاوەزاتمان لەگەڵدا بكات)، بۆیە هەوڵیان دەدا بەكورتترین ماوە گەورەترین ژمارەی چەكدار لەخۆیان كۆبكەنەوە، بێ ئەوەی گوێ بدەنە چۆنایەتی و شێوەی رێكخستنو پەروەردە كردنی سیاسی. گرنگ ئەوەبوو رژێم بگەیەننە ئەو بڕوایەی ئەمان بەنوێنەری گەلی كورد دابنێن و لەسەر مێزی مفاوەزات گفتوگۆیان لەگەڵدا بكات خۆئەگەر رژێم بەشێوەی ئاشتییانەو گفتوگۆ رازی نەبوو ئەوا وەك هێزێكی سیاسی سەیر بكرێنو بەنوێنەری گەلی كورد قبوڵ بكرێن.
ئەوانەی پێیان وابوو كە ئەبێ (ی.ن.ك) هێزی گەورەو بەژمارە پێكەوە بنێتو ئەیانویست لەماوەیەكی كەمدا لەشكرە دامركاوەكانی جاران هەڵسێنەوە، بەڵگەیان ئەوە بوو كە : شەڕی ئەمجارە شەڕی مانو نەمانە، شەڕی بەرگری كردنە، نەك رزگاری نیشتمانی دیموكراتی، ئەبێ دەرگا بخرێتە سەر پشت بۆ هەموو ئەو هێزانەی كە ئەیانەوێت دژی رژێمو بەشداری لە مافی كورد بكەن. ئەم بیڕوڕایە تەنها سۆزێكی نەتەوەیییانەبوو وەك لەوەی بیركردنەوەیەكی زانستی و شارەزایانە بێت لەجەنگو تێگەیشتنی بارودۆخی كوردستانو خاسیەتەكانی لێكدانەوەی بەپێی كەمی چەكو پێداویستیەكانی جەنگ.
هەمیشە ناكۆكی و زۆرانبازی لەنێوان ئەم دوو بۆچونەدا هەبوو لەناوچەیەكی دیاریكراودا، كە یەكەمیان دەستەی دامەزرێنەری (ی.ن.ك) و (كۆمەڵەی ماركسی لینینی كوردستان) نوێنەرایەتیان دەكردو دووەمیشیان پێرەوانی (بزوتنەوەی سۆسیالیستی كوردستان) بوون، هەردوكیشیان لەناو یەكێتیدا بەشێوەیەكی گشتی كاریان بۆ هێزی چەكداری یەكێتی دەكرد.
ئەو نەخشە و پلانەی كۆمەڵە لەسەرەتاوە پەیڕەوی دەكرد، بووە قوربانی ئەو سیاسەتە پڕ ناكۆكی و دژوارییەی بڕیاری پەیڕەوكردنی دابوو، هێزی چەكداری كۆمەڵە لەو كاتەدا بەپەنجەی دەست دەژمێردرا، لەچاو ئەو هێزانەی كە لەدەوری بزوتنەوەی سۆسیالیستی كوردستان دا كۆبوو بونەوە، بوونی دوو سیاسەتو جیهانبینی زۆر جیاواز، بوونی دوو هێز یەكێكیان گەورەو ئەوەی كەشیان زۆر بچوك، تەرازوەكە بەتەواوی بەقازانجی بزوتنەوە داشكابوو. سەرەڕای ئەم نابەرابەرییەش، ئەندام و كادرەكانی كۆمەڵە سەریان دانە دەنواندو جڵەوی خۆیان نەدەدایە دەستی ئەوان، بەلام كۆمەڵە بۆ ئەوەی بتوانێ خۆی بپارێزێ و پارسەنگێك بۆ خۆی دروست بكاتو حیساب بۆ زالا بوونو گەورەبوونی هاوپەیمانەكەی بكات و بتوانێ داكۆكی لەخۆی بكات، لەزۆر شوێن دەستی كرد بەچەكدار كۆكردنەوە، بێ ئەوەی گوێ بداتە چۆنایەتی وناسنامەی چینایەتی ئەوانەی دەیانەوێ بچنە ریزەكانییەوە. ژمارەیەك لە سەركردایەتی بزووتنەوە كەسانی ناودار بوون و لەوانە بوون كە لە شۆرشی ئەیلول دا ڕۆلی بەرچاویان بینیبوو. بۆیە زۆربەی ئەو كەسانەی كە دەچوونە ریزی شۆرشەوە پێوەندییان لەگەلا بزووتنەوەدا دەكرد، لەبەر ئەوە ژمارەیەكی كەمی كۆمەڵە لە ناوچەی هەولێر لە ریزەكانی هێزی پێشمەرگەدابوون.
بەرپاكردنەوەی جەنگی پارتیزانی بۆ ژیاندنەوەی گیانی بەرەنگاربوونەوە سیاسەتێكی دروست بوو، بەلام پێویستە قسە لەسەر ئەوە بكرێ كە ئەو جەنگە پارتیزانییە بەنیازی چ ستراتیژێكی سیاسی بەرپا كراوە؟ هەڵەكانی بەرپاكردنی جەنگە پارتیزانییەكە چی بوون؟
هەڵبەتە سەرهەڵدانی شەڕی پارتیزانانە بەو شێوە بەرفراوانییەی دووای چوونە دەرەوەی ئەو كەسایەتییە ناسراوانە بوو كە بێگومان چەند لایەنێكی ئەرێتی (اجابی) هەبوو، هەر بەو چەشنەی لایەنی نەرێتی (سلبی) هەبوو.
راپەڕینی سەدان چەكدار لەزۆر شوێنی كوردستان دا كڵپەی شۆڕشی لەكوردستاندا بەرز كردەوەو توانای شۆڕشگێڕی لەبن نەهاتووی گەلی كوردی دەربڕییەوەو دەنگی دادپەروەری و ئازادیخوازی كوردەواری بەدنیا راگەیاندەوەو خەباتی كوردایەتی جۆش دایەوە، و لەزۆر شوێنی كوردستان دا ئاگری شۆڕش بڵێسەی سەندەوە، نەخشەو پلانەكانی داگیركەرانی كوردستانی تێك و پێكدا. بەرگری نیشتمانیی دژی پلانەكانی راگواستن و كاولكردنی كوردستان بەشێوەیەكی فراوان وتوندو تیژی بەخۆ دەگرت. لەزۆر شوێن زۆر شەڕی گەورە قەومان، دوژمن بە دەیان كوژراوو بە سەدان برینداری هەبوو، سەدان پارچە چەكی دوژمن كەوتە دەستی كورد. كار بەدەستە بەعسیەكان خەیال پلاوی (چارەسەركردنی یەكجارەكی مەسەلەی كورد) و خەونەكانی كوردایەتی و مراندنی گیانی شۆڕشگێڕی و بەرگریی لەناو بردنی كوردیان لێ بوو بەخەیالا. ناچار بوون جارێكی كەش (6) تیپی سوپای عیراقی بنێرنە كوردستانو هەزاران پۆلیس و چەكداری تر بخەنەوە جەنگی كوردستانەوە، كە هەموو ئەمانەش بەپارەو مەسرەفێكی گەلێك زۆر كەوتنە سەر خەزێنەی عیراق. ئائەمانە بوون لایەنە ئیجایییە زۆرەكانی تەقینەوەی خەباتی چەكداری.
بەلام لەگەلا ئەوەشدا لایەنی سەلبیشی لێ كەوتەوە كە بریتی بوو لەهێنانەوەكایەی هەندێك ئاغاو ماوەدان بەبوژاندنەوەی كەسانێكی خراپو دڵڕەش لەڕیزی قیادەی موەقەتەدا لەهەندێ شوێنی كوردستاندا كە جۆرەها كاری ناشایستەیان بەناوی پێشمەرگەوە ئەنجام ئەدا. زۆری و بۆری لەڕێزی پێشمەرگەدا وەك راكردنەوەی چەكدارە خێلەكی و بەزیوەكان بۆ ریزی دوژمنو زیان گەیاندن بەو كەسانەی كە یارمەتی پێشمەرگەو شۆڕشیان دەدا لەشارەكاندا*، ئەمە بووە هۆی هێنانە خوارەوەی ورەی خەڵكو دروست كردنی هەستی سڵەمینەوە لەپێشمەرگەو جۆرە بێ متمانەیییەك لەلای زۆر كەس و باغركردنەوەی كاربەدەستان، و سەر لەخەڵك تێكدانو بوژاندنەوەی هەندێ دەرەبەگ لەلایەن رژێمی بەعسەوە لەئەنجامی خۆفرۆشتنەوەیان بەدوژمن.

 

 

*لە ماڵپەڕی www.pukpb.org وەرگیراوە

وەڵام دانەوە

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Scroll To Top